نــۆڤا❤️🩹
نۆڤا:چیت ئەوێ بۆ ناچارم ئەکەی قسەو لەگەڵ کەم؟
کە مەسجەکەی نارد خێرا لویس بینیو کردیە تێڵ
نۆڤا ئێیەر پۆدەکانی لە گوێ کرد و چاوی داخست
لویس : نۆڤاکەم؟
دەنگێکی هێمن و پڕ خەم
نۆڤا: چیت ئەوێ
لویس : تۆ
نۆڤا: لویس گەمژەی ؟
لویس : نا سەد جار داوای لێبوردنم کرد بەس پێم بڵێ ئەو شتە بکە لێوئەبورم با بیکەم تکایە
نۆڤا: ناتبورم لویس ناتبورم چیت لە من ئەوێ؟
لویس: نۆڤا تکایە ئەوەتا داهی پیائەنەم پەشیمانم
نۆڤا:بۆچی پەشیمانیت؟
لویس:پەشیمانم لەوەی تۆم جێهێشت ئەسڵەن نازانم بۆ وام کرد نازانم جێ هێشتنەکەش خۆشەویستی نەبوو من هەر تۆم ئەویست بەڵام خۆمخەڵافاند ئەو وتی خۆشیەوێم لەگەڵم ئەهاتە باڕ ئەیخواردەوە لەگەڵم ئەبوو بەڵام تۆ هەرگیز ئەوانەت نەبوو هەرگیز یەکتر بینینی من و تۆ سادە بوو ئەو ئەو شتانەی لە مێشکم ئەهێناو ئەبرد تا وای لێ کردم هۆگری بم
من لەگەڵت نەخەوتوم تۆ کاتت پێویست بوو ئەسڵەن تا ماچیشیت بکەم بەڵام دواتر تێگەشتم کە دڵی من هەر لای تۆیە من هەر تۆم ئەوێ نۆڤا تکایە
نۆڤا:وامزانی خۆشەویستی من و تۆ هێندە قوڵە نەتوانی هیچ شتێک بخەیتە پێش منەوە
دەستی کرد بە گریان بە هێمنی
لویس : نۆڤا مەگری
نۆڤا: ئەگەر ئەزانی چۆن دڵت شکاندم
لویس:هەرچیت بوێ ئەیکەم بەس بمبورە
نۆڤا:واتا تۆ ئێسە منت خۆشەوێ؟
لویس:من هەموو کات تۆم خۆشەوێ و خۆشمویستوی
نۆڤا: ئەو خۆشەویستیە بۆخۆت هەڵگرە من هەرگیز نامەوێ بشتبینم
لویس:نۆڤا تکایە لێوئەپاڕێمەوە
نۆڤا: هەرگیز ناتوانم دوبارە سیقەت پێ بکەم خوات لەگەڵ
بەسەریا دایخستەوە
دەستی کرد بە گریان
لەناوجێگاکەی بە بێدەنگ ئەگریا
^^*
هێڵسی : کچم تۆ ئەڵێم هەستە
قژی خۆی ڕێک ئەخست لە بەردەم ئاوێنەی کچەکەی و بانگی ئەکرد
هێلسی :کچم زوبە درەنگە ڕۆڤیا جێت ئەهێڵێت
هاتە لای و بەتانیەکەی لابرد
نۆڤا:دایکە ناتوانم ناچم
دایکی: ئەوە گریاوی ؟
خێرا بەتانیەکەی لەسەر ڕوخساری لابرد
نۆڤا:نا
دایکی بپەست بوو
هێلسی : کێشەو چیە بۆ ئەگری؟
نۆڤا: دایکە وازم لێ بێنە
هێلسی : هەستە بچۆ خۆت ئامادە بکە
نۆڤا:خۆم ئامادە ناکەم ناچم
هێلسی : نۆڤا وام لێ مەکە قسەکەم دوبارە کەمەوە
هاواری کرد بەسەریا
نۆڤا کردیە ئینکاری : وتم ناچم وازم لێبێنە
هێلسی : نۆڤا با جارێ تر دوبارەی نەکەمەوە
نۆڤا هاواری کرد : وتم ناچم نا بۆ وازم لێ ناهێنی هااا
هەستاوە
هێلسی توڕە تر بوو : ئەوە دەنگ بەسەر منا بەرز ئەکەیتەوە
نۆڤا: تۆ لە قسەی من تێناگەی
هاواری کرد
کەیڤن و ڕۆڤیاهاتنە ژورەوە
کەیڤن: ئەوە چی بوە
نۆڤا:ئەڵێم ناچمە قوتابخانە ئەیەوێ بە زۆر منێرێت
هێلسی : لەو ئاستە نیت بڕیارەکانم ڕەت کەیەوە تێگەشتی بۆچی گریاوی ها؟ بۆ ؟ لە چ شتێکت کەمە بە درێژای چەندین مانگە هەرسێکەمان بە دەوری تۆوەین وە پیشتریش هەمان شێوە ئەپرسین چیتە قسە ناکەی کەی نەتەوێ ناچیتە قوتابخانە شاردنەوەی ئەم شتانە لە دڵت مافی تۆ نیە هێشتا تێگەشتیت
هاواری بەسەر کچەکەیا کرد
کەیڤن : نۆڤا خۆت ئامادە بکە هێلسی وەرە دەرەوە
بە جدی وتی
هێلسی بۆ کۆتا جار سەیری کرد و هاتە دەرەوە
کەیڤن دەستی بە پشتی ئەوەوە گرت
ڕۆڤیا ویستی بمێنێتەوە کەیڤن وتی : کوڕم وەرە بکەوە پێشم نۆڤا چەند خولەکێکت بۆ دا ئەنەم
دەرگای ژورەکەی داخست
هاتنە سەر خوانی بەیانی
کەیڤن : بۆ وا لەو کچە توڕە ئەبی ؟
هێلسی : خۆم پێ کۆنترۆڵ نەکرا ناتوانم بیبینم ئاوها لە خۆی ئەکا
دەستی کرد بە دەمو چاویەوە
کەیڤن:تێئەگەم ئازیزم بەڵام فشاری مەخە سەر
هێلسی : تاکەی ؟ ها
ڕۆڤیا:دوێنێش وای لێ هات زۆر دڵتەنگ بوو دەستی کرد بە گریان وتی با بڕۆمەوە منیش وتم با جەوێ نگۆڕێ نەمهێشت
کەیڤن : بۆچی باوەگیان چی ڕویدا
ڕۆڤیا:نازانم هیچ نەبوبو لەگەڵ نینا بوو وای لێ هات دواتر چوم قسەم لەگەڵ نینا کرد زۆرم لێ کرد سوێندی خوارد وتی هیچ شتێک بونی نیە
کەیڤن: ئای خوایە گیان
بە دڵتەنگی وتی
کەمێکی پێچوو
نۆڤا لە ژورەکەی هاتە دەرەوە
جلی مەکتەبی لەبەر کردبوو
هاتە سەر مێزەکە دانیشت
کەیڤن:کاتان کەم ماوە کوڕم ئەوە سویچەکەیە ئۆتۆمبێلەکەم ببە نۆڤا کچم خێراکە نانەکەت بخۆ
نۆڤا:بۆم ناخورێت
ویستی هەستێت هێلسی قۆڵی گرت
هێلسی : تا نان نەخۆی نەجوڵێیت
نۆڤا ناچار سەری داخست و یەک دو پاروی خوارد
قژی بەریابوەوە ڕوخساری زۆر بێ ڕەنگ بوو چاوەکانیشی سور سور بوبون جلەکانیشی پژاوی پێوەی دیار بوو
ئەو دوە هەستان و چونە ناو ئۆتۆمێلەکە
ڕۆڤیا:ئەتەوێ شۆفێری بکەی؟
نۆڤا:نچ
ئەژنۆکانی لەباوەش کرد
ڕۆڤیا نەیەویست سەر بناتە سەری هەر بۆیە بێدەنگ شۆفێری کردو چوە قوتابخانە
نۆڤاو ڕۆڤیا دابەزین
هەر یەکەو پۆلئ خۆی
نۆڤا بێزاری پێوە دیار بوو
نینا : نۆڤاچیتە ؟
نۆڤا:هیچ وازم لێ بێنە
خۆی لێ دور خستەوەو چوە شوێنەکەی خۆی دانیشت
قوتابیەک : یەکەم وانە ناخوێنین مامۆستا نەهاتوە
نۆڤا بێ یەکو دو هەستاو ئەوێی جێ هێشت چوە حەوشەی قوتابخانەکەی دانیشتو دەستی لە گیرفانی بوو لوتی سور سور بوبو دەستی لەناو قەمسەڵەکەی بوو قژی بەهۆی باکەوە ئەهاتە سەر چاوی
ئۆتۆمبێلێکی ڕەشی بینی و کچێک دابەزی
بینی خوشکە بچوکەکەی لویسە
لویس کە نۆڤای بینی دابەزی و هات بەرەو پێش
نۆڤا سەیری ئەوی ئەکرد زەق زەق لویس لەو خراپتر بوو تا نۆڤا ڕوی وەرگێڕاو دورکەوتەوە لەوێ
لویسیش تا ئەو ون بوو سەیری ئەکرد
*^
کاتی هاتنەوەش هەمان شێوە
لویس وەستابوو نۆڤا ئەوی بینی هەردوکیان چاویان لەسەر یەک بوو
ئەو کچەی لویس لەگەڵی بوو چو بۆلای لویس
باوەشی لێداو خۆی نوساند بەکەمری لویسەوە
نۆڤاش دەست لە گیرفان وەستابوو سەیری ئەکردن
لویس : دورکەوە
ئەو: نا گیانەکەم بیرم کردوی
لویس : بە جدی قسە ئەکەم دور کەوە پێش ئەوەی ڕفتارێکی ناشرین بنوێنم
ئەو : تۆش بیرت کردوم ؟
لویس پاڵی پێوە نا کچەکە کەوتە مل کچێ ترا
نۆڤا شۆک بوو
ڕۆڤیا دەستی خستە سەر پشتی : دادە گیان بڕۆین ؟
نۆڤا بە شۆکەوە سەری بە ئەرێ جوڵاند
کەمێ بەرەو پێش چوون
ڕۆڤیا : برا چۆنی
تەوقەیان کرد
لویس: باشم سپاستەکەم ئێوە چۆنن
نۆڤا وەڵامی نەیاوە
ڕۆڤیا:باشین سپاس براکەم
لویس:وانەکانتان ؟
ڕۆڤیا:باشە ئەی کاری تۆ چۆنە ؟
لویس:باشە خراپ نیە
ڕۆڤیا: دەی ئێمە ئەبێ بڕۆین
لویس : خواتان لەگەڵ
نۆڤا دەستی ئەلەرزی
*^
گەڕانە ماڵەوە کەس لە ماڵ نەبوو
ڕۆڤیا : لەکوێن ؟
نۆڤا:نازانم
ڕۆڤیا : پەیوەندی ئەکەم بە باوکمەوە....باوکە بۆ کەس لەماڵ نیە ؟
کەیڤن : دایکت لە ماڵ باپیرتە منیش لە کارم یەمەوەو ئەچین بۆ ئەوێ
نۆڤا بێزار بوو
نۆڤا مۆبایلەکەی وەرگرت لە ڕۆڤیا : باوکە ئەکرێ من نەیەم
بە تکاوە وتی
کەیڤن : کچم من و تۆ پێکەوە ئەچین نۆڤا تۆ خۆت بڕۆ
نۆڤا؛ باشە باوکە گیان
پەیوەندیەکەی داخستەوەو وتی : دادە گیان تکایە وەرە با لەگەڵ دایکم زیاتر نێوانتان تێک نەچێت
نۆڤا: نازامم ڕۆڤیاتوانای هیچم نیە ئەو زۆرم لێ ئەکا
ڕۆڤیا:چیتە پێم بڵێ با چارەی بکەین بەیەکەوە
نۆڤا:هیچم نیە تەنها هەموو جەستەم ماندوە
ڕۆڤیا: باشە من ئەڕۆم ئاگات لە خۆت بێت
نۆڤا:باشە
نۆڤا دانیشت لەسەر قەنەفەکان و ئەگریا پەیوەندی بۆ هات
بینی ژمارەکە نەناسراوە
هەڵیگرت
لویس:نۆڤا
نۆڤا: تۆ بۆ واز لە من ناهێنی ئاخر ها
بە دەنگی گریاناوی وتی
لەیس:نۆڤاتکایە وامەکە
نۆڤا:چیت ئەوێ بۆ تێڵت کردوە
لویس:نۆڤا ڕوخساری ئەمڕۆت زۆر خراپ بوو
نۆڤا: کێشەی تۆ نیە
دایخستەوەو بلۆکی کرد
زۆر بێتاقەت بوو زۆر زۆر
دەنگی باوکی هات
کەیڤن:نۆڤا ؟!
نۆڤا هەستا چوە بەردەم دەرگاکە بە خۆی و جلە شپرزەکانیەوە
کەیڤن: ئازیز گیان
نۆڤا: باوکە گیان
کەیڤن باوەشی بۆ کردەوە ئەویش هاتە باوەشی توند باوەشیان لێک دابوو
بۆنئ باوکی ئەکرد
نۆڤا:باوکە گیان
سەری لەسەر سنگی حەساندەوە
کەیڤن:کچە تاقانەکەم بەقوربانو بم
نۆڤا:باوکە تکایە من نامەوێ بێم ئێسە داپیرەم و دایکم زۆرم لێ ئەکەن ئەمنێرنە لای خاڵم تا قسەم لەگەڵ بکا منیش تاقەتی لێپرسینەوەم نیە
کەیڤن:یانی ناتەوێ بێی
نۆڤا:نا نامەوێ باوکە تکایە هەرخۆی زۆر ماندوم ناتوانم بەرگە بگرم لەوێ
کەیڤن:کەواتە ئەتەوێ نەچین وایە ؟
نۆڤا: تۆ بڕۆ با دایکم دڵی نەڕەنجێت
کەیڤن:بەڵام منیش کچەکەم لە ماڵەوە جێ ناهێڵم
نۆڤا:باوکە تکایە
کەیڤن:کچەکەم تێڵ بۆ باپیرت ئەکەین ئەڵێم کە بەهۆی کارەوە ناتوانم بێم و داوای لێبوردنی لێ ئەکەم وە دواتر من و تۆ کارمان هەیە
نۆڤا قایل بوو
کەیڤن دانیشت و دەستی نۆڤاشی گرتبوو نۆڤا سەری خستبوە سەر شانی و چاوی داخستبوو
کەیڤن:ئەلوو بەڕێز جەیسن؟ ...زۆر سپاستەکەم ممیش باشم ... زۆر داوای لێبوردن ئەکەم کە پێم ناکرێ بێم من داوای لێبوردنم هەیە ...کاری زیاترم بۆ دروست بوە ببورە قەرەبوی ئەکەمەوە دڵنیابە ببورە دوبارە خوات لەگەڵ
کەیڤن:ئەویش چارە بوو دەی بڕۆ خۆت گەرم بگۆڕە با باوکو کچ بچیبە دەرەوە
نۆڤا:باوکە وتم ناتواننم تکایە
کەیڤن : کچم ئەتەوێ قسەکانم دوبارەکەمەوە؟
نۆڤا ناچار چوە ژورەکەی پانتۆڵێکی پانی ڕەشی لەگەڵ گودیەکەی شینی ئاسمانی و قەمسەڵەیەکی گەرم دەرهێناو ملپێچیشی لە مل کرد و قژی جوان بەست و لێوی شێدار کرد و هاتەوە
کەیڤن:تاقانەکەم چەند جوانیت
هەستاو باوەشی لێدا
نۆڤا:باوکە گیانم
کەیڤن:دەی پوتەکانت لە پێکە بە پێئەگەڕێین
نۆڤا:ئای باوکە تۆ هەمیشە ئەزانی من حەزم لە چیە
کەیڤن: کەواتە درۆت کرد ماندوی نیت
نۆڤا: دەرونیەن ماندوم
کەیڤن: ئای کچم ئای
قەمسەڵەکەی لەبەر کرد و دەستی گرت
پێکەوە چونە دەرەوە
کەیڤن : نانت خواردوە ؟
نۆڤا: نا نەمخواردوە
کەیڤن : بچین بۆ لەفە یان پیزا
نۆڤا : بە دڵی تۆ
کەیڤنو نۆڤا قۆڵیان لەناو هی یەک بوو
گەرم خۆیان داپۆشتبوو
لەو شەقامە تەڕە بەپێ ئەڕۆشتن
نۆڤا : باوکە بمبورە کە وام کرد دایکم توڕە بکەم
کەیڤن : هۆکار چی بوو کچم همم
نۆڤا : نازانم لەخۆوە زۆر دڵتەنگ ئەبم زۆر نازانم چی بکەم و بۆچی وام
کەیڤن: هەرگیز بێ هۆکار نیە ئازیزم من و دایکت چەنەها سەختیمان بڕی هەموو کاتێک دڵمان لە دەستمان بوو لەبەر ترس دایکت تاکە پەناگەم بوو ئەزانی من چیم بەسەر هاتوە هەرگیز وا دڵتەنگ نابی ژیان بە جۆرێک چەرخەکەی ئەسوڕێنێ کە تۆ گاڵتەت بە ئەقڵی خۆت یەت بەو شێوە خەفەتت خواردوە
نۆڤا:باوکە تکایە با باسی ئەو شتانە نەکەین تکایە با ئەمڕۆ بۆ من و تۆ بێت تکایە
کەیڤن:باشە جەرگەکەم باشە
بەیەکەوە ڕۆاستن و قسەیان کرد تا گەشتنە ڕێستۆرانتێکی زۆر زۆر سادەو خێزانی دانیشتن پیزایان داوا کرد لەگەڵ لەفە
کەیڤن : هەموی ئەخۆی ئەمڕۆ نانت نەخواردوە نامەوێ کچەکەم بە لاوازی ببینم
نۆڤا خەندەی کرد دواتر وتی : باوکە دایکم دڵگران نابێ کە نەچوین ؟
کەیڤن : نازانم بەڵام گەر دڵگرانیش بوو بو دڵخۆشی تۆ ئەویش باش ئەبێت
نۆڤا : بیوادارم
کەیڤن : تاقانەکەممم کچەکەممم ئەشقەکەممم
لوتی ڕاکێشا
پێکەنین و دەستیان کرد بە نان خواردن
قسەیان زۆر کرد و نۆڤا هەموو شتێکیلەبیر کرد ئەوەی هەبوو جیهانە جوانەکەی بوو لای باوکی
دوای نان خواردن قاوەو شیرینیان خواردو قسەیان ئەکرد و زۆر جەوێکی جوان بوو بۆیان
^*
ئێوارە
کەیڤن و نۆڤا هاتنە ژورەوە کەسیان نەبینی
هەرکە هێڵسی لە ژورەکەی بوو واتە دڵتەنگە
کەیڤن : کچە تاقانەکەم ماندوی بڕۆ پشو بەو بخەوە.
ماچی سەری کرد
نۆڤا : شەوشاد
کەیڤن : شەوی تۆش شاد
کەیڤن چوە ژوری کوڕەکەی
بینی ڕۆڤیا جلی خەوی لەبەر کردوەو ئەچێتە ژێر جێگا بەتانیەکەی چاک ئەکا لەگەڵ سەرینەکانی
کەیڤن : کوڕم
ڕۆڤیا ترسا
کەیڤن پێکەنی
ڕۆڤیا : باوکە ڕۆح و بردم
کەیڤن : ئەو جسم و هەیکەلە هی ترسانە
ڕۆڤیا پێکەنی
کەیڤن : کوڕەکەم ڕۆژەکەت چۆنبوو
ڕۆڤیا : باش بوو خراپ نەبوو
هەردوکیان دانیشتن لەسەر بێدەکە بە چوار مشقی
ڕۆڤیا : نۆڤا چۆنە باشترە!؟
کەیڤن : هم باشترە تەواوی ڕۆژ پێکەنیوە
ڕۆڤیا : ئۆهـ ئاسودە بووم
کەیڤن: دایکت چۆنە ؟
ڕۆڤیا : باشە ماندوبو چو بخەوێت
کەیڤن : دەی تۆش بخەوە کوڕە جوانەکەم
ڕۆڤیا : باشە باوکە گیان شەو شاد
کەیڤن : شەوشاد شێرەکەم
ماچی سەری کرد و چوە سەرەوە
دەرگای ژورەکەی لادا و هێلسی لەبەردەم ئاوێنەکە بوو بۆنی لە خۆی ئەدا
کەیڤن چاکەتەکەی لابرد و چوە پشتیەوە
دەستی لەسەر کەمەری داناو لوتی لەسەر ملی ئەو داناو بۆنی ئەکرد
هێلسی بێ کاردانەوە بو
کەیڤن : دڵگرانی لێم؟
هێلسی هیچی نەوت
کەیڤن: کچەکەمان پێویستی پێم بوو
هێلسی:ئەو چۆنە ؟
کەیڤن : خۆت بڕۆ سەری لێبدە
هێلسی بێ دەنگ چوە خوارەوە
کەیڤنیش ئاهێکی هەڵکێشاو جلەکانی دانا بێجامەیەکی ئاسودەی لەپێ کرد و چوە سەر جێگاکە
قۆڵی لەسەر چاوی دانا
هێلسی چوە لای نۆڤا دەرگای کردەوە ئەو ئەچوە ناو جێگا
هێلسی :قژت تەڕ نیە دایە گیان ؟
نۆڤا شڵەژا : نا وشکم کردەوە
هێلسی دانیشت لای : ئەشقەکەم
باوەشی بۆ کردەوە نۆڤا بە تینەوە باوەشی بۆ کردەوە
هێلسئ : تاقانەکەم
نۆڤا:دایکە گیانم بمبورە توخوا زۆر داوای لێبوردن ئەکەمم لەسەر خۆم نەبوم
هيلسی : بوراوی ئازیزم تۆش من ببورە من نامەوێ تۆ بە دڵتونگی ببینم
نۆڤا:ئەزانم دایکە گیان
بۆنی دایکی کرد
دایکی:دەی بخەوە وەکو کچێکی ژیکەڵە بەیانی دەوامت هەیە
نۆڤا:باشە
دایکی ماچی کرد و گڵۆپەکانی کوژاندەوەو چوە سەرەوە
دەرگای ژورەکەیانی کردەوە
کەیڤن سەری بەرز کردەوە
هێلسی هاتە ناو جێگاکە
کەیڤنیش چوە ژێر جێگاکە
کەیڤن : تاقانەکەم
دەستی خستە سەر کەمەری
هێڵسی : ئەبوایە بهاتیتایە
کەیڤن : تێڵم بۆ کرد داوای لێبوردنم کرد وتم قەرەبوی ئەکەمەوە
هێڵسی : زۆر دڵگران بووم
کەیڤن سەری ئەوی خستە سەر سنگی خۆی
کەیڤن : بمبورە
هێڵسی چاوی داخست
هێڵسی : ئەمڕۆ یام بە عەرزا
کەیڤن : چی بۆچی
هێڵسی کە لە ماڵی باوکم بووم کەوتم ڕانم ئازاری پێ گەشت
کەیڤن : ڕانت ؟
پێی سەیر بوو
هێڵسی :هم بەسەر حەوزی ئاوەکە کەوتم ڕانم بەر لێواری حەوزەکە کەوت
کەیڤن گڵۆپی تەنیشت خۆی کردەوە
هێڵسی عەزێکەی هەڵداوە نیشانی یا
هێڵسی : مۆر بۆتەوە ڕوشاوە
کەیڤن : چارەسەرت وەرگرت بۆی ؟
هێلسی: ئهم وەرم گرت چارەسەری لای تۆی ماوە
کەیڤن بزەی کردو پێکەنی
کەیڤن دانەویەوە بە نەرمی لێوی لەسەر دا ئەنا
ماچی کرد پەنجەی بە نەرمی لەسەر ئەخشاند و ماچی ئەکرد
هێڵسی چێژی ئەبینی
کەیڤن: بەدڵتە؟
هێڵسی: ماچەکانی تۆ شیرینترین شتی دونیان ئەشقەکەم
قۆڵی کەیڤنی هێناوڕایکشاند خۆی چوە سەر جەستەی و دەستی کرد بە ماچ کردنی هەموو ڕوخساری
کەیڤن پێ ئەکنی و هێڵسی وەکو دڕندە ماچی ئەکرد
هێڵسی: دە خۆشمەوێی چیبکەم چیبکەم چەنم خۆشەوێی ئەشقەکەم
هەر ماچی ئەکردو وای ئووت
کەیڤن : هێڵسی مەکە خۆت کەوتوی ئازارت هەیە با من زیاتر ئازارت نەیەم
هێڵسی: دڵە دەی
لێوی خوار کردەوە
کەیڤن : یانی ئازارت نیە ها
هێڵسی :نچ
کەیڤن کەمەرە باریکەکەی ئەوی گرت و ڕایکشاند
کەیڤن : ئەشقەکەم
قژی لادا لەسەر ڕوخساری و ماچی چاوی هێڵسی کرد
پێ ئەکەنین بۆ یەک دایان نابوو شەوێکی تەواو تایبەت بێت
بەڵام دەنگی تەقە دەستی پێ کرد کەیڤن خێرا ترس دڵی گرت و کەمەری هێڵسی گرت و خۆیانی خستە سەر زەویکەو ئینجا ژێر بێدەکەوە
هێلسی : کەیڤن مناڵەکان مناڵەکان تکایە
ئەگریا
کەیڤن ترسی مناڵەکان نەیزانی چیبکا بەڵام سەریش بەرز کاتەوە ئەمرێ
هێڵسی : مناڵەکان
نوزە نوز ئەگریا نەشئەوێرا دەنگ بەرز کاتەوە
کەیڤن هەردو دەستی گرت بە ڕوخساریەوە : هێڵسی لێرە نەجوڵێی باشە لێرە بمێنەوە نەجوڵێی
هێلسی : نانا یەم
کەیڤن : ئەگەر مردین با یەکێکمان بمرین مناڵەکان بێ هەردوکمان نەبن
دەنگی تەقە هەموو ئەو ناوی گرتبوو بێ زەمیرانە هێرش کرابوە سەریان بێگومان دوای بەرزبونەوەی پشکەکان بەبێ هاوبەشەکانی ئاوهایە قبوڵی ناکەن دزی و جەردەی ئەوان لەناو کارەکان نەبێ و دەرکرابن
کەیڤن هەرچۆنێک بێ خۆی گەیاندە خوارەوە دەنگی گریانی نۆڤا ئەوێی گرتبوو کە دەرگای ژورەکەی کردەوە بە خشکەوە خۆی گریاندە لای کە لەژێر بەتانیەکا بوو سەری داپۆشتبوو ئەگریا
کەیڤن قۆڵی گرت
نۆڤا قیژاندی
کەیڤن : منم باوکە گیان خێرا باوەشی لێداو خستیە ژێر بێدەکەوە
ژەیڤن : لەوێبە باشە
ئەویش سەری لەقاند
بۆ ماوەی نیو خولەک تەقە کردن وەستا کەیڤن خێرا خۆی گەیاندە ژورەکانی پشتەوە بۆ لای ڕۆڤیا کە گەشتنە بەردەم دەرگاکە و کردیەوە ڕۆڤیا بۆلای ئەم ئەهات خێرا چاوی فراوان بوو
کەیڤن باوەشی کرد بە شانیاو خۆیانی هەڵیاوە سەر زەویەکە
کەیڤن : ڕۆڤیا
ڕۆڤیا : باوکە
کەیڤن : باشیت ؟
ڕۆڤیا:ب باشم باشم
کەیڤن : بەرگە بگرە
لەسەر زەویەکە مانەوە هەتا وەستان هیچ دەنگی تەقە نەما
کەیڤن هەستاوەو لە پەردەکەوە بینی هەموو سەیارەکان ڕۆشتن و کەس نەماوە کەس
کەیڤن سەیری ڕۆڤیای کرد : کەیڤن باوکە گیان
ڕۆڤیا: باوکە تەواو ناتوانم
بەرەو بێهێزی ئەچوو
کەیڤن : تاقانەکەم ئێسە پەیوەندی بە ئەمبوڵانسەوە ئەکەم تەواو هێمنبە
ڕۆڤیا : ئازازم زۆرە باوکە تکایە
کەیڤن تەلەفونی کرد و داوای فریاگوزاری کرد
کەیڤن : ئەشقەکەم لێرە لەبەر ئێمە بەرگە بگرە تکایە با دایکت و دادەت بێنمە ئێرە
ڕۆڤیا : ب باشە
تەواو دەمی وشک بوبو
کەیڤن ڕای کردە ژورەکەی نۆڤا
کەیڤن : نۆڤا خێرا جڵێ لەبەر بکە تا دایکت ئەهێنم
نۆڤا نەی ئەوێرا ئینجێکیش بجوڵێ کەیڤن خێرا کردی بە قۆڵیاو وتی : کچەکەم لەبەر باوکت بەهێز بە باشە کاکت حاڵی خراپە
نۆڤا تەنها گریانی زیاد بوو بە ترسەوە هەستا خۆی بگۆڕێ
کەیڤن: گەرم گەرم خۆت داپۆشە بچۆ ژورەکەی کاکت جل بۆ ئەویش ئامادە بکە
ڕای کردە سەرەوە
دەمگی گریانی هێڵسی زۆر خراپ ئەهات
هێڵسی کە دەستی کەیڤنی بینی ئاسودە بوو بەڵام هەر ئەگریا
کەیڤن کردیە قۆڵیاو هێنایە دەرەوە
هێڵسی دەستی کرد بە ماچ کردنی کەیڤن: زۆر ترسام شتێکت لێ بێت
کەیڤن دەستی بە ڕوخساری ئەوەوە گرت : لەبەر من بەهێز بە باشە خێرا جل ئامادە بکە خۆت گەرم داپۆشە ئەبێ بڕۆین وەرە ژورەکەی ڕۆڤیا باش ؟
هێڵسی : ب باشە
کەیڤن خێرا ڕای کردە خوارەوە
کەیڤن : کوڕەکەم کوڕەکەم
ئەوی کردبوە ناو باوەشی خۆی
سەری ماچ ئەکرد تا ئەمبوڵانس هات
هێڵسی شۆک بوبو بۆچی ئەمبوڵانس هاتوە ؟
خێرا هاتنە ژورەوە ڕۆڤیایان برد
هێڵسی تەواو وشک بوبو هێچ تێنەگەشت
کەیڤن قۆڵی نۆڤای گرت : کچەکەم ئەم چاکە لەگەڵ باوکت بکە ئەوە سویچەکەیە هی دایکت وەرە نەخۆشخانە
نۆڤا ترس هێزی پێ بەخشی بوو خێرا کردیە قۆڵی دایکیاو ئەوەی پێیان بوو جانتایەک بوو
هەڵی گرتو بردیە ناو گەراجەکە ئۆتۆمبێلەکەی دایکی لەدوای دواوە بوو خێرا کردیەوەو دایکی سەرخست دایکی تەواو وشک بوبو هیچ قسەو جوڵەی نەبوو
دەستی کردە شۆفێری و بەدوای ئەمبوڵانسەکە کەوت
نۆڤا : دایکە گیان
دەستی گرت بەڵام ئەو هیچ
نۆڤا بە گریانەوە : دایکە براکەی من بەهێزە باش ئەبێ دڵنیام باش ئەبێت دایکە ئەو برای منە بەهێزە
هێڵسی هەر وشک بوو
نۆڤا : دایکە قسەیەک بکە تکایە
هێڵسی هیچی نەوت
چەندین ئەمبوڵانسی تر و پۆلیس بەڕێ کەوتن بۆ ماڵی ئەمان بۆ پاسەوانەکان
کە گەشتنە نەخۆشخانە بەخێرای ڕۆڤیایان بردو ژوری نەشتەرگەری و کەیڤن زۆر ترساو بوو
نۆڤا دەستی دایکی گرت و ڕای ئەکێشا بە دوایخۆیا
نۆڤا:باوکە
کەیڤن : کچەکەم
چاوە سورەکانئ کەیڤن دەلالەتی لە شتێکی باش نەئەکرد
نۆڤا: بااوکە براکەم؟
دەستی کرد بە گریان
کەیڤن : باش ئەبێ بەڵێن ئەدەم باش ئەبێت
ماچی سەری کرد و باوەشی لێدا
نۆڤا: دایکم هێچ ناڵێو ناکا باوکە
کەیڤن : هێڵسی
هەردو دەستی ئەوی گرت
کەیڤن : ئەشقەکەم ئازیزەکەم سەیرمکە ڕۆڤیا باش ئەبێ دڵنیابە باش ئەبێت هەموو شتێک باش ئەبێت
هێڵسی بوراوە باوەشی کەیڤن
نۆڤا هێندەی تر ترسا
خێرا پەرستارەکان ئەویان ڕەوانەی ژورێ کرد
نۆڤا هاتە لای باوکی دانیشت
نۆڤا : باوکە
دەسیی خستە سەر پشتی باوکی کە باوکی ڕوخساری لەناو دەستی بوو
کەیڤن : گیانی باوکە گیان
سەری کچەکەی هێنایە سەر سنگی خۆی
نۆڤا : هەموو شتێک باش ئەبێت لێکەوە تێی ئەپەڕێنین
من و تۆ ئەتوانین بەرگەی ئەمانە بگرین بەڵێن بێت
کەیڤن ماچێ نێوچەوانی کرد
کەیڤن : سپاس کە هەیت ئەشقەکەم توند یەکیان لەباوەش گرت
باپیرەو داپیرەو خاڵی نۆڤاش هاتن
جەیسن: کچەکەم
ماچی سەری نۆڤای کرد
نۆڤا چوە لای خاڵی و باوەشی لێدابوو
کان: دادەم چۆنە ؟!
نۆڤا: بوراوە ئێسا خەواندویانە
کان : تۆ پشوبە ئازیزەکەم
نۆڤا سەری لەسەر سنگی خاڵی داناو چاوی داخست
کان : لێرە بخەوە تاقانەکەم پشوبە کە هەستای هەموو شتێک زۆر باش ئەبێ باشە
نۆڤا سەری بە ئەرێ جوڵاند
جەیسن و کەیڤن پێکەوە قسەیان ئەکرد و دایکی هێلسیش دانیشتبو لەلای نۆڤاو کان
جەیسن : کوڕم ئەمە چۆن ڕویدا
کەیڤن بۆی ڕون کردەوە
کەیڤن : زۆر بێ زەمیرانەبوو هەرگیز ناهێڵم بەسەریانەوە بچێ
جەیسن: ئەی ڕۆڤیا چۆنە
کەیڤن ڕوی دەمی لە جەیسن کرد و بە هێواشی وتی : خراپە زۆریش خراپە لەناو ئەمبوڵانسەکە وتی : باوکە جێ مەهێڵە کە زانی تەواو بێهێز بوو وتی بیری دایکم ئەکەم
دڵی ڕ بوو کە وای وت
کەیڤن : من بێ کوڕەکەم ناژیم
جەیسن خێرا سەری کەیڤنی بۆ سنگی خۆی هێناو ماچی سەری کرد ئەویش دڵی پڕ بوو
کەیڤن : من ناتوانم یەک چرکەش بێ ئەو بم
جەیسن: ئەو بەهێزە وەک باوکێتی دڵنیابە ئەتوانێ تێ پەڕێنێت
کەیڤن : تەنها ئەم جارە لەپيناو من بەهێز بێ
جەیسن: خەمت نەبێ کوڕەکەم ئەو ڕیۆنا نۆڤا هەومیان بەهێزن
کەیڤن سەری لەسەر شانی ئەو حەساندەوە
دمتۆر هاتە دەرەوە
دکتۆر: خوێنمان پێویستە بە پەلە
کەیڤن : خوێنمان هاوشێوەیە
بەخێرای دوای دکتۆرەکان کەوت
کانیش هەمان شێوە
نۆڤا:داپیرە چیبوە ؟
داپیرە:هیچ کچەکەم تۆ هێمنبە
سەری خستەوە سەر سنگی خۆی و ماچی ئەکرد و ئەیلاواندەوە
هێڵسی لە دەرگای ژورەکەی هاتە دەرەوە
هێڵسی : کوڕەکەم لەکوێیە ؟
نۆڤاو دایکی ڕایان کردە لای
جەیسن: کچەکەم ڕۆڤیا باشە ئیتر بۆ وا لە خپت ئەکەیت ها
هێڵسی : باوکە مم بەرگەی خولەکێ ئازاری ئەو ناگرم چ جا ئەیبینم گولەی بەرکەوتوەو لە نەشتەرگەریە
بە دەنگی بەرز دەستی کردە گریان
زۆر حاڵی خراپ بوو جا کە کەیڤن هاتەوەو ئەوی وا بینی زیاتر پشتی شکا
هات بەرەو لای
هێڵسی هەستاو هەنسکی هەڵەمژی
ڕۆشتە لای کەیڤن و باوەشی لێدا
هەردوکیان باوەشیان لێک دابوو دەستیان کرد بە گریان
کەیڤن بە فرمێسک
بەڵام هێڵسی بە کوڵ ئەگریا
کەیڤن : هێمنبە تەواو کوڕەکەمان بەهێزە تێی ئەپەڕێنێت باشە
هێڵسی : مننبەرگە ناگرم وا دڵم خەریکە ئەتەقێت من بەرگەی ئازاری وا ناگرم تکایە
کەیڤن : هێڵسیەکەم تۆ بەرگەی زۆر زیاترت گرت ئەمە یەکەم جار نیە بەسەرمان یەت باشە ئەمەش تێ ئەپەڕێنین ئازیزم کوڕەکەشمان ئازایە ئەتوانێت تێی پەڕێنێت
هەموان بێ ئارام بوون
نۆڤا لە باوەشی خاڵی بوو هێڵسی باوەشی لە مێردەکەی و جەیسن و ژنەکەی بەیەکەوە
دوای نیوکاژمێرێک دکتۆر هاتە دەرەوە
دکتۆر : سەلامەتیە
کەیڤن : کوڕەکەم چۆنە ؟
دکتۆر : کوڕێکی بەهێزە زۆریش بەهێز توانی تێیپەڕێنێت
کەیڤن : خوایە سپاس بۆ تۆ
هەموان زۆر دڵخۆش بوون
دکتۆر : ئەیبەینە ژوری ئاسای پێویستی بە چاودێری چڕیش نیە جا بۆیە دڵتان ئاسودە بێت
^*
جەیسن : ئەبێ بێنە لای ئێمە پاسەوانی هەردولا ئەمنیەتەکەی باشترە
نۆڤا:باوکە لەبیرم کرد مۆبەکەت پێ بدەم لەلای من بوو
کەیڤن : سپاس کچم
سەیری کرد کۆمەڵێ پەئوەندی پێوە کراوە
کەیڤن : سپاس بەڕێز جەیسن بەڵام ئەبێ بچینە خانوەیکی تر گەر پێویستم بە هەر شتێک بوو دڵنیابە ئاگادارت ئەکەمەوە
جەیسن: کوڕم ئاوها دڵم ئاسودە نابێ
کەیڤن دەستی گرت : من قوربانی ئێوە بم سپاستەکەم بەڕاستی
باوەشی لێدا هەستی بە ئارامی کرد
کەیڤن : ئێوەش بچن پشوو بدەن تەواوی ئەمشەو بەخەبەر بوون سبەی یەک ئەبینینەوە
جەیسن: کان کوڕم لێرە بمێنێوە
کەیڤن : ئەو زۆر ماندوە بڕۆنەوە ماڵەوە کان تۆش هەمان شێوە سەیرکە زۆر ماندوی بەڵێن بی کە هۆشی کردەوە خۆم تەلوفونتان بۆ ئەکەم
ئەوانی بەڕێ کرد وهەرسێکەیان دانیشتبون
کەیڤن لەنێوانیان
هێڵسی و نۆڤا سەریان لەسەر سنگی بوو
کەیڤن : کچەکەم کە تەقەکە دەسی پێکرد چیت کرد
نۆڤا خەو گرتبومی تەقەیەک هات لام ئاسای بوو بەڵام کە ئاوها زۆر بوو خێرا خۆم خستە ژێر بەتانیەکەوە خەریک بوو ئەمرم لە ترسا تا تۆ هاتیت
کەیڤن : ڕۆڤیاش کە تەقەکە بۆ خولەکێ وەستا هەستاو بەرەو دەر ئەهات دەرگاکەم کردەوەو گولەکەی بەرکەوت
هێڵسی داچەڵەکی لەگەڵ ئەو قسە
هێڵسی : باسی مەکە
کەیڤن ماچی سەری هەردەکیانی کرد
پاسەوانی تەواوەتی دانرابوو لە دەوریان
هەردوکیان چاویان داخست لەسەر ئەمنیەت ترین شوێن سەر سنگی باوک یان مێردەکەی
کەیڤن دەستی هەردوکیانی گرتبوو
کەیڤن: سەرماتان نیە؟!
هێڵسی : با ساردە
کەیڤن: ئێسە ڕۆڤیا ئەگوازنەوە بۆ ژورە تایبەتەکەی هەستن با خۆشمان بچین کەلوپەلەکانمان لەوێیە
*^
هەریەکەو گەرم خۆی گۆڕیبوو خەوتبون هەریەکەو لە لایەک
ڕۆڤیاش چاوی کردبوە بەڵام بێدەنگ بێدەنگ بوو
ئەوان لە خەوێکی قوڵ بوون کە ئەو هەستایە سەر پێ
ئاوەکەی لەگەڵ خۆی هەڵگرت و ڕێی ئەکرد بەرەو لای باوکی
باوکی بە دانیشتنەوە خەوتبوو
ڕۆڤیا:باوکە باوکە
کەیڤن چاوی کردەوە سەری بەرز کردەوە
کەیڤن : باوەگیان بۆ هەستاوی قوربانت بم
هەستاوە پێ
هێڵسی : کوڕم
ڕۆڤیا:ئازارم هەیە
کەیڤن:وەرە دانیشەوە
ڕۆڤیا:نا ناتوانم ئازارم هەیە
هێڵسی :کوڕم هەستاویتەتە پێ ئەتەوێ باش بی؟
ڕۆڤیا:ئاهـ دایکە هەموو جەستەم ئازاری هەیە
هێڵسی : هەرووایە ئازیزەکەم پاڵکەوە
پاڵیان کەواند
کەیڤن ماچی سەری کرد
کەیڤن:کوڕە تاقانەکەم
هێڵسی:گیانەکەی من ئەشقەکەم
ماچی ئەکرد و فرمێسکی ئەڕشت
ڕۆڤیا: مەگری دایکە کە ئەگری ماندو تر ئەبم
هێڵسی:باشە تەواو تەواو ناگریم
کەیڤن : کوڕە جوانەکەم حەزت بە چیە بۆت بێنم
ڕۆڤیا:هیچم بۆ ناخورێ ماندوم
کەیڤن: دەی ئەچم دکتۆرەکان بانگ ئەکەم
^*
دکتۆر : حاڵی زۆر باشە ئەم شێرە پیاوە بەهێزە
ڕۆڤیا پێکەنی
دکتۆر : شانی باش عەزێتی پێ گەشتبوو بەڵام باشە سپاس بۆ خوا ئینجا با ئاگاداری خۆی بێ تا زو باشبێتەوە
کەیڤن : زۆر سپاس دکتۆر زۆر سپاس
ئەوان چونە دەرەوە
ڕۆڤیا بەشی سەرەوەی لەبەر نەبوو
هێڵسی : کچم تا ئەچین شتەکان کۆ ئەکەینەوە تۆ یارمەتی براکەت بیە جلەکەی لەبەرکا
ئەمان لە ژوری پشکنین بوون هێڵسی و کەیڤن چونە ژورەکەیان شتەکان کۆ بکەنەوە
هێڵسی : کەیڤن
کە دەرگاکەی داخست وتی
کەیڤن:هم
هێڵسی : پێویستم بە باوەشتە
کەیڤن باوەشی کردەوە
کەیڤن : ژنەکەم
هێڵسی باوەشی پیا کرد باوەشی کردە باوەشە گەرمەکەی کەیڤنا
هێڵسی : بمرم بۆ ئەو باوەشە گەرمەو
کەیڤن : بەقوربانو بم
هێڵسی : هیوادارم کەسمان بێ ئەم باوەشە گەرمە نەبین کەسوکارم
ماچی ڕومەتی کەیڤنی کرد
کەیڤن : منیش هەرگیز نامەوێ بێ ئێوە بم هەرگیز
باوەشە گەرمەکەی قوڵ کردەوە
هێڵسی : بەقوربانی هەموو چرکەیەکو بم پشتو پەنام
ماچی دەستی کەیڤنی کرد
کەیڤن : من قوربانی ئێوە بم
هێلسی دوای باوەشەکەی وتی : ژیانێکی نوێ دەست پێ ئەکەین
کەیڤن : بێگومان هەموو کەلوپەلەکانم گواستۆتەوە خانوە نوێیەکەمان ئازیزم
هێلسی : زۆر باشە
کەیڤن : دەی خێراکە
*^
نۆڤا: با بلوسەکەت لەبەر بکەم
ڕۆڤیا: با قۆڵم زۆر بەرز نەکەمەوە ئازارم هەیە
نۆڤا:خەمت نەبێ
نۆڤا جوان جلەکەی لەبەر کرد
ئینجا بێدەنگ بوون
ڕۆڤیا:ترسای؟
نۆڤا : زۆر کە هاتمە دەرەوە ئەو هەموو خوێن و پاسەوانە کەوتوەم بینی خەریک بوو ئەمردم بەڵام ناچار بووم دایکم بهێنمە نەخۆشخانەو نەشترسم
ڕۆڤیا: واتە چۆن دایکم بهێنمە نەخۆشخانە
نۆڤا: دایکم توشی شۆک بوبو
ڕۆڤیا: ئای خوایە
نۆڤا : کە هاتین چومە دەست شۆرەکە زۆر ڕشامەوە کە خاڵم هات و خەوتم لەباوەشی خەونم بە هەموو ڕوداوەکانەوە ئەبینەوە زۆر ناخۆش بوو
ڕۆڤیا قۆڵە ساقەکەی بۆ کردەوە
نۆڤا باوەشی لێدا بە قوڵی
نۆڤا: ترسی لەدەستدانی تۆ هەمو شتێکی لەبیر بردم برا شیرینەکەم
ماچی کرد
ڕۆڤیا: ئازیزم
ماچی سەری کرد
*^
هەمویان خەوتبون ڕۆڤیا نەبێ
وە لەبەر ئەوەی نۆڤا ئەترسا و ئەبوو هێلسی و کەیڤنیش ئاگایان لە برینی ڕۆڤیا بێ
هەمویان لە هۆڵەکەیان بوون کە ئەم خانوەیان زۆر گەورە نیە خانوەیەکی ئاساییە
ڕۆڤیا شانی باوکی لەراندەوە
ڕۆڤیا : باوکە ئازارم زۆرە ..باوکە
کەیڤن هەستاوە : کوڕم باشیت
ڕۆڤیا: نا ئازارم زۆر زۆرە
کەیڤن گڵۆپەکامی داگیرساند
هێڵسی : کەیڤـ- کوڕم چیتە
ڕۆڤیا : دایکە هیچ نیە بخەوە
هێڵسی نەیە توانی هەستێ چونکە کچەکەی سەری لەسەر سنگی دانابوو
کەیڤن: کوڕم برینەکەت پیس بوە وەرە دانیشە با پاکی کەمەوە
داینیشاند و بلوسەکەی لەبەر دانا
کەیڤن : ئازاری ئەبێ لەسەر خۆبە
ڕۆڤیا : باشە
شانی ئەوی پاک کردەوە
کەیڤن : ئەم حەبە ئازارە بخۆو بلوسەکەت لەبەر مەکەو بڕۆ سەر قەنەفەکە بە دەمەو خواری بخەوە با فێنکت بێتەوە
هێلسی : گیابەکەم پێویستت بە هیچ نیە ؟
ڕۆڤیاو کەیڤن : نا
سەیری یەکیان کرد و پێکەنین
ڕۆڤیا: برسیمە
کەیڤن : رۆ هەڵمەستە من شتی بۆ ئەهێنم
کوڕم حەز بە چی ئەکەی
ڕۆڤیا : ئەو شیرینیەی داپیرەم هێنای
کەیڤن: ئای منیش حەزم لێی هەیە
هێلسی : ئای بۆ باسی ئەکەن منیش حەزم لێیەتی
کەیڤن: هێلسی دوگیان نیت
هێلسی شۆک بوو بە بێ شەرمی مێردەکەی
ڕۆڤیا پێکەنی
ڕۆڤیا:بەزمی کێکی چوکڵاتەکەیە
کەیڤن و ڕۆڤیا پێکەنین بەدەنگ
هێلسی هەستاوە
ڕۆڤیا: ئایش من خەوم لێ ناکەوێ با ئەو تیڤیە هەڵکەین سەیری فلمێ بکەین
کەیڤن : ئای کوڕم بەم کاتە
ڕۆڤیا: دەی باوکو دایکێکی گرنج و ئاشق ناتوانن فیدایەک بکەن
بە فێڵزانی وتی
هێلسی : نچ ناتوانین
کەیڤن: چیە مرقت کردوە
ڕۆڤیا مردبو لە پێکەنینا
هێلسی: ئایش وامەڵێ
باوەشی لە کچەکەی یا
کەیڤن : هێلسی هەستە ئەو شیرینیە بێنە با منیش بچم جلی پاک بۆ ڕۆڤیا بێنم
هێلسی : باشە
هەستاوە ئەو دوە ڕۆشتن ڕۆڤیا هاتە لای نۆڤا
ڕۆڤیا : نۆڤا نۆڤا هەستە سەیری فلم ئەکەین هەستە
نۆڤا سەری بەرز کردەوە : چی بەم کاتە ئەوە گەمژەی یان چی بەیانی قوتابخانەم هەیە
ڕۆڤیا: تۆ گەمژەی هەستە هەر خۆی دەمەو بەیانیە هەستە مەخەورەوە با سەیری فلم کەین
نۆڤا : کوا دایکم
ڕۆڤیا: چو شیرینی و سناک بێنی
نۆڤا:ئایش خوایە
ڕۆڤیا : دەی نەوسنی قەڵەو هەستە
نۆڤا هەستا دانیشت
نۆڤا: دەمن هیلاکم
ڕۆڤیا: دەی بخەوە من و دایکم و باوکم پێکەوە سەیری ئەکەین
نۆڤا بە حەسودی سەیەی کرد و دەسی برد بۆ مۆبەکەی و سەیری کرد
بینی لویس لە ئەکاونتی ئینستگرامەکەیەوە کۆمەڵێ مەسجی ناردوە
لویس ؛ نۆڤا تکایە وەڵام بەوە پێویستم پێتە ، نۆڤا تکایە
ئەمە کۆتا مەسج بوو نۆڤا ترسا
مەسجی کردەوە
نۆڤا:؟
لویس خێرا کردیەوە لە کاتێکا کاژمێر ١١:٣٤ خولەک مەسجی کردبو
ئێسە ٣:٤٥
لویس : نۆڤا ؟
نۆڤا:بەڵێ
لویس : پێویستە بەیانی قسە بکەین
نۆڤا:هەرگیز
لویس: ناچاریت
نۆڤا:ناچار نیم
لویس:من پێویستم پێتە
نۆڤا: قسەی قۆڕ
لویس: نۆڤا من ئەڵێم پێویستم پێتە
نۆڤا: بۆچی پێویستت پێمە ئەگەر باسی حەزەکانت ئەکەیت بڕۆ با ئەو کچە تێرت کا هەرچەندە دیار نیە لەوەیە ئەو بەبێ جلەکانی لەباوەشت بێت
بلۆکی کرد لە دوای ئەو قسە
کەیڤن و هێلسی هەریەکەو بە کەلوپەلەکانیانەوە ئەهاتنەوە
کەیڤن: ئای خوایە نۆڤات بۆ خەبەر کردوە ئەو قوتابخانەی هەیە
ڕۆڤیا: من وتم هەر ئەبی سەیری فلمەکە بکەین
نۆڤا پێکەنی
کەیڤن : ئادەی وەرە جەناب با پشتت تیمار کەم
کەیڤن هەنێ مەلحەم و شتی بۆ لێدا دوبارە
کەیڤن : ئەگەر ویەتت دواتر ئەو تی شێرتە لەبەرکە ها ئەوەش دەرمانەکانتە
پێی یاو دانیشت لە تەنیشتی
ڕۆڤیا: ناکرێ بچمەوە قوتابخانە ؟
کەیڤن:کوڕم جارێزوە
ڕۆڤیا قایل بوو
نۆڤا لە خەیاڵا بوو
هێلسی کردیە سەر فلم و سناکەکەنای دانا
کەیڤن : کچم بۆ نایەیت شتێ بخۆی
نۆڤا هەستاو چوە تەنیشت دایکی باوەشی لێدا هێلسیش دەستی بە قژیا ئەهێنا
کەیڤن : کچم باشیت بۆ وا ڕەنگو ڕوخسارت تێکچوە
نۆڤا:باشم باشم هیچم نیە
*^
لە مەکتەب
لویس لە قوتابخانەو زانکۆش نیە وازی هێناوە لەپێناو کۆمپانیاو کاری تایبەتی خۆی ، خۆی وێبەکێش و نوسەرەو کۆمپانیاکانی باوکیشی بەڕێوە ئەبات
نۆڤا قەمیسێکی شینی کاڵی لەبەر کردبو لەگەڵ تەنورەی کەمێ کوتی ڕەش و قژی نزم بەستبوو زۆر جوان بوو زۆر زۆر کۆتە ڕەشەکەی لەبەر کرد و چوە ناو ئۆتۆمبێلەکە دایکو باوکی و ظۆڤیا تازە خەوتبوون ئەمش داوای لە پاسەوانەکان کرد بیبەن
چوە قوتابخانە
کە دابەزی لویسیش دابەزی
پاسەوانەکان ڕۆشتن و لویس خێرا قۆڵی نۆڤای گرت
لویس : نۆڤا
نۆڤا: تۆ بۆ لە کۆڵم نابیتەوە
لویس:لەکۆڵت نابمەوە تێبگە ئیتر
نۆڤا:باشە چیت ئەوێ
لویس:ئێسە لەگەڵم یەیت
نۆڤا:ئەوە تۆ تەواوی بۆ کوێ بێم
لویس : ئەمڕۆ هاوڕێکانت بڕیاریان یاوە بچمە گەشت خۆیان ڕێکیان خستوە نیناش ئەڕوا گەر ماڵەوە تێڵیان کرد نینا ئەڵێ لەگەڵ منە
نۆڤا: ئەی نا ئینسان من چۆن کاتی وا ئەکەم هااا
پاڵی پێوەنا
لویس: هەرگیز نەمویستوە زۆرت لێ بکەم بۆ هیچ شتێک بەڵام ئەم جارە ناچارم
نۆڤای بەزۆری زۆرکاری خستە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە
هێشتا قوتابی زۆر نەهاتبون تەنها یەک دوانێک ئەوانی تریش لە ژورەوە بوون لەبەر کەشەکە
نۆڤا خەریک بوو ئەگریا
نۆڤا:لویس وازبێنە بۆ کوێم ئەبەی هااا وازبێبە
ئەیکێشا بە سنگی لویسا بەڵام لویس هەر شۆفێری خۆی ئەکرد
نۆڤا:تکایە لویس تکایە لویس واز بێنە بمگەڕێبەوە باوکم ڕازی نابێ هەرگیز نیگەرانم ئەبێ تکایە
لویس وەستا لەناکاو
لویس : نۆڤا یان ئەوەیە ئێسە تێڵیان بۆ ئەکەی یان ئەوەیە سوێند ئەخۆم لێرە خۆم ئەکوژم
چەکێکی لە دەست بوو
نۆڤا کە چەکەکەی بینی هەموو گیانی ئەلەرزی
نۆڤا: ئەوە چی ئەکەیت
لویس : نۆڤا ئەزانی هەمیشە سورم لەسەر قسەی خۆم
نۆڤا :لویس پێویست بەوە ناکا هەر لێرە دا ئەبەزم تۆش بڕۆ باشە تەواو
لویس : نۆڤا ئەڵێم خۆم ئەکوژم تێبگە
هاواری بەسەرا کرد
نۆڤا دەستی کرد بەگریان
نۆڤا : وامەکە وامەکە نەفرەتو لێبێ ئەو چەکە لابە وا خەریکە ئەمرم لە ترسا
دەستی کرد بە گریان خۆی ئەم ماوە کاریگەریەکەی زۆری لەسەر هەبوە ئەمیش بە چەکێکەوە هاتۆتە بەردەمی
لویس . نۆڤا بۆ کۆتا جار پێتەڵێم
نۆڤا مۆبەکەی دەرکرد و کردیە سەر ناوی باوکی
کەیڤن کەمێکی پێچوو تا هەڵیگرت
کەیڤن : کچەکەم
نۆڤا:باوکە گیان
کەیڤن : کچم خۆ هیچ نەبوە
نۆڤا : نا تەنها هاوڕێکانم گەشتیان ڕێک خستوە پێکەوە ئەچن ئەمشەو لەوێ ئەبن لەگەڵ نینا ئەبم ئیزنم ئەیەیت
کەیڤن: کچم ناتوانم خۆت ئەزانی بارودۆخەکە چۆنە
نۆڤا:باوکە لویسیشمان لەگەڵە هەتا پاسەوانیشمان لەگەڵە تکایە ئیزنم بیە هیچ نابێ بەڵێن ئەیەم
کەیڤن : کچم زۆرم لێ مەکە تکایە
نۆڤا سەیەی لویسی کرد
ترسا
نۆڤا بە نابەدڵی و گوناحیەوە وتی : زۆر حەزم ئەکرد بچم وا ئەوان دەر ئەچن تکایە باوکە بهێڵە بچم
کەیڤن هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی :باشە مادام لەگەڵ لویسو نینای کێشە نیە
نۆڤا : زۆر سپاس باوکە گیاب
کەیڤن:کچم پارەی تەواوت لایە ؟!
نۆڤا: خەمت نابێ باوکە لامر
کەیڤن : دەی من خەمی تۆم نابێ خۆشمەوێی ئەشقەکەم کاتێکی خۆش بەسەر بەرە دور کەوە لەم گێژاوەیەی ئێرە
نۆڤا : منیش تۆم خۆشەوێ باوکە گیانم خوات لەگەڵ
کەیڤن : خوات لەگەڵ
نۆڤا دەستی کرد بە گریان و لویسیش دەستی کرد بە شۆفێری بەرەو دەرەوەی شار ئەچون
نۆڤا : تکایە لێم گەڕێ
لویس هێمن قسەی ئەکرد : ئەزانم هێشتا خۆشتەوێم
نۆڤا: خۆشم ناوێی بەسیکە
ئەگریا
لویس : ئەی بۆ ملوانەکەکی منت لە ملە بۆۆۆ
نۆڤا کردی پیایاو بچڕانی
نۆڤا : ئەگەر ئەوە مانای ئەوە بێت تۆم خۆشەوێ ئەوە نەمهێشت بەدڵتە ؟
لویس : نۆڤا هەردوکمان باش ئەزانین منت ئەوێ بۆ نکۆڵی ئەکەی بۆۆۆ
نۆڤا بێدەنگ بوو
لویس : خۆشمەوێی سوێند ئەخۆم بۆت ئەمرم ئەمرم لەبەر تۆ ئەمرم
نۆڤا : درۆ ئەکەیت درۆ ئەکەیت
کێشای بە شانیا
ئەگریا
لویس گەشتە شوێبی مەبەستو هەردوکیان دابەزین
لویس قۆڵی نۆڤای گرت و بردیە ئەو ماڵە خنجیلە جوانەوە کە لەوێ بوو لەناو ئەو دارستانە چڕە
دانیشتن
نۆڤا : ئێسە چیو ئەوێ ها
لویس : تۆ
نۆڤا : سێرکە لویس من تۆم ناوێ بۆ زۆرم لێ ئەکەی
لویس هاتە بوردومی دانیشت
نۆڤا لەسەر قەنەفەکەو لویسیش مێزەکەی بەردەمی
لویس دەستی گرت و ماچێ کرد
هەردو دەستی
لویس؛ نۆڤاکەم
دەستی بە قژە بەستراوەکەی نۆڤا هێنا
لویس : ئازیزەکەم
ماچی دەستی کردەوە
لەیس : خۆشمەوێی تا دور نەکەوتمەوە نەمزانی چەند بەنرخ و تایبەتی لە دڵما هەڵەم کرد هەڵەیەکی زۆر گەورە بەڵام وتم کە پەشیمانم بمبورە هەرچی بڵێی ئەیکەم بمبورە تکایە
نۆڤا هەر ئەگریا : هیچ نەما لەبەر تۆ بەسەرم نەیەت
لویس : بهێڵە بە خۆشەویستیم قەرەبوی کەمەوە

YOU ARE READING
Ma teacher 🔥♥️
Romanceدەی ئیتر ئەوە ئێمە بوین لەکاتی چارەکردنی هەڵەکەمان کەوتینە داوی چاوی یەکتر