✨🎶ڕازانـدنەوەی یـەکـەم🎶✨

46 4 0
                                    



✨↝ '→⁌چێـژی لـێ ببیـنـەو بە کۆمێـنتـەکانـت چیڕۆکـەکە بڕازێنـەوە⁍⇽'↜

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.



"نازانم ، من ئەوم نەبینیوە."

ووتی بەنزمی ، کاتێ بەئاشکرا نیگەرانی و ترس لە ڕووخسارە سپییە بێگەردەکەی دەبینرا ، چاوە پەمەییەکانی درۆیان دەکرد و برژانگە پەمەییەکەی بەهۆی خۆ دزینەوەی چاوی دەجوڵا ، وە قژە پەمەییە درێژەکەی بەسەر شانیدا هاتبۆیە خوارەوە ،خوشکە قژ مۆرە تەنکەکەی جیاواز لە پڕ و خاوەکەی ئەو کە مۆرێکی کاڵی کەمێ لوول واتا شەپۆلی سەر شانی بوو ، چاوە ڕەساسیەکانی نیگەران بوون دەربارەی خوشکە بچوکەکەیەوە ، وە پێستە سپیەکەیش..


"هێی، دەزانم هەندێ شت لەژیاندا ووتنیان قورسە و کردنیان ئاسانە ، وە تەمەنی تۆ هەرزەکارییە تۆ ئێستا زۆر شتت بەسەردێت کە لەتەواوی ژیانتدا خەیاڵت بۆ نەکردبوو ، دەی پینکیەکەم ئەتەوێ هیچم پێ بڵێیت دەربارەی ئەوەی بێزارت دەکات گەر ئەوە بەدڵت نەبوو پێم بڵێ؟."

ووتی بە خەندەیەکی خەمخۆر ، کاتێ برژانگە مۆرەکانی دەجوڵانەوە ، جگە لەوە دەستی لەسەر شانی دانابوو ، کچە پینکیەکە دەستی ئەوی دوورخستەوە کاتێ قاچەکانی کۆکردبوونەوە و ورچە قاوەییەکەی لەدەست گرتبوو وەک ئەوەی لێی بڕفێنن ، ئەو سەیری ئاڕاستەیەکی تری کرد و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی ، لەجێگاکەی نزیک بۆوە..


"نەخێر. سوپاس."

بە ساردی و هەناسە هەڵمژیین ووتی و چوویە ناو جێگاکەی، وای کرد کچە مۆرەکە تەواو تەریق ببێتەوە..


"تۆ وەك هەموو کات دڵڕەقییت! ، باشە بەڵام من هەمیشە لێرەم بۆ ئاڵوگۆڕکردنی هەستەکان. تەنانەت گەر پێویست بوو نیوە شەو بانگم بکە ، هۆشینۆ متمانەت هەبێت"

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 06 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Blue Eyes - {KTH-JJK}Where stories live. Discover now