بەشی سێیەم / ناوم هایوونـە

29 10 4
                                    

هایوون لە کۆتاییا گەشتەوە ماڵەوە ...

تەواو تەڕ ببوو .. بینی داپیری بە شڵەژاوی لە پێش دەرگاکە چاوەڕێی ئەکات بە چەترەکەی دەستیەوە..

هایوون بە بزەی گەورە بەرەو ڕووی ڕای کرد و  باوەشی لێدا..

خێرا ڕۆشتنە ژوورەوە...

.
.
.

داپیری قژی بۆ وشک ئەکردەوە دوای ئەوەی خۆی شوشت بوو جلی گەرمی لەبەر کردبوو

هایوون خێرا ڕووی وەرگێرا ..

هەوڵی ئەدا ناوی خۆی بڵێ..

هایوون:هــ.. هــ.. ئئ..ـیـــ

داپیرە :ئەتەوێ ناوی خۆت بڵێی ؟

هایوون بە جۆش و خرۆشەوە سەری بەبەڵێ جوڵاند

داپیری:کەسێکت ناسیوە ؟ هاوڕێت پەیدا کرد ؟

هایوون سەری بە بەڵێ جوڵاند ...

داپیری :ئەو... کوڕە ؟

هایوون بە شەرمەوە سەری بە بەڵێ جوڵاند وای کرد داپیری قاقا لێدا..

ئەویش بۆکسێکی بچوکی لێدا تا بێدەنگ بێت..

داپیرە:باشە باشە گرەو ئەکەم ئەو قۆزە.... دەی با ڕاهێنان بکەین تا قسە بکەی..

هایوون بزەیەکی گەورەی کرد

تەواوی شەو و ڕۆژەکە هایوون و داپیری سەرقاڵی ڕاهێنان بوون تا هایوون  ناوی خۆی بڵێ ...

.
.
.

سبەی دووبارە هەمان کاتژمێر  3 ی دوا نیوەڕۆ .. ڕێک لە هەمان کاتێ دوێنێ .. هایوون خۆی جوان گۆڕی بوو .. دوبارە ڕۆشت..

داپیری  دڵخۆشی خۆی بۆ دەربڕی..

هایوون ..  لەلای ئاوەکەوە وەستا بوو  چاوەڕێی جۆنک ئینی ئەکرد..

کاتژمێرێک تێپەڕی هێشتا دیار نەبوو.

خەم ڕوخساری هایوونی گرت..

تا لەسەر بەردەکە لە چاوەڕوانی خەوی لێ کەوت..

لەگەڵ تەڕبوونی ڕوخساری بە ئاگا هاتەوە...بینی دڵۆپە ئاوەکان لە قژی جۆنگ ئینەوە  بەسەر ڕوخساری بەر ئەبنەوە ڕاستەوخۆ سەری لەسەر سەرێتی ..

بزەی کرد..

جۆنگ ئین بە ویستی خۆی زوو دەرنەکەوت تا دڵنیا بێت کە کەسی ئاگادارنەکردۆتەوە...بەڵام پێی نەوت.. هەرچۆنێک بێت ئەوە شتێکی مەترسی دارە بۆ ئەو ..

ڕۆژێکی پڕ هەتاو بوو ..

هایوون هەستایەوە و بزەی کرد

جۆنگئین یش هەر وا

جۆنگئین:چۆن ئەتوانی لە دەروە ئاوا بە ئاسانی بخەوی ؟

هاووین:هــ هـــ هاــیـوون..

SIREN || I.N skz✓Where stories live. Discover now