بەشی یەکەم / گەڕانەوە بۆ ژیان

96 16 63
                                    

دەنگی با ی  هاوین و  چۆلەکەکان  لەگەڵ خێرا ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە وەکو ئاوازێک تێکەڵ ببوو ....
جوانی سروشتی ژینگەکە .. سەوزی گژو گیاکان لەگەڵ ڕەنگە جیاوازی  گوڵەکان ... شینی ئاسمان .. سەرنجی چاوە قاوەییەکانی  ئەو کیژۆڵەیەیان بردبوو کە لە تەمەنێکی گەنج ناچار بوو خێزان و نێو شار بەجێ بهێڵێت بە هۆی ئەو  زەبرە دەروونیە سەختەی توشی ببوو... با یە پاکەکەی ئەو ژینگە سروشتیە لە پەنجەرەی  ئۆتۆمبێلەکە ئەهاتە ژوورەوە و باوەشی لە ڕوخسارە ساردەکەی ئەدا...قژە خاو و کاڵەکەی لەگەڵ بایەکە بۆ دواوە ئەڕۆشتن .. هەوڵی ئەدا چاوەکانی بە کراوەیی بهێڵێتەوە لەگەڵ بایەکە...
دەنگی دایک و باوکی لە خەیاڵەکانی دەریان هێنا .. بەبێ ئەوەی بجوڵێت تەنها سەرنجی بیستنی خستە سەریان بێ ئەوەی سەیریان بکات...

بەڕێز لی : تکایە ئازیزم بۆستە لە گریان  .. ئاوا هیچ شتێک باش نابێت .. پێویستە ئەوە بکەین کە پزیشکەکە پێی وتین .

لەگەڵ شۆفێری کردن هەوڵی ئەدا هاوسەرەکەی هێمن بکاتەوە  کە ڕوخساری تەڕ ببوو لەگەڵ  فرمێسکەکانی ...

خاتوو لی: من چۆن بتوانم بۆستم لە گریام .. تۆ گوێت لێ بوو کە پزیشکەکە پێی وتین هۆکاری سەرەکی ئەوەی بەسەری هاتووە ئێمەین.. ئێمە بەهۆی کار و سەرقاڵیمان بۆ ژیانی خۆمان  کچەکەمان بیرچۆتەوە .. ئەو تاکە منداڵمانە ..بەڵام نەمانزانی  دایک و باوکایەتی بۆ بکەین.. تەنها ئەوەندە بەس نیە کە خۆشمان بوێت ئەبێت هەستیشی بۆ دەربڕین پیشانی بدەین کە خۆشمان ئەوێت...

بەڕێز لی :بەڵام تکایە ئازیزم ئاوا لە خۆت مەکە ..ئەو باش ئەبێتەوە دڵنیام.. پزیشک وتی پێویستە لە کەشێکی نێو سروشت بێت .. دوور بخرێەوە لە ستررێس ... خوێندن و قوتابخانە تا تەواو چاک ئەبێتەوە دواتر دەست پێ ئەکاتەوە...

خاتوو لی:  کچەکەم .. بێزارکراوە لە قوتابخانە.. تەنانەت نەیتوانیوە پێشمان بڵێت.. ئێمە ڕێگەمان نەداوە تێکەڵی کەس بێت  هەموو 17 ساڵی ژیانی ...نەرۆشتۆتە دەرەوە نە هیچ نە قسەی لەگەڵ کەس کردووە نە ئێمەش قسەمان لەگەڵ کردوە.. پێمان وابوو کرینی شتی گران بەها بەسە.... ئێستا فەرموو .. بەهۆی ئێمەوە کچەکەمان توانای قسە کردنی لە دەست داوە و توشی خەمۆکی قورس بوە .. توانای تێکەڵ بوونی نیە لەگەڵ کەس تەنانەت ئێمەش .. ئەو ئەشڵەژێت لەگەڵ بچوکترین شت...

بەڕێزلی : ئەزانم.. ئێمە داوای لێبووردنێکی گەورە قەرزارین... هیوادارم دایکم بتوانێن ئاسودەیی پێ ببەخشێت کە ئێمە نەمان توانی پێی بدەین..

خاتوو لی :ئەو لە سەرەتاوە پێی وتین .. ئێمە باش نین پێویستە بە خۆمان بچینەوە بەڵام ئێمە گوێمان لێ نەگرت..

بەڕێز لی:ئەو پەیوەندی باشە لەگەڵ هایوون ی کچمان ڕەنگە لەگەڵ ئەو ئاسودە تر بێت...

.
.
.

لە کۆتاییا گەیشتنە نێو ئەو گوندە تەواو سەوز و  کراوە و جوانە... لە پێش خانووی داپیری هایوون ..

دوورگەیەکی دەورەدراو بە ئاو تەواو سەوز و سروشتی .. تەنانەت ئۆتۆمبێلی لێ نیە تەنها گەر گەشتیار بیت و لەگەڵ خۆت بیهێنی..گوندێکی تێکەڵ بە سروشتە .. دوای ئەوەی تەواوی دارستانەکەت بڕی کە گوندەکەی دەورە داوە ... ئەگەشتیتە لای کەنار دەریای  ئاوەکە ..، خەڵکەکەی ڕاوە ماسی لە لای دەرربەندەکە  ئەکەن و ڕاستەوخۆ لەوێ ئەیفرۆشن .. هەندێکیان دوور ئەڕۆن تا ناوڕاستی دەریاکە.. هەندێکی تریشیان کاری تر ئەکەن لە ناوڕاستی گوندەکە....

٭دەنگی دەرگا دوو جار٭

ڕاستەوخۆ دەرگاکە کرایەوە..

بەڕێز لی: سڵاو دایکە ..

وتی و  لەگەڵ خاتوو لی، بەڕێزەوە سەریان بۆ داپیری هایوون دانا کە تەواو پیر ببوو  پیستی ڕوخساری چرچ ببوو .. قژی سپی هەڵگەڕابوو.. کەمێک نوشتابوویەوە... تەواو جیاواز لەوەی  کە کۆتاجار هایوون  ی  شەش  ساڵ بۆ کۆتای جار سەردانی کردبوو ..

داپیرە: کوا هایوون لە کوێیە ؟

ڕاستەوخۆ چاوە سورەکانی بە دوای گەڕان ..  دیار بوو بۆی گریابوو... ئەیزانی کۆتایی ئەو کچۆڵەیە باش نابێت بە هۆی دایک و باوکێکی کەلە ڕەق ...

وەکو ڕون بوو پێشتر بە پەیوەندی تەلەفونی ئاگاداریان کردبووەوە..

بەڕێز لی: من ئەڕۆم ئەیهێنم..

وتی گەڕایەوە لای ئۆتۆمبێلەکە دەرگاکەی کردەوە و لێی دوورکەوتەوە  تا دابەزێت..

هایوون  کز و داماو  ڕوخسارێکی سپی هەڵگەڕاو وەکو بەفر .. لێوە باریک و ناسکەکەنی داخرابوون .. چاوە خڕ و جوانەکەی بە نەرمی سەیری ئەو شونەی ئەکرد کە هیچ نەگۆڕابوو.. ئێرە ئاشنایە وەکو ئەوەی ئێرە واتای ژیان بێت...

باوکی ویستی دەستی بە پشتیا بێنێت و بیباتە ژوورەوە هایوون بەپەلە بە ترسەوە خۆی لادا...

باوکی :تەواو کچی خۆم .. خۆت بڕۆ ژوورەوە ..

هایوون ڕۆشتە پێشەوە و لە پێش داپیری وەستا .. داپیری خۆی لادا و دەسڕەکەی بە دەم و لوتیەوە گرت کە فرمێسکەکانی کەوتن تا هەنسکی گریانی دەر نەچێ....

هایوون زۆر گەورە ببوو..

دڵی هایوون بەهاری بۆ گەڕایەوە بەبینینی داپیری بەڵام  شکا و ورد بوو کاتێک بینی چەن پیر بووە ..

دەستی لە  سەرشانەکەی بەری کردەوە و سەری لە نێو ملی داپیری نوقم کرد و توند لە باوەشی گرت .. جیاواز لە دایک و باوکی و هەرکەسێکیتر ..، بە دەنگ دەستی کرد بە گریان وەکو منداڵێک  .. بەڵام نەی ئەتوانی  هاوار بکات و بڵێت "زۆر بیرم ئەکردی داپیرە..."

داپیری توند لە باوەشی کردەوە و دەستی بە گریان کرد  دڵخۆش بوو کە زانی  لەو دوور ناکەوێتەوە وەکو مرۆڤەکانی تر ...

هایوون گۆشەگیر ببوو وەکو ئەوەی ترسی لە مرۆڤ هەبێت ئەوترسی لە تێکەڵ بوون هەبوو لەگەڵ کۆمەڵگا بە خراپرین شێوە .. چونکە هەمیشە تەنیا بوو...

لە کۆتاییا دایک و باوکی ڕۆشتن و هایوونیان لای داپیری بە جێهێشت...

SIREN || I.N skz✓Where stories live. Discover now