𝖳𝗁𝖾 𝖣𝖺𝗋𝗄 𝖲𝗍𝗋𝖾𝖾𝗍 ♡︎ ˡᵉᵉ ᶠᵉˡⁱˣ ⁻ ˢᵗʳᵃʸ ᵏⁱᵈˢ

237 26 15
                                    







• های هاییی ئەوە وەنشۆتی یەکەممە .. ڤۆت و کۆمێنت وەک رێزێک بۆ ماندووبونم ❤️‍🩹 •

• بە حساب وتم تا دوا ئیمتحان بەس بەرگەم نەگرت 🦦 •




————————————————-

ژانەر : ئاکشن - رۆمانسی .
( لەسەر داواکاری گوڵێک 🎀 )












" من باشم خەمتان نەبێت "
سو ئا وتی کە بە تەلەفۆن لەگەڵ دایکی قسەیان دەکرد .
" ماڵئاوا "


سو ئا کچێکی ٢١ ساڵە .. گۆشەگیر ، ترسنۆک ، خوێن شیرین ، شەرمن ، جوانیەکی لە رادە بەدەری هەیە ، قژێکی درێژ و پڕ لە رەنگی قاوەیی ، دوو چاوی قاوەیی لە شێوەی بادەم ، لێوێکی سروشتی پەمەیی ، پێستێکی جوان ، جەستەیەکی بێ کەم و کورتی ، بە تەواوی لە پەری دەچێت .

بەتەنیا دەژیت لە کۆریا ، کار ناکات ، لە راستیدا کار دەکات بەڵام کارەکە هەموو کات نییە ، تەنها هەفتەی جارێک دەچێتە کارگەکان بۆ پشکنین کردنی خواردنەکان لە بەسەرچونیان .. خێزانەکەی لە ئەمەریکان . کچێکی نیوە کۆریە نیوە ئەمەریکیە . بەڵام روخساری لە کۆری دەچێت .

کەسێکە حەز بە هاوڕێیەتی ناکات ، رقی لە خەڵکە .. وا باشترە بڵێم دەترسێت لە خەڵک ، لە ئازاردان ، لە لەدەستدان ..

بۆیە هەمیشە بە تەنهایە .. ئاشقی گۆرانی و میوزیکە ، بە گشتی گۆرانی بەشێکە لە ژیانی ئەو ..

کەسێکە زۆر رقی لە خۆیەتی .. رقی لە بوونی خۆیەتی ..
رقی لەوەیە کە خەڵک رقیان لێیەتی ، رقی لەوەیە کە گرنگی پێنادرێ لەلایەن هیچ کەس . رقی لەوەیە کە روخسار و جەستەیەکی جوانی هەیە.. چونکە هەر کەس قسەی لەگەڵ بکات لەبەر جوانیەکەی قسەی لەگەڵ دەکات نەک لەبەر کەسایەتی .



" بەنەفرەتبی "
سو ئا وتی کە سێر بەفرگرەکەی کرد خواردنێکی وای تیا نەبوو .

ئەو بە دەگمەن دەچێتە دەرەوە و حەزی لە تێکەڵبوون نییە .

جلێکی پۆشی کە پێک هاتبوو لە : تی شێرتێکی رەساسی کە لەخۆی گەورەتر بوو ، پانتۆڵێکی فش و درێژ لە رەنگی رەش .. قژە پڕ و درێژەکەشی لە خوارەوە لە دواوە بەستبوو .


بەرەو مارکێت بەرێکەوت .

ئەو پێداویستی و خواردنانەی کە ویستی هەمووی کڕی و بەرێ کەوتەوە بۆ ماڵ ..

شتەکانی کردە ناو بەفرگرەکە و رێکی خستن دواییش گەرماوێکی کرد و رۆشتە سەر جێگەکەی و دەستی کرد بە خوێندنەوەی کتێب .

𝖮𝗇𝖾 𝗌𝗁𝗈𝗍𝗌 ♡︎ Where stories live. Discover now