دوای چەن ساڵێک لە پێکەوە بونی ماریا و جاک دواجار جاک ئەیویست خۆشەویستی خۆی بۆ ماریا دەر ببڕێت
بانگی ماریای کردە یەکێک لە باخچەکانی کۆشکەکە و پێی وت کە ئەوی زۆر خۆشدەوێت بە درێژانی ئەم ساڵانە ئەو تاکە کەس بوە لە مێشکی جاک وە ماریاش زۆر سەری سوڕمابو چونکە باوەڕی نەدەکرد جاک ڕۆژێک ئەوەی پێبڵێت وە ماریا لەوەڵامدا وتی کە ئەو دڵنیایە
جاکیش گوتی بەڵێ ئەگەر دڵنیا نەبومایە هەرگیز وامنەدەوت ماریا هەر زو باوەشێکی پێدا کرد و وتی کەئەویش دەمێکە خۆشی دەوێت ،
جاک:کەواتە کەی هاوسەرگیری بکەین
ماریا:ئەوەندە زوو
جاک:بەڵێ چاوەڕێی چی بکەین؟
ماریا: نازانم کەواتە با بە باوک و دایکم بڵێین دڵنیام زۆریان پێخۆشدەبێت هەر باوکیشم تۆی خۆشدەوێت
جاک:ڕاستە کەواتە بابڕۆین
ماریا:بابڕۆین
ماری و جاک ڕۆشتنە ناو کۆشکەکە وەو چون بۆ ژورەکەی باوکی ماریا و لەدەرگایان دا
ب.ماریا:وەرە
ماریا:باوکە کاتت هەیە
ب.ماریا:بەڵێ بێگومان وەرن
ماریا:باوکە ئێمە دەمانەوێت شتێک بڵێین
ب.ماریا:گوێم گرتوە
جاک:ئێمە من و ماریا بڕیارمانداوە هاوسەرگیری بکەینباوکی ماریا کەمێک شڵەژاو وتی
ب.ماریا:جاک دەتوانیت بڕۆیتە دەرەوە
ماریا:باوکە چی بوە
ب.ماریا:جاک تکایە ئەتوانی بڕۆیتە دەرەوە
جاک:باشە
دواتر جاک دڕۆشتە دەرەوەماریا:باوکە تۆ چیتە
ب.ماریا:ئەو هاوسەرگیرییە نابێ ڕوبدات
ماریا:بەڵام بۆچی تۆ دڵخۆشی منت ناوێت
ب.ماریا:ئێ من دڵخۆشی تۆم دەوێت بۆیە نامەوێت ئەوە ڕو بدات
ماریا:ئەوە دڵخۆشی لە کوێ یایەتی
ب.ماریا:سەیرکە کچم ئێمە خانەوادەیەکین هەر یەک لە ئێمە هێزێک تایبەت بە خۆی هەیە ، ئەگەر بێت و یەکێک لە ئێمە هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی ئاسایی بکات ئەوا هێزەکەی وەکو ڕۆحێکی دڕندەی لێدێت و کەسەکە دەمرێت بۆیە نابێت ئەو کارە بکەی لەبەر جاک
ماریا:بەڵام هیچ ڕێگایەک نیە
ب.ماریا:تەنها یەک ڕێگا هەیە بەڵام تۆ نابێت ئەوە بکەی
ماریا:تکایە باوکە پێمی بڵێ
ب.ماریا:ماریا تۆ تاکە کەسی کە دەتوانی کەسێکی مرد یان بریندار چاک بکەیتەوە ئەگەر ئەو کارە بکەی ئەوە لەدەست دەدەی
ماریا:بەڵام من ئەوەم ناوێ من بۆ جاک هەموشتێک دەکەم تکایە باوکە گەر تۆزێک منت خۆشدەوێت پێمی بڵێ تکایە
ب.ماریا:باشە دەبێ هێزەکەت لەدەست بدەیت وە تاجەکەتیش چونکە تاجەکەت هێزت دەداتێ
ماریا:باشە ، باوکە هەرچیەک بێت تۆ باشترین باوکی جیهانی سپاست دەکەم