پەڕەی سیی و شەشەم

352 66 94
                                    

درەنگ تێگەی بەڵام لە ڪۆتایدا
تێدەگەی ڪە هەتا نزیڪترین
مروڤەڪانی ژیانیشت تەنها
لە بیری خۆیان دان

..
ڤۆت و لێدوان دابنێ
بەخاتری ماندووبوونم
..






'یۆسانگ، تکایە دەتوانیت ئارام ببیتەوە، ئەو باش دەبێت.'
هۆسۆک بە یۆسانگی وت کاتێک بە هەموو لایەکدا هاتووچۆی دەکرد



وە لەم ناوەندەشدا جولیەت هەبوو کە ئارامی لە گیانی بڕابوو ..


'ئەمە وەک جەهەنەمێک بەئازارە! ڕەنگە ئێستا جۆوڵ کوشتبێتی وە منێکی هیچیش ناتوانم بچمە سەرەوە بۆ ئەوەی هەموو ئەوناوەی بەسەردا بڕوخێنم لەبەر ئەوەی پاسەوانێکی نەفرەتیم هەیە !'



'ئەو لە ژیاندایە، من و نامجوون هێشتا لە مایکرۆفۆنی کاتژمێرەکەی جیمینەوە گوێمان لێیەتی،'
یوونگی پێی ڕاگەیاندن لە ڕێگەی مایکەکەیەوە، وە وای لە هۆسۆک کرد برۆکانی گرژ بکات.


'جولیەت، ئەوە بۆ باشی خۆتە کە من ڕێگریت لێدەکەم. دەبێت تۆش بەپێی پلانەکە بڕۆیت و پلانەکە پەیڕەو بکەین. یۆسانگ، هیچ دیمەنێک دەرنەکەوت؟'
سیۆکجین بەبێ بوونی هیچ کاریگەری لە دەنگیدا وتی.


نـــێــوان دوو ڕۆح||جۆنگکووکWhere stories live. Discover now