Don't forget vote ...★!
Enjoy it ...!
~~~~~
گەڕایەوە پۆلەکەی، ئەوەی بینی، ڕووانینە ساردەکانی تێهیۆنگ بوو
کە دواتر سەیری لایەکی تری کردئەم ڕەفتارانەی تەنها نیگەرانی بۆ ئیزابێڵ دێنێ، بە نیگەرانی ڕۆیشت و لە شوێنی خۆی دانیشت، جۆنگکووك ئاگاداری ئەمە بوو، ئەویش بەمە تەنها دڵتەنگ بوو
نامەیەکی بۆ ئیزابێڵ نارد
" دڵتەنگ مەبە، هەموو شت باش دەبێت، باشە؟!" ئەمە هیچ کاریگەری بۆ ئیزابێڵ نەبوو، بێ هیچ دەربینی هەستێك وەڵامی دایەوە
" بڕواناکەم ئەوەی ڕوویدا وەك جارانی لێبێتەوە، بەڵام هیوادارم" نامەکەی نارد و سەری خستە سەر مێزەکە، ئێستاش ناتوانێ خەون بەو جیهانەی خۆی ببینێ، هەموو شتێك تەنها تاریکاییە بۆی
هێند نەبرد مامۆستا هاتە ژوورەوە
ناچار سەری بەرز کردەوە، ئەو چیتر خەون بە جیهانی خۆیەوە نابینێ، بۆچی سەری بخاتە سەر مێزەکە و ئاگاداری وانەکە نەبێت؟!
ناچار گوێی بۆ وانەکە گرت، هەرچەندە هێند هۆشی بۆ وانەکە نییە، یەکێ لەو هۆکارانە ئەو سەرئێشەیەیە کە تووشی بووە بێ زانینی هۆکارەکەی•
•
•بەتەواوی هۆشی لە وانەکە نەبوو، سەرئێشەکەی زیاتر بوو
هێند پێنەچوو، تێهیۆنگ گوێی لە دەنگێك بوو لەدواوەی، سەیری کرد، چاوەکانی فراوان بوون کە ئیزابێڵ' ی لەسەر ئەرزەکە بینی
خێرا نزم بۆوە بۆ ئاستی
" ئیزابێڵ، هێی چی ڕوویداوە" دەنگە دەنگ دروست بوو لەپۆلەکە
جۆنگکووك هاتە لایان
" بابیبەین بۆ لای پەرستارەکە" تێهیۆنگ خێرا هەڵی گرت و خۆی و جۆنگکووك ڕۆیشتن
•
•
•
•
•
•
•" چی بووە ئەو باشە؟!" جۆنگکووك بە پەرۆشەوە پرسی، تێهیۆنگ'یش دەستی ئیزابێڵ' ی گرتووە و لەلای دانیشتووە
" شتێکی مەترسیدار نییە، ڕەنگە ئەم چەند ڕۆژە خەمۆك بووبێت، بەهۆی ئەمەوە کەم خواردن دەخوات، بەم شێوەیە بێ هێز بووە" ئەمە تەنها جۆنگکووك و تێهیۆنگ' ی خەمبار کرد
جۆنگکووك سوپاسی پەرستارەکەی کرد و ڕۆیشتە لای تێهیۆنگ و ئیزابێڵ' ی ماندوو
YOU ARE READING
| Sweet Soul |
Fantasyپاڕك جیمین ... تۆ روحێکی شیرین'یت، بەو میهرەبانییەتەوە تێكەڵی روحم بوویت بێ ئەوەی بتبینم، تۆم لە دڵمدا جێگیر کرد لەگەڵ هەر نووسینێکت دا، ئەمویست گوێم لە دەنگت بێت و خۆت قسەم بۆ بکەی تێکەڵی نووسینەکانت بووم، سەمام لەگەڵ وشەکانت دا دەکرد بەڕادەیەك هەر...