Vote and coment🤎:
ماوەیەک تێپەری بەسەر ئەو ڕۆژەیا و جۆنگکووک بریاری داوە ئەمرۆ ئەو بەڵینەی کە بە تای داوە بیباتە سەر،
مینجای بۆیەکەم جار له کۆشک رۆیشتە دەرەوە لەوەتەی هاتوە ئەویش لەگەڵ جۆنگکووک و جیمین و تایهیۆنگ
ئەوان بردیان بۆ سینەما پاشان شاری یاری و پاشان لە کافێک دانیشتن و ئێستا لە باخچەیەکـن
بێگومان لە هەموو ئەو شوێنانە مینجای لە نێوان جۆنگکووک و تایهیۆنگ بوو
تای سێریکی جۆنگکووکی کرد و وەک ئەوەی پێ بڵێ ئیستا کاتیەتی وە هەڵسایەوە
"جیمین لەگەڵم وەرە با بچین ئایسکرێم بێنین بۆ هەموومان"
وتی کە هەڵسایەوە و جیمین لەگەڵی هەڵسایەوە"بەڵام ئێستا شیرینمان خوارد"
جیمین وتیتای بە بێهیوایەوە دانەیەکی کێشا بەسەری خۆیا وە قۆڵی جیمین گرت و بردی لەوێ
"هێی پیاو بۆ کوێم ئەبەیت"
جیمین بە بۆلەوە وتی و قۆلی له دەستی تای دەرهێنا"کورم تۆ گەمژەی ئەمەوێت ئەوان بەتەنیا بن"
تای بە تورەیی وتی"بەڵام بۆ....نەکا ئەمرۆ وەک ژوانێک بێت بۆ ئەوان؟"
جیمین به پەرۆشیەوە وتی"بیگومان ئەگەر مینجای هەستەکانی جۆنگکووک'ـی قبوڵ کرد یەکەم ژوانیان ئەبێت"
تای بە دڵخۆشی وتیتایهیۆنگ له ناخی دڵیەوە دڵخۆشبو بۆ خوشکەکەی وە بۆ جۆنگکووک کە وەکو برای وایە ئەو ئەیزانی کە جۆنگکووک کەسیکی باشە بۆ خوشکەکەی وە ئەیشی زانی کە مینجای کەسیکی زۆر گونجاوە بۆ جۆنگکووک
ئەوان هەردووکیان لە دوورەوە وەستابـون و سێری ئەوانیان ئەکرد کە هیشتا بێدەنگ بون
"ئەو گەمژەیە بەتەما نیە هیچ بڵێ؟"
تای به بێ ئارامی وتیلەلای مینجای و جۆنگکووک تەواو جەوێکی بێدەنگ بوو کەسیان قسەیان ناکرد جۆنگکووک تەنیا سێری مینجای ئەکرد و خەیاڵی رۆیشتبو بە جوانی قژەکەی و جەستەی و هەموو شتیکی
وە مینجای هەستی کردبوو کە جۆنگکووک سێری ئەکات سەری شۆرکردبۆیەوە و یاری بە پەنجەکانی ئەکرد شڵەژابو
له کۆتایشدا جۆنگکووک بریاری دا بێدەنگی لەناو ببات
قژی مینجای خستەوە پشت گوێیەکی کە بەر دەمو چاوی بە تەواوی گرتبوو
![](https://img.wattpad.com/cover/356431956-288-k263031.jpg)
YOU ARE READING
رفـاندن لەلایەن مـافیـاکان abduction by Mafias
Romanceجـیاواز لە هەر چیـرۆکیکی واتپاد کە باس لە مافیا بکات...ژیـانی ئەو کچەی کە له کۆشکی پیاوە پیرە مافیاکەدا دەست پێ دەکات