" هەرچەند گەڕام بە دوای وەڵامێک تەنها ناوی تۆ هاتەوە پێشم ، بۆچی هێندە تایبەت خولقێنراوی کە یەک نیگات توانای ئەوەی هەیە بمکاتە سەر چۆک , خۆشویستنت لاوازم دەکا تکایە چیتر سێری چاوەکانم مەکە "
بیرم زۆر ئاڵۆز بوو بۆیە تەنها بەڕێگادا دەڕۆشتم بێ ئەوەی بزانم کە لەبیرم کردوە ماتۆڕەکەم بەکاربخەم هەر خۆی مێشکیشم لەکار وەستابوو بۆچی ؟ بۆچی ئەو ؟ هێشتا وەڵامی ئەوەم دەستنەکەوتووە !! ڕەشەبایەکی کەم بوو دەنگی جووڵانی درەخت و گەڵاکان تاکە شت بوو کە ئارامی پێ دەبەخشیم لەو چرکەیەدا بەڵام دووبارە قسەکەی جەیمسم هاتەوە بیرم و ئارامی و ئاسوودەییەکەم گۆڕا بۆ شڵەژان و خێرا لێدانی دڵم بۆچی ئەوە لە مندا ڕوودەدا نازانم !
"هههه تیری خۆشەویستی لێی داوی جیۆن جۆنگکووک ،، پێم مەڵێ تۆ ئاشقی کچێکی مسوڵمان بویی پیاو بۆیە دوێنێ شەو لە یانەکەم لەگەڵ هیچ کچێکدا کاتت بەسەر نەبرد و تەنها خواردتەوە ؟" ئەو قسەیەی جەیمس بەردەوام لە مێشکمدا دووبارە دەبۆیەوە !!!
ئاخر بۆچی ؟ بۆچی دەبێ ئاشقی فریشتە بم نە سەرنجڕاکێشە نە لە جۆری منە تەنانەت ئەو زۆریش سەیرە ! نەخێر ئەوە بە هیچ جۆرێک وەڵامی پرسیارەکەم نیە ، ڕاستە ئەو وەک فریشتە بێگەرد و درەوشاوەیە بەڵام دەبێ هۆکاری زۆر بیرکردنەوەم لە ئەوهۆکارێکی تری هەبێ ڕەنگە نامۆیی ئەو بێ یا بیر و ڕا سەیرەکەیی یان هەستی بەپەرۆشیم بۆ زانینی شتە نەزانراوەکان دەربارەی خۆی و ئاینەکەیی!
YOU ARE READING
فریشتەکەم « ئەسیل »
Romanceجیۆن ـ ئەفسانەکان ئەڵێن کە من و تۆ لە چارەنووسی یەکدا نوسراوین ئەسیل_بەڵام من بڕوام بە ئەفسانە نیە هەروەک چۆن کە من بڕوام بە خوودا نیە ، بەڵام بڕوام بەوە هەیە کە بووی بەو فریشتەیەی یەزدان ناردی بۆم ~