پەڕەی چل و چوارەم

296 65 96
                                    

^ ڪەسـە هەڵەڪان هەمیشـە
وانـە ڕاستەکانیــان پێداین


..
ڤۆت و لێدوان دابنێ
بەخاتری ماندووبوونم
..




جولیەت دەستێکی گێڕا بەناو قژە نیمچە تەڕ و درێژەکەیدا کە ئێستا ڕەنگەکەی گۆڕیبوو بۆ قاوەیی، جەستەی تازە پاک کردبۆوە لەو ئارەقە و پیسییەی کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دەبوو بەرگەی بگرێت.

دوای ئەوەی جەستەی یۆسانگی بردە ماڵی ئانی و کای وە هەموو ئامادەکاریەکانی تەواوکرد بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ شوقەکەی بۆ ئەوەی پلان دابنێت وە بە ئەگەرێکی زۆریشەوە پشوو نەدات.

گەمژە بوو، بە دڵنیاییەوە گەمژە بوو بە گەڕانەوەی بۆ شوقەکەی، بەڵام ئەگەر کوڕە بچووکەکانی ژیر بن ئەوا ناوێرن هەوڵی خراپکردنی بدەن بە هیچ جۆرێک ئەگەر جەستەی یۆسانگیان بوێت.

یان ئەگەر بیانەوێت بەردەوام بن لە ژیان.

بەس بزانن لەم هەموو ماوەیەی کە تێپەڕی ئەگەر شتێک هەبێت جولیەت هەستی پێنەکردبێت ئەوا تاوانباریی و پەشیمانی بووە. بە هیچ شێوەیەک هەستی بەوانە نەکردبوو.

نـــێــوان دوو ڕۆح||جۆنگکووکWhere stories live. Discover now