هێڵسی🌺
هێڵسی : ئای خوایە لە چ ئازارێکام سکم قۆڵم پشتم هەمو شوێنێکم تێک شکاوە ناتوانم دانیشم ئیتر لێرە
ئەو سەگە قێزەوەنیشە هەر بە پیسی سەیەم ئەکات
ئەو کچە زۆڵەش هەروا قۆڵی لە قۆڵی ئەو کەسە ئاڵاندوە کە ڕۆژانێک خۆشم ئەویست
دڵم هێندە پڕە خەریکە ئەمرم ئاخر من چ قوڕ بەسەرێکم من دڵنیام باوکم بزانێت زۆر دڵی لێم ئەشکێت و ئیتر منیشی ناوێ ئاخر لەوە قورستر ئەبێت چی بێت
هیچ هێزم نەماوە
هەستام
مامۆسا کەیڤن سەیری کردم من پشتگوێم خست
ویستم بەرەو ژورەکەم بچم بەڵام بیرم کەوتەوە کە پێیویستە هەوایەک هەڵمژم هەر بۆیە ڕێگەکەم گۆڕی بۆ دەرەوەی هۆتێلەکە
بەدەم پیاسە کردنی ناو شارۆچکەکەوە ئەگریام چیبکەم هیچ چارەم نیە زۆر بێچارەم من ژیانم ڕەنگاو ڕەنگ بوو تا پێش ئەم گەشتە خوایە خۆت یارمەتیم بیە
هەمو ولوتو دەمی سور هەڵگەڕابوو هەر ئەگریا
تا گەشتە بەردەم سینەما لەوێ دیمەنێکی جوان هەبوو بەرامبەر ئەوێ کورسی لێبو دانیشت
زۆر بێهێز بوو هەموو دەمو چاوی فرمێسک بوو فرمێسک لە دوای فرمێسک ئەکەوت
هێلسی : ئای خوایە من چیبکەم چیبکەم ڕو لە کوێ بکەم من ئەبێت چارەیەک بدۆزمەوە ئەبێت بچمە دەرەوەی وڵات بە تەنها بژیم تا کەس هیچ نەزانێ دەربارەم ناهێڵم کەس بزانێ نابێت ئابڕوی باوکم نابەم لەوە زیاتر
خەریک بوو خەو ئەیبردەوە لەبەر ئەوەی شەویش بوو کەش و هەوا سارد بوو وڕ بوبو پێویستی بە باوەشێکی گەرم بوو پێویستی بە باوەشێک بوو کە پێی بڵێ یۆ باش ئەبیت من لە پشتی تۆم من باوەڕت پێ ئەکەم من پشتگیری قسەکانت ئەکەم بەڵام ئەم باوەشە لەکوێ دەست ئەدات بۆ ئەم ؟
بەڕێکەوتەوە بۆ هۆتێلەکە
بە هێواشی و دڵتەنگی و گریانەوە-لای کەیڤن
کەیڤن دانیشتبو لەوێ بەڵام هەموو بیرو هۆشی لای هێڵسی بوو لە چی ئەکات ئازاری هەیە نیەتی
باش بوە یان نا
دویا تەواو بونی شەوەکە هەستاو هەر یەک لە قوتابیەکان چونەوە ژوری خۆیان
کەیڤن زۆر خەمبار و درژ و داماو بوو زۆر زۆر بیری لای هێلسی بوو
کەیڤن چوە ژورەکەی خۆی و تیشێرتەکەی دانا کە لە ئاوێنەکە سەیری خۆی کرد بزەیەکی کرد کە ئەو هەموو پەڵەو نیشانەیەی بینی کە ئەو هەموو شوێن نینۆکەی بینت لەسەر پشتی
کەیڤن: گەر بێتو هەموو شتێک وەلاوە بنێم و بیری لێ بکەمەوە ئەوە تایبەترین شەوم بوو ، ئەو قژەڕەشە قورسە کە ئەهاتە سەر سنگم ئەو لێوە نەرمانە کە ماچی لێوی ئەکردم ئەو دەستە نەرمانەی کە بە ڕیشم و برۆمی ئەهێنا
ئای با بیری لێنەکەمەوە زۆر تایبەت بوو زۆۆر بەڵام ئەبێت چارەیەکیش بدۆزمەوە ئەگەری هەیە دوگیان بێت ئەوکات هەردوکمان لە ناو ئەچین ئایش
^*
هێلسی دای لە دەرگای ژورەکەی چەندین جار بەڵام کەسیان نەیان کردەوە خەریک بوو شێت ئەبوو خۆی دڵتەنگ بوو ئەمانەشی ئەهاتە سەر
دوسێ کچ بە ماسکەکانی دەموچاویانەوە تێپەڕین
کچ١: چیە دەرگا ناکەنەوە
کچ٣: ناهەقیان ناگرم کچێک کەس نەزانێ بۆ سەفەر هاتوە یان لەشفرۆشی
لەگەڵ ئەو قسەیە هێلسی تێکشکا
کچ٢؛ هوف قێزەون
هێلسی بەتەواوی تێکشکا و ڕۆشت نەیەزانی بۆ کوێ بڕوات ئازارێکی زۆر لە لەشی هەبوو لە دڵی هەبوو
بەدەم ڕێکردنەوە بیری لە لەحزەیەکی ئەمڕۆ کردەوە
کەیڤن ماچی نێوچەوانی کرد و وتی : پێکەوە تێی ئەپەڕێنین
هەر بۆیە بە چاوە ئاوساو گریانیاوەکەیەوە بەڕێ کەوت بۆ ژورەکەی ئەو
یای لە دەرگا کەیڤن کردیەوە
هێلسی بە چاوە پڕەکانی سەیری ئەوی ئەکرد
هێلسی : ئەکرێت بێمە ژورەوە
کەیڤن: بێگومان ئەوە کەی قسەیە
هێلسی چوە ژورەوە چوە سەر قەنەفەکان
کەیڤن : چیبوە
هێلسی : من لەشفرۆشم ؟
کەیڤن : چ چی ؟
هێلسی : من لەشفرۆشم ئێستا ؟
بە گریانەوە وتی
کەیڤن: ئەوە کەی قسەیەی هێلسی
هێلسی : کەواتە بۆ ئەوانی تر وام پێ ئەڵێن
سەری داخست کەیڤن لە تەنیشتی دانیشت
کەیڤن: گوێ بەکەس مەیە
هێلسی : هەتا ژورەکەشمیان لێ نەکردمەوە
کەیڤن: ژوری تۆ ئێرەیە
هێلسی : تکایە پێم بڵێ من چی بکەم ؟
سەیری چاوەکانی کەیڤنی کرد
کەیڤن: ئەوەی تۆ ئێستا پێت ئەکرێت ئەوەیە لەباوەشی من بحەسێیتەوە
بە ئارامی و سۆزەوە وتی سەری ئەوی خستە سەر سنگی خۆی و دەستی بە قژیا ئەهێنا
هێڵسی : پێویستم بە کەسێکی پاڵپشتم بێت هێزم پێ بات بڵێ تێی ئەپەڕێنی خەمم بڕەوێنێت کەس نیە کەس
خۆی بچوک کردبوەوە لە باوەشی ئەو
کەیڤن: من هەم دڵنیابە هەمو شتێکت لە ئەستۆی منە باشە
هێڵسی: ئەمەوێ باوکم ڕازی بکەم بچمە دەرەوەی وڵات و لەهەموو شت ڕزگارم ببێت
کە ئەو قسەی کرد کەیڤن تێک شکا
کەیڤن: باوکت بهێڵێت من ناهێڵم
هێڵسی : ژیانم جارێک لە ناو چو نایکەمە دوو
کەیڤن: ژیانت لەناو نەچوە ئەگەر دوگیان بویت چی
هێلسی: لەناوی ئەبەم
کەیڤن ئەوی دورخستەوە و سەیری چاوەکانی کرد : کەیڤن : بیر بکەوە منداڵێک لێرەیە تۆ دایکی ئەوی چۆن ئەتوانی لەناوی ببەیت هم؟
دەستی خستە سەر سکی هێڵسی
هێڵسی : باسی مناڵ مەکە خۆم حاڵم وێرانە وێرانتری مەکە
کەیڤن: گەر تۆش بتەوێ لەناوی ببەیت من ناهێڵم مناڵەکەم بمرێت
هێڵسی ویستی هەستێت بڕوات
کەیڤن مەچەکی گرت و بردیە سەر بێدەکە
هێڵسی :بەرمبە
کەیڤن: هێمنبە
هێلسی : تەنیا وەڵامی ئەوەم ئەوێ کە من ئەکرێت چی بکەم و چیم بەسەر بێت
کەیڤن :وەرە
دوبارە ئەوی هێنایە تەنیشتی خۆی
ڕایکشاند بەڵام هێلسی ناڵەیەکی کرد
هێلسی : ئاهـ پشتم
کەیڤن:چیبو
بە خەمخۆری وتی
هێڵسی : هیچ
چاوی داخست و بە ئازارەوە نێوچەوانی گرژ کرد
کەیڤن خۆی بچوک کردەوەو سەری لەسەر سنگی هێڵسی دانا
هێڵسی شۆک بوو ویستی هەستێتەوە
کەیڤن نەیهێشت
کەیڤن : بهێڵە کەمێک ئاسودە بم
هێلسی وەستا
کەیڤن ؛ کە دایکم و باوکم مردن تەمەنم ٥ ساڵ بوو زۆر کەم لە باوەشی دایکم خەوتم یەکەم شەو دوای مردنی کە خەوتم زۆر هەستم بە بەتاڵی ئەکرد بیری باوەشیم ئەکرد بیری ئەوەم ئەکرد کە سەرم لەسەر سنگی بوو بۆنیم ئەکرد و ئارام ئەبوم خەوەکەم قوڵ و خۆش ئەبوو لە دوای مردنی هەستی وام نەکردەوە ئیتر هیچ شەوێک نەبومە خاوەن خەوێکی قوڵ هەموو کاتێک جێی بەزەی بووم نە دایکم هەبوو نە باوکم نە برام هەبوو نە خوشکم نە داپیرەو باپیرە تەنها یەک مامم هەبوو بەخێوی کردم کردم تا ١٥ ساڵی لە دوای ئەوە فڕێی یامە دەرەوە
زۆر حاڵەتی ناخۆشم بینی و بەڕێکرد هەموو نەهامەتیەکم چەشت لە یەکەم ڕۆژ کە دایکم و باوکم مردن هەتا ئێستا هەمو ڕۆژێک ئەڵێم پێویستم بە باوەشێکی قوڵەو پێویستم بە ئەوەیە کەسێک بڵێ لە پشتم کەسێک بڵێ منت هەیە وەک ئێستای تۆ من بێ پشت بووم هەتا ئێستاش وام بەڵام کە دوێنێ شەو لە باوەشی تۆ خەوتم ئەو خەوەی هەموو بەهەمان شێوەی ئەو خەوە بوو کە کۆتا شەو لە باوەشی دایکم خەوتم ئاسودەیم هەبوو تۆ پێویستت بە پشت هەیە من ئەبمە پشت بۆت هەرگیز ناهێڵم لێم دوربیت هەموو شتێک ئەکەم کە هیچ کەسێک بە هیچ نەزانێت من و تۆ نەبێت .
YOU ARE READING
Ma teacher 🔥♥️
Romanceدەی ئیتر ئەوە ئێمە بوین لەکاتی چارەکردنی هەڵەکەمان کەوتینە داوی چاوی یەکتر