بەشی چوارەم / سایرنەکان"پەریەکانی دەریا"

19 10 0
                                    

جۆنگئین: هایوون.... ئەزانم ئەوەشتێکی نامۆیە ...ئێمە زۆر جیاوازین .. تۆ مرۆڤ .. منیش پەری دەریا.. تۆ لەسەر وشکانی و منیش نێو دەریا .... بەڵام... چیتر ناتوانم  ڕۆڵ بگێرم وەکو ئەوەی هەموو شتێک ئاساییە .. نەخێر چیتر دڵ و مێشکم نایانەوێت .. هەموو شتێک ئاسایی بێت چیتر نامەوێت هەموو شتێک باش بێت... ئەمەوێ لەو شەڕەی دڵ و مێشکم  ڕزگارم بێت... هایوون .. تۆ جوانترین و میهرەبانترین بوونەوری بینیبێتم ... تۆ نەرم و نیانترین مرۆڤیت... هەرلەگەڵ یەکەم بینینتەوە نەمتوانی دڵم کۆنتڕۆڵ کەم کە خێرا بۆ تۆ لێنەدات... دڵم هەمیشە تۆی ویستوە تەنانەت  پێش ئەوەی بتناسێت... هەمیشە بە دوای ئەو ئارامیە گەڕاوە  کە لەگەڵ تۆ هەیەتی ...هایوون .. ئەمەوێت دڵنیات بکەمەوە لە ڕاستی هەستەکانم .. خۆشم ئەوێت هایوون ....ئەمەوێت بۆ هەمیشە لەگەڵم بمێنیتەوە بەڵام نەک وەکو هاوڕێیەک .. ئەوە تەواو دوو شتی جیاوازن...

هایوون لە شۆکا مابوو .. بە تێنەگەشتنەوە سەیری ئەکرد .. سور هەڵگەڕابوو نەی ئەزانی ڕوو لە کوێ بکات..

جۆنگئین دەستێکی لە پشتە سەری دانا و  نزیکی کردەوە بۆ سەر شانی خۆی و ڕوخساری لەوێ شاردەوە ..

جۆنگئین:ئەتوانی  ئاوا بمێنیتەوە تاکو من نەبینیت... بەڵام ..ئەمەوێ لێرەوە هەستەکانت بزانم ..ئەتوانی من قبووڵ بکەیت وەکو زیاتر لە هاوڕێیەک ؟... ڕاستی نامەوێت بتبەمە نێو سایرنەکان بەبێ ئەوەی هەموو شتێک ڕوون بێتەوە.. لەوێ سایرن ی زۆر جوان هەیە...ئەترسم گەر لەوێ کەسێکی سەرنجڕاکێشتر ببینیت..

هایوون:گەر دایک و باوکم.. هاتن و منیان برد... دوورکەوتینەوە...؟؟

جۆنگئین: ئەتوانم داوای ئەوە بکەم کە تەنها بیر لە ئێستا بکەیتەوە ؟ لە داهاتوو گەڕێ ..ئەو جارێ دیار نیە.. هێشتا بوونی نیە.. ئێمە درووستی ئەکەین...تەنها ئەمەوێت .. هەستەکانت بزانم بۆ ئێستا.

هایوون: منیش خۆشم دەوێی .. جۆنگئین..ڕاستگۆ بم .. نازانم ئەو هەستی خۆشەویستیە چۆنە .. بەڵام ئەزانم کە ئەمەوێت زۆرترین کات لەگەڵ تۆ بم .. نازانی چەن قورسە  کە ڕێگری لە خۆم ئەکەم بۆ ئەوەی کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەخەبەر هاتنم نەیەمەوە لای دەریاکە بۆ بینینیت... هەست بە ئاسودەیی ئەکەم لەگەڵت .. وەکو ئەوەی تۆ سروشت بیت.. هەندێک جار بیر ئەکەمەوە ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت تۆ مرۆڤ نیت...یان لەبەر ئەوەیە میهرەبانی ... زۆر ترسی ئەوەم هەیە نامۆ دەر کەوم گەر داوات لێ بکەم لەگەڵ تۆ بمێنمەوە و نەگەڕێمەوە ...ئایا ئەوە ئاڵودەبوونە بە خۆشەویستیت ؟ترسی ئەوەم هەیە پەشیمان ببمەوە لەو هەستەی هەمە ..

بە شکاوی وتی

جۆنگئین  توندتر لە باوەشی کرد سەری لە نێو قژی ون کرد

جۆنگئین:بەڵێن بێت هەرگیز ناهێڵم پەشیمان بیتەوە لەو هەستە .. ئەتوانم ئەوە وەکو بەڵێ یەک وەرگرم و وەکو خۆشەویستم لەوێ بتناسێنم ؟

SIREN || I.N skz✓Where stories live. Discover now