0:04

1.1K 162 27
                                    

فۆنەکەم چەند ئینجێک لە گوێم دوورخستەوە
وا هەستم دەکرد مێشکم کون دەبێت...«لیا دەنگت نزم بکە...
گوێم ئازاری هەیە»بە هێواشی وتم..

«بێدەنگبە سۆزانی تۆ دەزانیت جیۆن کریستۆف فۆڵۆی ئەکاونتە
گەوادەکەتی کردووە تۆ تاکە کەسیت کە ئەو شوێنی کەوتووە من مێشکم
لەدەست دەدەم»بە بێزاری چاوم سوڕاند...لیا نیو کاتژمێرە مێشکمی
وێران کرد ...

«من هەموو شەوێک خەو بەم پیاوە ڕەقە دەبینیم کە من بەنەفرەت
دەکات...تۆ زۆر نەفرەتیانە بەبەختیت..»

«لیا پەنجە بخە خوارەوە کە خۆت هێمن کردەوە پەیوەندیم پێوە بکە..»
پەیوەندیەکەم داخست..

چاکەتەکەم هەڵگرت پاشان نامەیەکم بۆ تایهیۆنگ نارد تا پێی
بڵێم کە بۆ ئێوارە دەچمە دەرەوە..

نابێت بزانێت کە من لەگەڵ کوڕێک دەچمە دەرەوە ئەو
ڕێگەم پێنادات...

من درۆ ناکەم چونکە شڵەژاو بووم ..ئەو لە ئاستی من نەبوو
نەمدەزانی دەبێت چی بکەم و چۆن ڕەفتار بکەم..

پێشتر لەگەڵ لیا تێکەڵ بووم ئەو لە من دەوڵەمەندترە
بەڵام لیا کەسایەتیەکی سادەی هەبوو..

ئۆتۆنبێلەکەی ماوەیەکی زۆرە لەبەر دەرگا وەستاوە
دراوسێکان گومانیان نەدەکرد چونکە لیاش هەمیشە بەم جۆرە
ئۆتۆنبێلانە دێت بۆ ئێرە...

ڕۆشتمە ناو ئۆتۆنبێلەکە ... هەر زوو دەستم خستە سەر دەمم
کۆکیم...

«نەفرەت پێویستمان بە ئاگر کوژێنەوەیە»بە توڕەی وتم دەرگاکەم
بە تەواوی کردەوە تا ئەم دووکەڵە بەتاڵ بێت...

بە توڕەی سەیری ئەوم کرد کە زۆر بە ئاسای قاچەکانی بڵاو کرد بوویەوە
ئەنیشکی لەسەر دەرگاکە دانا بوو وەک باد بۆیەکان...

«پەشیمان بوومەوە»وتم ... ئەویش ڤەیپەکەی دانا..
«دەرگاکە داخە..»وتی بەڵام من وام نەکرد دەمویست بۆنەکە
بەتاڵ بێت ڕقم لە بۆنی جگەرەیە...

«تەنها چەند خولەکێک»وتم..بەڵام ئەو بە خێرای هاتە پێشەوە
ڕووی لە دەرگاکە بوو بەڵام هەناسەکانی بەر ڕوومەتم دەکەوتن..

«سەرمات دەبێت»وتی
دڵم خەریک بوو بوەستێت ... من زۆر شەرمم دەکرد...
دەرگاکەی داخست...

من وەک پەیکەر ڕەق بووم...ئەویش ئۆتۆنبێلەکەی داگیرساند
دەستی کرد بە ڕۆشتن..

نابێت بەم شێوەیە نزیک بێتەوە...یەکەم چونکە ئێمە هێشتا هاوڕێ
نین دووەم چونکە من هاوسەرم هەیە...

Husband ||K. TH, J. JKWhere stories live. Discover now