Don't forget vote ...★!
Enjoy it ...!
~~~~~
"ئیزابێڵ!" سۆکجین بە ترس و شڵەژاوییەوە ووتی
ئیزابێڵ' ی بینی، مەچەکی بە خوێن بوو، پارچە شووشەیەکیشی لەدەست بوو، پارچە شووشەکانی تر لەوناوە کەوتبوونڕۆیشتە نزیکی و خێرا مەچەکی پێچایەوە تا خوێنبەربوونەکە بووەستێنێ، خۆشبەختانە نەیتوانی زۆر ببڕێت و شوێنی دیار بێت
" ئەوە تۆ چییت کرد؟" سۆکجین ووتی کاتێك ڕووخساری گرت
" لەسەرەتاوە نەدەبوو من بژییم، تۆ ڕاست بووی کاکە"
" نەخێر من هەڵەبووم، چیتر ئەمە دوبارە نەکەیتەوە
بەهۆی منەوە ئەمە ڕوویدا، تکایە هەلێکم پێبدە هەموو شتێك بگەڕێنمەوە" بە سۆزەوە دەستی ئەوی گرتبوو، ئیزابێڵ فرمێسك لە چاوی کەوتە خوارەوە" من شەرمەزاریم بۆ خێزانەکەت لەمەودوا، من کچێکی پاك نیم!"
" ششش تکایە چیتر ئەمە دوبارە مەکەوە، تۆ پاکترینی دڵنیابە
دەی تکایە خۆت کۆبکەرەوە من لەدەرەوە چاوەڕێت دەکەم
بەباشی قسە دەکەین، باشە؟"•
•
•
•
•
•
•
•
•لەبەردەم ئاوێنەی گەرماوەکە وەستابوو سەیری خۆی دەکرد
ملی کە نیشانەی پێوە بوو، بەڵام سووربوونەوە هەبوو وەك بڵێی بە نینۆکەکانی هەوڵی پاککردنەوەی دابێزەردەخەنەی شکاوی کرد
" تۆ چیتر پاك نیت، وادیارە لەسەرەتاوە ژیانی تۆ وابووە"
قژی کەمێك وشککردەوە و چووە دەرەوە
بینی سۆکجین لەسەر سیسەمەکەیە بەڵام کە ئیزابێڵ' ی بینی، ڕاستەوخۆ لەسەر سیسەمەکە هەڵساو نزیکی کەوتەوە، شانەکانی ئەوی گرت و لەسەر سیسەمەکە داینیشاند
خاولییەکەی لێ وەرگرت و هەوڵی دا قژی وشك بکاتەوە" بمبەخشە ئیزنم وەرنەگرت لێت بۆت وشک بکەمەوە" ئیزابێڵ زەردەخەنەیەکی کەمی کرد
" ئەوە ئیزنی ناوێت، ئەوە خەونی من بوو لەگەڵ تۆ هەموو شتەکان ئەنجام بدەم وەك هەر خوشك و برایەك دەیکەن، بەڵام من دڵخۆشم کە تۆم ناسی" سۆکجین دڵتەنگ بوو بە بیستنی ئەمە
دەبینێ لەدوای ئەو ڕووداوەش ئیزابێڵ بیری لێدەکاتەوە
" گەر هەلێكم پێبدەن، ئەوا دڵنیات دەکەمەوە ئەوانەت دەبێ کە نەتبووە، من نەبووم بە برایەك بۆتۆ، چڵێسی منداڵیم بوو کوێری کردبووم، بەرچاوڕوون نەبووم تا گرانبەهاکەم لە حاڵەتێکی لەناکاو نەبینی" وازی هێنا لە وشكکردنەوەی قژی و ڕۆێشتە بەرامبەری و دانیشت و دەستەکانی گرت
YOU ARE READING
| Sweet Soul |
Fantasyپاڕك جیمین ... تۆ روحێکی شیرین'یت، بەو میهرەبانییەتەوە تێكەڵی روحم بوویت بێ ئەوەی بتبینم، تۆم لە دڵمدا جێگیر کرد لەگەڵ هەر نووسینێکت دا، ئەمویست گوێم لە دەنگت بێت و خۆت قسەم بۆ بکەی تێکەڵی نووسینەکانت بووم، سەمام لەگەڵ وشەکانت دا دەکرد بەڕادەیەك هەر...