پەڕەیی 17 .Cht

570 98 61
                                    

" ئایا ئەوە زۆرە بۆ داواکردن ؟!"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

" ئایا ئەوە زۆرە بۆ داواکردن ؟!"

چاوەکانی سەرنجی هەموو شتێکی دەورووبەری دەدا جگە لە چاوە ڕەشەکانی ئەوەی بەردەمی " نا نەخێر زۆر نیە"

"بەڵام تۆ لە کەسێکی هەڵە داوا دەکەی جیۆن ... مرۆڤەکان دەکرێ لەهەر ئان و ساتێکدا لە ژیانت نەمێنن یا دڵت بشکێنن بەڵام خوودا هەمیشە لەوێیە بۆ تۆ گەر شتێکت دەوێ سەرەتا لە ئەو داوا بکە چونکە هەر ئەوە کە دەتوانێ مەحاڵ بکات بە ئاسان و سانا وە دەزانێ چی بۆ تۆ باشە یا خراپە ئەو دوعای بەندەکەی خۆی ڕەت ناکاتەوە هەرگیز"

" واتە چۆن ، هەرگیز ڕەتی ناکاتەوە گەر لە ئەو داوا بکەم ؟"

" ڕێک بەو جۆرە جیۆن الله بە سێ جۆر دووعاکانت وەڵام دەداتەوە "

یەکەم قبوڵی دەکا چونکە باشەی بۆ تۆ تێدایە ، دووەم کە دەزانێ شتەکە بۆ تۆ باشە بەڵام لە ئێستادا نا دوای دەخا ، سێیەم کە دەزانێ ئەوەی تۆ دەتەوێ زەرەرت لێ دەدا بە شێوەیەکی تر قەرەبووت دەکاتەوە و شتێکی باشترت پێ دەبەخشێ تا دڵت ئارام بکاتەوە کەواتە لە هەر سێ حاڵتەکەدا ئەو تۆی پێش هەمووی دانا ئەوەش ڕەتکردنەوەی پێ ناڵێن ڕاستە ؟"

" بەڵام چی گەر من پێداگرانە ویستەکەی خۆمم بوێ !!! چی ئەگەر هەرچی باشترین شتی دوونیایە هی من بێت بەڵام دڵم لە لای ئەو؟"

" ئەو قسانە زۆر زیادەڕەوی دیارن جیۆن گەر شتێک لە قەدەری تۆدا نووسرابێ ئەگەر لەنێوان دوو شاخیشدا بێ هەر دەبێ بە هی تۆ بەڵام گەر ئەو شتە نەنوسرابێ کە ببێ بە هی تۆ لە نێوان هەردوو لێویشت دا بێ هەرگیز نابێ بە هی تۆ !"

" کەواتە چاوەڕوانی ئەو گەمژایەتیە بکەم و هەوڵ نەدەم بۆ ئەو کەسەی کە خۆشم دەوێ ؟! ، نەخێر گەر پێویست بکا چارەنووس ئەگۆڕم"

" تاکە شت بتوانێ قەدەر و چارەنووس بگۆڕێ دووعاکردنە جیۆن وە بێگومانم کە تۆ ئەوە نازانی"

" گەر پێویست بکا فێر دەبم لە پێناو ئەو کەسەدا"

( کەشە کە بەتەواوی بێ دەنگ بوو چاوەکانم لە چاوە هەنگووینیەکانی قفڵ کرد و بێ کاردانەوە لە چاوەکانی یەکتریمان دەڕوانی بەدوای بچوکترین نیشانە دەگەڕام بەهیوای ئەوەی کەمترین هەستی تێدا بدۆزمەوە بەڵام دەنگێک بە خراپی ڕایچڵەکاندم"

فریشتەکەم « ئەسیل »Where stories live. Discover now