داپیری سەرقاڵی خواردن و شیرینی درووست کردن بوو لە چێشت خانەکە ...
هایوون لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە و لەلای دەرگای چێشتخانەکەوە سەیری داپیری ئەکرد بە بێدەنگی...
داپیرە: گیانیی من.. بۆچی ناڕۆیت لە دەرەوە بگەڕێیت .. سەیری گوندەکە بکە بزانە چی گۆڕاوە پێش ئەوەی بە جێی بێڵیت ..خۆر ئاوا بوون بگەڕێڕەوە ...
بە بزەیەکی گەورە و شیرین وتی..
هایوون سەری بە بەڵێ لەقاند و ڕۆشتە دەرەوە...
سەرەتا بە ترسەوە سەیری دەور و بەری کرد.. دوای بڕیاری دا بەسەر ترسەکەی زاڵ بێت و بەردەوام بێت ..
تا نزیکی بازاڕەکە ڕۆشت .. ..
ویستی بەردەوام بێت..
هەستی ئەکرد هەموو خەڵک سەیری ئەو ئەکەن و پێی پێ ئەکەنن یان وەکو نامۆ سەیری ئەکەن...ژاوەژاوێکی زۆر درووست ببوو.. لە دەور و بەری .. هەزارەها سینارۆی جۆراو جۆری خەیاڵ ئەکرد لە پێش خۆی ..دڵی بە خێرایی لێیدا .، ئارەقەی کرد .. سترێسێکی زۆر...
چیتر نەی توانی بەردەوام بێت ...
ڕای کرد بەرەو دارستانەکە... بەرەو هەر کوێ بێت بەڵام با مرۆڤی لێ نەبێت ..
کەوت قاچی بریندار بوو بەڵام بەردەوام بوو.. خێرا و خێراتر...
تا دارستانەکەی تێ پەڕاند .. هەناسەی لە کۆتایی هاتەوە لەگەڵ بینینی کەنار داریاکە .، لە ڕووی پشتەوە کە تەواو چۆڵ بوو .. لە جێی خۆی کەوت و هەناسەی بە قوڵی ئەدا...دەنگی شەپۆلە بەهزەکانی دەریاکە .. لەگەڵ ڕەشەبا بەهێزەکەی ... کەشو هەوایەکی شێداردا.. هەورێکی ڕەش و چڕ سەری دەریاکەی گرتبوو .. دیار بوو باران ئەبارێت بە زووترین کات..
چاوەکانی داخست و ئەژنۆی خۆی لە باوەش گرت.. دووبارە توانی هەست بە ئاسودەیی بکاتەوە...
لە ناکاو....
دەنگێکی زۆر خۆش ... گۆڕانی ئەوت.. بە کزی ئەهاتە بەر گوێی..
چاوە خرەکانی کردەوە کە برژانگەکانی لەگەڵ شێیەکە تاڵ تاڵ ببوو .. قژە خاوەکەی کرابووەوە و سەر شانی داپۆشی بوو .. پێستە سپەکەی ڕوخساری تەواوی شۆکی پێوە دیار بوو..
هەستایەوە و لەگەڵ دەنگەکە ڕۆشت..
دەنگەکە نزیک تر و نزیکتر ئەبوویەوە تا هایوون زیاتر هەنگاوەکانی لێ نزیک ئەبوویەوە....
لمی کەنار دەریاکە سەر پێڵاوەکانی ئەکەوت..
لە جێی خۆی وەستا چاوەکانی تا دوائاست کرانەوە کە ئەو کوڕەی پێشی بینی کە خاوەن ئەو دەنگە تایبەتە بوو...
نیوە مرۆڤ و نیوە ماسی... ئەو سایرن بوو پەری دەریا ...خاوەنی ئەو دەنگە ناوازەیە وەکو دەنگی دەریا ...
![](https://img.wattpad.com/cover/366704130-288-k670700.jpg)
YOU ARE READING
SIREN || I.N skz✓
FantasiaOne shot پەری دەریا// جۆنگ ئین ژانەر:خەیاڵی .. ڕۆمانسی.. کێشەی خێزانی.. دەروونی... کورتە: چیرۆکەکە باس لە کچێکی لاو ئەکات بە ناوی هایوون .. کە بەهۆی نەخۆشی دەروونیەوە ئەڵێنێت ..بەهۆی خێزانێکی سەرقاڵ و کەلەڕەق.. بەو بۆنەیوە هایوون تەواو تەمەنی بە تە...