Chapter Seven

296 42 43
                                    







ئاگادار بە، ئەم بەشە ناوەڕۆكی پێگەشتووانە لەخۆ دەگرێت كە ڕەنگە پێی ئاسوودە نەبیت، یان بۆ تەمەنت گونجاو نەبێت و بتخاتە بارودۆخێكی نەویستراوەوە، كە هێمای (******) بینی دەتوانی بیپەڕێنیت تاكو هەمان شت دەبینیتەوە بەبێ ئەوەی خوێندنەوەت لێ تێك بچێت.


..........


بۆ ساتێك واز لە نیگەرانییەكانت بێنە و چێژ ببینە

^^

______________________________




- تێڕوانینی نوسەر -




جۆنگكووك و ئالێسیا لە تاكسییەكە دابەزین و بەرەو ناوەوەی بینا بەرزە سەردەمییانەكە چوون، گەشتنە بەرزكەرەوەكە و چوونە ناوی و ژمارە نۆیان داگرت، لە ساتێكدا هەستیان بە جوڵەی بەرزكەرەوەكە كرد كە بەرزبووەوە و گەیاندینیە نهۆمی مەبەست، هاتنە دەرەوە و بەرەو خانەی ژمارە 35 ڕۆشتن، ئالێسیا دەرگاكەی كردەوە چونكە كلیلەكان لای ئەوبوون و چوونە ژوورەوە.

ئەپارتمێنتەكە تاڕادەیەك گەورە بوو، لە ڕاڕەوێك پێكدەهات كە بۆ هۆڵێكی گەورە درێژ دەبووەوە، چەند دەرگایەك هەبوون و دەیانڕوانییە سەر هۆڵەكە، دوو ژووری نووستنی تاڕادەیەك گەورەی هەبوو و هەریەكەیان گەرماوی تایبەتی خۆیان هەبوو، وە لە لایەكی دیكەی هۆڵەكە دەستشۆرێكی جیا هەبوو تەنها بۆ پێویستی.

"ناندینەكە لەكوێوەیە ئالێسیا؟"

گوێبیستبوونی ناوی خۆی بە دەنگی ئەو وای لە دڵی كرد لێدانێك بپەڕێنێت بەهۆی ئەو هەستە نامۆیەی لە ناخیدا سەری هەڵدا، ئەوە بەجۆرێك شیرین بوو لەلای و ئارامی بەخشی پێی، *ئەم هەستانە چین؟ بۆچی هێندە ئاسوودەكەرن؟* بیری دەكردەوە بەڵام وەڵامێكی گونجاوی نەدۆزییەوە.

"هێی تۆ لێرەیت؟ سڵاو؟"

دووبارە بە دەنگە نەرمەكەی كوڕەكە هاتەوە هۆشخۆی:

"بەڵێ؟ ئۆو... بەڵێ، دەكەوێتە لای ڕاستی هۆڵە گەورەكە."

تەنها سەری بۆ لەقاند و ڕۆشت بۆ دانانی زەرفەكانی دەستی، لە ڕێگەی هاتنیان جۆنگكووك داوای لە ئالێسیا كرد ئێوارەكە پێكەوە بەسەرببەن و ئەویش ڕەتی نەكردەوە، بۆیە لە فرۆشگایەك دابەزی و كەرەستەی پێویستی كڕی چونكە دڵنیابوو بەفرگری ماڵە نوێیەكەی هیچ شتێكی تێدا نییە.

"جۆن، تۆ ئەمشەو لێرە دەمێنیتەوە؟"

بەر لەوەی وەڵامی بداتەوە لە مێشكی خۆیدا وشەی <تۆ>ـی كرد بە <ئێمە> بۆ ڕاستكرنەوەی ڕستەكەی:

بێتاوانییەکەیWhere stories live. Discover now