پارتی -نۆزدە-

2K 325 261
                                    

چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک «دڵپیس» بەشی نۆزدە

——————-

بەخێرایی ڕۆیشتمە کۆگاکە پۆلینا و بۆریس بەدوامدا هاتن

ن/ت پۆڤ:-

لەتاو ئازاری گیانم دەگریام ، ئەو ناپیاوە قایشەکەی زۆر بە توندی بەستۆتەوە ، تا دەنگی دەرگاکە هات و کرایەوە ، مامم هاتە لای من  و دەست و قاچی کردمەوە ، منیش پەڕۆکەکەی سەر دەمم لادا خەریک بوو هەستمەوە بەڵام کەوتمە سەر زەویەکە ، قاچەکانم زەوی ناگرن زۆر بێ هێزن

مارک: کچەکەم تۆ باشیت؟
(بە نیگەرانی)

ن/ت: نەخێر مامە هیچ باش نیم ، تکایە لەم دۆزەخە ڕزگارم بکە خەریکە دەخنکێم...
(بە خراپی دەگریام)

مامم زۆر نیگەران دیار بوو ، لە هەمان کاتیشدا توڕە دیار بوو

مارک: سوێند بەخوا تۆڵەی هەموو لێدان و ئازارەکانت لێ دەکەمەوە جیۆن جۆنگکووک ، تۆ نیگەران مەبە..دەی وەرە جلەکانت کۆبکەرەوە با بڕۆین..
(قۆڵی منی گرت و بە هێواشی هەڵیستاندمەوە )

تێپەڕاندنی کات ⏳

هەموو جلەکانم کۆکردەوە ، پۆلینا و بۆریس و مامم جانتاکانیان دەبردە ناو ئۆتۆمبێلەکە..بۆ دواجار سەیری
خانووەکەم کرد ، هەموو ڕۆژە سەختەکان و بە ئازارەکانم لێرەدا بەسەربرد ، هیوادارم هەرگیز نەیەمەوە..

فرمێسکەکانم سڕی و سەرکەوتمە سەر ئۆتۆمبێلەکە ، من لە تەنیشت مامم دانیشتببووم ، پۆلینا و بۆریس لە دواوە بوون

بۆریس: دایکە ئەی باوکم لەگەڵمان نایەت؟
(لێوی خوارەوەی شۆڕ کردەوە)

نەمتوانی هیچ قسەیەک بکەم ، بۆریس هێشتان منداڵە
پێویستی بە خۆشەویستی و باوەشی و ماچەکانی باوکی هەیە ، بەهەمانشێوە بۆ پۆلینا'ش ...بەڵام من ناهێڵم هەرگیز هەست بکەن کە بێ باوکن

ن/ت: ئەو کاری هەبوو نەهات کوڕە جوانەکەم..
(زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد ، مامم بە نیگەرانیەوە سەیری کردم)

(دوای ئەوەی گەیشتینە خانوویەک ، نزیکی ٢ سەعات لە ڕێگا بووین)

لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین پاسەوانەکان جانتاکانیان هێنایە ژوورەوە ،

ئێرە خانوویەکی زۆر خۆشە ، لە گوندێکە هەموو شوێنێک سەوزە ، وەک بەهەشت وایە

ئێرە خانوویەکی زۆر خۆشە ، لە گوندێکە هەموو شوێنێک سەوزە ، وەک بەهەشت وایە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
دڵپیس (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now