Yonji_pov
—————"یوجی؟" یۆنگی هاتە ژوورەکە و ئەویش بە شۆکەوە سەیری کردم سەیرم کردەوە چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک
"یۆنگی... ناتوانم ڕەنگدانەوەی خۆم لە ئاوێنەدا ببینم"
سەیری دەستەکانم کرد تا مادەی خۆڵەمێشی ببینم هەر وەک خۆڵەمێش دەستیان کرد بە دروستبوون لەسەر پێستم
هێواش هێواش ون دەبم...
کەوتمە سەر ئەژنۆکانم و یۆنگی بەپەلە لەسەر زەوی دانیشت و قۆڵەکانی لە کەمەر پێچایەوە فرمێسکەکانی بە توندی دەستیان کرد بە ڕژان کاتێک چاودێری جەستەمی دەکرد
تەنها بە تەواوی لە هەموو شتێکدا بێدەنگ بووم "ئاهـ..." دواجار درکم بەهەموو شتێک کرد و لەلام ڕوون بویەوە
"حەوت ڕۆژە یۆنگی..." بە بێدەنگی گریام لەکاتێکدا دەستم بەرزکردەوە هەوڵمدا فرمێسکەکانی بسڕمەوە
"بە شێوەیەکی ئاسایی ئەوە حەوت ڕۆژی خایاند تا مردووەکان بزانن کە مردوون ڕاستە؟" دەنگم دەستی کرد بە درز و هەوڵمدا فرمێسکەکانی بسڕمەوە بەڵام بەردەوام بێ وەستان دەکەوتن
"یۆنگی..." زەردەخەنەیەکم کرد و بە دەستم ڕوومەتەکەیم کوپ کرد "دواجار جارێکی تر گریایتەوە..."
"یو .. یونجی .. یونجی ... یونجی ..." یۆنگی بە دەنگی بەرزتر گریا و لەباوەشی کردم فرمێسکەکانم بەبێ کۆنتڕۆڵ دەستیان کرد بە کەوتن و قوڕگم بە تەواوی وشک بووەتەوە
"یونجی ... بەڵێنت پێدام ... کە بەجێم ناهێڵیت ..." گریا لە کاتێکدا قۆڵەکانی بە خێرایی دەلەرزین
هەوڵمدا زیاتر دڵنەوایی بدەم کاتێک بە بینینی پیاوێکی باڵابەرز و جل و بەرگی ڕەش لەبەردەممان وەستابوو وەستام لە سەیری کردنی یونگی
"ناو: پارک یونجی تەمەن: ١٧ ساڵ، هۆکاری مردن: ڕووداوی ئۆتۆمبێل، بەرواری مردن: ٢ی ئازار." ئەو بە سەیرکردنی کتێبەکەیدا ڕایگەیاند
YOU ARE READING
ڪَِۇتِّآ مِيَڵِۉٗدِيْ//м•уσσиgι ~تەواو بوە~
Historia Cortaتۆ نابێ لاواز بیت بەرامبەر ئاستەنگیەکان تۆ دەتوانی لەمە دەرچیت یونگی دەتوانی ببیتە هونەرمەدێکی لێهاتوو- یونجی کەواتە من دەتوانم ئەمە بکەم؟ - یونگی ئایە دەتوانم بزانم مێڵۆدی گۆرانی ڕۆژێکی بەهار کێ نوسیوەتی - پێشکەشکار چیرۆکی دواوەی گۆرانی ڕۆژێکێ ب...