• های هایی بە وەن شۆتی نوێ هاتمەوەە 🤭💞
ڤۆت و کۆمێنت بۆ رێز گرتن لە ماندوو بوونم 🎀 •———————————-
ژانەر :ئاکشن .
——————————
" باشە با ببینین... من جۆنگ یۆریم م داناوە بۆ ئەم ئەرکە "
سەرۆک وتی ." فەرمانتە گەورەم .. خەمت نەبێت باشترینی خۆم ئەنجام دەدەم "
یۆریم وتی بە رێزەوە ." دەست بە کار بن "
سەرۆک وتی و هەمووان دەست بە کار بوون .جۆنگ یۆ ریم کچێکی سادە و جوان ، جوانیەکی سروشتی هەیە ، چاوێکی هەنگوینی لەگەڵ روخسارێکی جوان و بێتاوان ، جەستەیەکی بێ کەم و کورتی و کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و روخۆشی هەیە ، پۆلیسێکی بە توانایە و کارەکەی زۆر خۆشدەوێت .. هەموو کەس لە یەکەم بینینەوە خۆشیان دەوێت .
لە رۆڵ گێڕان زۆر باشە ، بەهرەیەکی تایبەتی هەیە کە جاری وا رۆڵ دەگێرێت تەنانەت هاورێکانیشی باوەر ناکەن ئەمە رۆڵ گێرانە .لەگەڵ دایک و برا بچوکەکەی دەژیت کە تەمەنی ١٦ ساڵە ، حەوت ساڵ لەخۆی بچوکترە واتە خۆی ٢٣ ساڵە .
باوکی لە دایکی جیا بۆتەوە ، لەگەڵ دایکی دەژیت .یۆریم و تیمەکەی بەرێکەوتن بۆ ژوورەکەیان بۆ دانانی پلانێک .
" همم... باشە ئێستا پلانی زۆر هەن .. پێویستە ژیرانە بیر بکەینەوە و بە زوترین کات بریار بدەین "
یۆریم وتی ." بەڵێ سەرۆک دەبێ خێراکەین ئەوان زەرەرێکی زۆریان بە خەڵک گەیاندووە "
یەکێک لە هاوکارەکانی یۆریم وتی ." باشە باشە چی دەربارەی ئەوەی ... کەسێک لە ئێمە بچێتە ناویان و پلانەکانیان ئاشکرا ببن ؟؟ "
یۆ ریم وتی ." بێگومان ئەوە شتێکە کارەکانمان ئاسانتر دەکات "
هاوکارێک وتی ." باشە ئەو کەسە دەبێ سەرۆک جی بێت "
هاوکارێک وتی ." مـ من؟؟ "
یۆریم وتی ." بەڵێ چونکە تۆ زۆر باشیت لە رۆڵ گێڕان "
هاوکارەکە وتی ." هم.. باشە من رازیم .. با دەست پێبکەین ، ئێوە تەنها لە دوور چاودێری بکەن "
یۆریم وتی ." فەرمانتە سەرۆک "
هاوکارەکان وتیان .دەستیان کرد بە جێبەجێ کردنی پلانەکەیان ..
![](https://img.wattpad.com/cover/362996770-288-k624933.jpg)
YOU ARE READING
𝖮𝗇𝖾 𝗌𝗁𝗈𝗍𝗌 ♡︎
Randomوەن شۆت ( کورتە چیرۆک ) بۆ هەموو کەیپۆپ و ئەکتەر و هەرچیەک بتانەوێت🤍 چیرۆکەکان موڵکی خۆمن بردن و کۆپیکردنی لاوازیت دەسەلمێنێت جا خۆت ریپۆرت باران مەکە 🤓 دەسپێک :6-4-2024 کۆتایی : نووسەر : لیبیت 💕