بۆ ساتێک واز لە نیگەرانییەکانت بێنە و چێژ ببینە^^
______________________________
- تێڕوانینی نووسەر -
کاتژمێر شەشی بەیانی بوو کاتێک کارمیلا بەئاگا هات، ڕاستەوخۆ ڕووداوەکانی شەوی بیر کەوتەوە و قورساییەکەی سەر دڵی گەڕایەوە، نیگەرانی کچەکەی بوو بۆیە بڕیاری دا بەرلەوەی گەرماو بکات و خۆی ئامادە بکات بۆ ڕۆشتن بچێتە لای، کاتێک ویستی دەرگاکە بکاتەوە چاوەکانی کەوتنە سەر تۆپە ڕەش و سپییەکەی سەر مێزە بچووکەکەی ژوورەکە، بیری نەدەکەوتەوە کە بەر لە خەوتنی لەوێدا بینیبێتی، زانی پاش ئەوەی خەوی لێکەوتووە لە درەنگانی شەودا هێنراوەتە ئێرە کە مانای ئەوەیە کچەکەیی زۆر دڵتەنگکردووە و بۆ ماوەیەکی زۆر بە بێداری ماوەتەوە و ئەمەش هیچ باش نییە بۆ تەندروستیی، دەیزانی کەوا پێویستە تۆپەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە بۆ چاککردنەوەی دڵە شکاوەکەی بەڵام نەیکرد چونکە وا بیریکردەوە ئێلڤێرا هەروەک جارەکانی تر زوو باشدەبێتەوە و ناڕەزایی دەرنابڕێت و تەنها چاوەڕێ دەکات تا کاتی سزاکەی کۆتایی دێت.
لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە و بەرەو ئەوەی ئێلڤێرا ڕۆشت، دەرگاکەی کردەوە تەنها تا کچە بچووکەکەی ببینێت کە پشتیەکەیی گرتۆتە باوەش و خەوتووە، لێی نزیک بووەوە و ژێر چاوە ڕەشەکانی بە ڕوونی دەبینی، ئاهێکی هەڵکێشا و داپۆشەرەکەی پێدا دایەوە و ماچێکی ڕوومەتە نەرمەکانی کرد:
"خۆشمدەوێیت ئازیزەکەم."
چووە دەرەوە و گەڕایەوە بۆ ژوورەکەی تاکو خۆی ئامادە بکات بۆ رۆشتن.
~~~
- لە شوێنێکی تر، کاتژمێر حەوت و پەنجا خولەک -
کوڕەکە بە زەنگی مۆبایلەکەی خەبەری بوویەوە کە لەسەر زەوییەکە کەوتبوو، چاوەکانی کردەوە بۆ بینینی جەستە رووتەکەی تەنیشتی کە بە ناڕێکی خەوتبوو و داپۆشەرەکە بەتەواوی لێی بووبوویەوە، شێوازەکەی گۆڕی لە پاڵکەوتنەوە بۆ دانیشتن و سەری نزم کردەوە تا ماچێک لە کەمێک خوار ناوکی بەجێبهێڵێت، جێگاکەی بەجێهێشت و مۆبایلەکەی هەڵگرت و بینی پەیوەندیکەرەکە هیۆنگەکەیەتی، چاوەکانی گەشانەوە و بە دڵخۆشییەوە وەڵامیدایەوە:
"هیۆنگ!!"
"هاوار مەکە گەمژە هێشتا توانای بیستنم ماوە، لە کوێیت؟"
"لە ئەپارتمێنتەکەمم، بۆچی؟"
"ئەپارتمێنت؟"
YOU ARE READING
بێتاوانییەکەی
Romance. ' تەنھا دوو چاوی قاوەیی ئاسایی بوون لەگەڵ بێتاوانییە دەگمەنەکەی نێویان' . جۆن جۆنگکووک، ئێلڤێرا فۆلیێرۆ. . . JAN/27/2024 . . ~ تێکەڵەیەک لە بیرۆکەی خۆم و بیرۆکە وەرگیراوەکان