چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک «دڵپیس» بەشی پێنج
ن/ت: ج-جۆنگکووک ت تکایە...
(جۆنگکووک توند قژمی گرت)جۆنگکووک: سۆزانیی بۆچی دەتەوێت لێت بدەم هااا..
(مستێکی تری لێدام)هیچ هێزم نەبوو
جۆنگکووک دەستی بەرز کردەوە خەریک بوو زلەیەکم لێ بدات بەڵام بۆریس هاتە لای
بۆریس: ت تکایە باوکە لە دایکم مەدە..
(بە هەنسکەوە)جۆنگکووک دەستی دانا هەستایەوە و ڕۆیشت
بۆریس هات و لەباوەشی گرتم بە بێهێزی هەوڵم دەدا هەستم پۆلینا هات و یارمەتی دام
پۆلینا : دایکە تۆ باشیت؟
(بە گریانەوە)زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد
شێوەی ن/ت:-
بۆریس: دایکە لووتت خوێنی لێدێت..
(کاتێک دەستی لەسەر ڕووخسارم دانا)پۆلینا: بوەستە دایکە ئێستا دەگەڕێمەوە..
(هەستا و ڕۆیشتە چێشتخانە)ن/ت: ب-بۆریس کوڕەکەم نیگەران مەبە من باشم..
(بزەیەکی شکاوم کرد)پۆلینا گەڕایەوە کلێنسی هێنابوو
پۆلینا: دایکە ئەوە لەسەر لوتت دابنێ با خوێنەکە بوەستێت..
(کلێنسەکەم لێی وەرگرت لەسەر لووتم دانا)ن/ت: سووپاس کچە میهرەبانەکەم..
——
جۆنگکووک پۆڤ؛-
بە توڕەییەوە لە ماڵەکەم هاتمە دەرەوە، ئەمڕۆ زۆر توڕە بووم بەوەی کە سکرتێرەکەم لوڤی هەڵەیەکی گەورەی کرد وایکرد نیوەی پشکی کۆمپانیاکەم لەدەست بدەم ، زۆر توڕە بووم ئەوم دەرکرد ، هاتمە ماڵەوەش ن/ت هاتە لام منی بێزار دەکرد ، توڕەیی خۆم بەو بەتاڵ کردەوە
ئێستاش لە بەردەم ماڵی دایکمم لە دەرگام دا خزمەتکارەکە کردیەوە چەمایەوە و بەخێرهاتنی کردم ، ڕۆیشتمە ژوورەوە دایکم لەسەر قەنەفەکان بوو قاوەی دەخواردەوە ، بە توڕەییەوە لەسەر قەنەفەکان دانیشتم دایکم سەیری کردم
خ.جیۆن: سڵاو لە تۆش کوڕم..
(بە تەعلیقەوە)خوشکەکەم هاتە خوارەوە هاتە لام
ساینا: جۆنگکووک براکەم چۆنی؟
(بە زەردەخەنەوە)جۆنگکووک: باشم سووپاس..
(بە بێزاری)خ.جیۆن: چی ڕوویداوە جۆنگکووک وا ڕووخسارت داوە بە یەکا؟
(قاوەی دەخواردەوە)جۆنگکووک: ئەمڕۆ ئەم لوڤیە گەمژەیە هەڵەیەکی کرد لە فایلەکان وایکرد نیوەی پشکی کۆمپانیاکەم لەدەست بدەم زۆر توڕە بووم و ئەوم دەرکرد
خ.جیۆن؛ تۆش وەک گەمژەیەک ڕۆیشتیت و توڕەیی خۆت لە هاوسەرەکەت بەتاڵ کردەوە وایە؟
(بەبێباوەڕی)ساینا بە نیگەرانی سەیری کردم
جۆنگکووک: ئەی چی بکەم؟
(ڕیباتەکەی ملم شل کردەوە)خ.جیۆن: کوڕم تا کەی لەم کچە بەستەزمانە دەدەی؟ ئەو تاوانی چیە؟ نازانم بۆ بە باوکت نەچووی ئەو پیاوێکی زۆر میهرەبان بوو ...
تێبینی: باوکی جۆنگکووک مردووە
جۆنگکووک: تۆ پەیوەندیت نەبێ ئەو ژنی خۆمە هەرچی بمەوێ لێی دەکەم..
———-
ن/ت پۆڤ:-
لە ژوورەکەم بووم خەریکی پاککردنەوەی خوێنەکەی سەر لووتم بووم ، بیرم لە ژیانی خۆم دەکردەوە ، وەک کچی خەڵک دایک و باوکم نیە نازم هەڵگرێ و گوێ بۆ خەمەکانم بگرن و دڵنەواییم بکەن ، تەنیا یەک مامم هەیە ئەویش لەدەرەوەی وڵاتە جار بە جار پەیوەندیم پێوە دەکات ئەو پیاوێکی زۆر میهرەبانە ، جۆنگکووک دەزانێ بێ کەسم بۆیە وا مامەڵەم دەکات گەر منیش دایک و باوکم هەبووایە لەسەرم بەجواب بونایە جۆنگکوک بوێری نەدەبوو وام لێ بکات ، فرمێسک لە چاوەکانم هات دەستم لەسەر دڵم دانا، بەڕاستی دڵم ئازاری هەیە کەی ڕۆژێک دێت بەخۆشی بژیم؟ ئەی باشە تاوانی منداڵەکانم چیە کە جۆنگکووک بۆ ئەوانیش هەمان شتە ، نە نازیان هەڵدەگرێ نە وەک باوکانی تر دەیانبات بۆ شوێنێک ، هەمیشە لە ماڵەوەن تەنیا کاتی مەکتەب کەمێک دەرەوە دەبینن..
فرمێسکەکانم سڕیەوە کاتێک پۆلینا هاتە لام
پۆلینا: دایکە گیان تکایە مەگری..
(بە نیگەرانی)زەردەخەنەیەکم کرد
ن/ت: من ناگریم کچە جوانەکەم نیگەران مەبە هەموو شتێک باشە..
پۆلینا سەری لەقاند
ن/ت: همم ڕات چیە بڕۆین شیرینی دروست بکەین؟
(بزەیەکم کرد ، هەوڵ دەدەم زۆربەی کاتەکان لەگەڵ منداڵەکانم بەسەر ببەم ، نامەوێ ئەوان لە نازی دایکیان بێبەش بن وەک چۆن لە نازی باوکیان بێ بەشن)پۆلینا: زۆر باش دەبێ بەڵام تۆ باش نیت با ئەمڕۆ نەیکەین..
ن/ت: نا تۆ نیگەرانی من مەبە من باش دەبم دەی با بڕۆین..
(دەستی پۆلینام گرت و ڕۆیشتینە چێشتخانە)———-
بەردەوامە...
YOU ARE READING
دڵپیس (کۆتایی هاتووە)
Horrorن/ت: جۆنگکووک تکایە وامەکە.... (بەگریانەوە) جۆنگکووک: هەی نەفرەتی سۆزانییی.. (توند قژی گرتم و بەدوای خۆی ڕایدەکێشام بۆ سەرەوە بۆ ژوورەکەمان) پۆلینا: تکایە باوکە دایکم ئازار مەدە.. (بەگریانەوە) جۆری چیڕۆک:- توندوتیژ خەمۆکی فۆبیا بیرۆکەی خۆمە مافی...