0:02

1K 189 55
                                    

تەواو بووم ڕێخستنی خۆم ... بۆ کۆتاجار سەیری خۆمم کرد
«جوانە»بە زەردەخەنەوە وتم...

من دەدرەوشێمەوە...بە لوتبەرزیەوە ڕۆشتمە خوارەوە
«دەچی بۆ کوێ؟!»گوێم لە دەنگێکی قەڵەو بوو...

سوڕامەوە...

لچم هێنایە پێشەوە ناکرێت ئەوەندە قشت بیت...
«تایهیۆنگگگگ»هاوارم کرد قاچم کێشا بە زەویەکەدا وەک هەستی
ناڕەزاری دەربارەی ئەم مرۆڤە...

دانیشت بوو لە بەردەم تیڤیەکە خەریکی خواردنی مریشک
بوو دەمی سور ببوویەوە لەگەڵ سۆسەکە وە گوپەکانی پڕ بوو..
ئەی چی دەربارەی بلوزە فراوانەکەی کە جەستەی خڕ کردووە ...

«شتێک بووە؟!»وتی...بە بە قەڵەوی قسەی دەکرد چونکە دەمی
پڕ بوو لە خواردن..وە لێوەکانی خڕ کرد بوو...

«تۆ دڵم دەتوێنیتەوە»وتم بۆی ڕۆشتم لە باوەشم گرت
ئەویش پێکەنی.. تاڵەکانی قژیم لەسەر ڕووخساری لادا تا چاوە
جوانەکانی ببینم...

چەندین ماچم لەسەر رووخساری کرد حەزدەکەم گازێکی لێ بدەم بەڵام ناتوانم ئەو کەمێکی تر دەچێت بۆ کار..

«من لەگەڵ لیا دەڕۆم»وتم ئەویش سەری جوڵاند...
هەڵسامەوە چونکە ئەگەر زیاتر ئەم ورچە گەورەکەم بینیبا دەمردم..

«ئاگاداری خۆتبە»

«خۆشمدەوێی»

وەستام..«منیش خۆشمدەوێی»

دواتر ئەوم جێهێشت..

من هەست بە تاوان دەکەم...چونکە هەرگیز من تایهیۆنگم خۆش ناوێت
وەک ئەوەی ئەو منی خۆشدەوێت... بەڵام لە کۆتایدا ئەو تاکە خێزانە
کە من هەمە ئەو تاکە پیاوە کە نازی من دەکێشێت ..

«ماوەیەکی زۆرە وەستاوم»لیا بە شیرینی وتی..
خۆی توڕە کرد...

«هێی من ئێستا لێرەم»وتم ڕوومەتیم گرت...

ئەویش رووخساری خاو کردەوە...«کەواتە با بڕۆین سێکسی گێڕڵ»
لیا سەرکەوت منیش پێکەنیم لەگەڵی سەرکەوتم..

«دەمەوێت ئەمشەو وەک سۆزانیەکان بخۆمەوە»لیا وتی کاتێک
من سوراوەکەم لە جانتاکەم دەرکرد...

«من هەرگیز ڕزگارت ناکەم لە پیاوە خراپەکان»ڕووخسارێکی
خراپەکارانەم دەرخست..

«ئەمە باشترە»وتی زمانی دەرهێنا..

دوای ماوەیەک گەیشتین..وەک دوو منداڵی بچوکە کە شاری
یاری دەبینن ڕاماندەکرد...

Husband ||K. TH, J. JKWhere stories live. Discover now