𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟◆20

323 74 68
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







بەیانیەکەی دیکە کە لە خەو هەستام بۆ ئەوەی خۆم ئامادە بکەم ئەمڕۆ ئەوەندە کارم هەبوو کە نەمدەتوانی دوا بکەوم بۆ ئۆفیس تەنورەیەکی قەڵەمی و بلوزێکی ڕەشم پۆشی قژم بە کراوەی بەجێهێشت تا ڕادەیەک لە خوارەوە شەپۆلی بوو تەنها کەمێک ماکیاژم کرد بۆ ئەوەی بازنە ڕەشەکانی ژێر چاوەکانم بشارمەوە و پێڵاوە پاژنە بەرزەکانم لە پێکرد شتەکانم هەڵگرت چومە دەرەوە من چاوەڕێی ئەمڕۆم نەدەکرد تەنها ویستم بە خێرایی تێپەڕێت تا بتوانم کۆتایی هەفتەم هەبێت بۆ پشوودان.







لەکاتێکدا بەرەو ئۆفیسەکە دەڕۆیشتم من
کەمێک پەرۆش بووم چونکە دواجار مووچەم پێدەدرا گەمژەبووم کە لە ئاشتۆنم نەپرسی مووچەکە چەندە و کەی پارەکەم وەردەگرم بەڵام بەو پێیەی ئەو هەفتەیەی دەستم پێکردبوو وادەی مووچەم لەدەستدابوو ناچار بووم ٢ هەفتەی زیادە چاوەڕێ بکەم تا مووچەم پێبدرێت سوپاس بۆ خوا پارەم لە کارە کۆنەکەم پاشەکەوت کردبوو بۆ ئەوەی تا وەرگرتنی ئەم مووچەیە بمێنێتەوە دوای هەموو ئەو کارانەی کە لەم ٢ هەفتەیەی ڕابردوودا کردوومە زۆر خۆشە کە ببینم ئەو ماندووبوونە سوودی هەبێت


دەتوانیت بزانیت ئەم هەینییە بۆ خەڵک تا ڕادەیەک جل و بەرگی ئاسایییان لەبەردا بوو و پێدەچوو وروژاندن لە هەوادا هەبێت کاتژمێر ٦ چوومە ناو بیناکە و پێش ئەوەی بچمە سەرەوە بۆ ئەوەی بچمە سەر کارەکەم بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ نینا قسەم کرد لیستی ئەو شتانەی کە ئەمڕۆ دەبوو بیکەم و دەمزانی ئەگەر کارەکانم تەواو نەکەم لە کۆتایی هەفتەدا لێرە دەبم و ئەوەم نەدەویست ناچار بووم ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بێم بۆ ئەوەی شتەکان تەواو بکەم و ئەوە نەبوو کە من دەمویست ئەمجارە بیکەمەوە پێویستم بە کۆتایی هەفتەیەکی تەواو هەیە بۆ ئیسراحەت بۆ ئەوەی قەرەبووی ٢ هەفتەیەکی پڕ لە جەنجاڵی بکەمەوە.


ئەو ساتەی هەنگاوم نایە ناو ئۆفیسەکەمەوە ئەگەر کەسێک منی بینیبا پێی وادەبوو ساڵانێکە لێرە کارم کردووە لەبری ٢ هەفتە و نیو خێراتر لە هەر کەسێک بە پاژنەی ٤ ئینجەوە بەسەر ئۆفیسەکەمدا و بە هۆڵەکاندا دەڕۆیشتم من وەک ژنێکی جنۆکەیی بووم کاتێک ئەو کارانەی کە پێویست بوو بۆ ئەوەی تەواوی بکەم لە ژیانمدا هەرگیز هەستم بە زەبری زۆر و پەلەکردن نەکردبوو تەنانەت لە کۆلێژیشدا.

||مـــلــــیــــۆنــــێـــر||✗Where stories live. Discover now