Part 2

66 11 8
                                    

Heon's pov

لەناو فرۆکە بیرم لەوە دەکردەوە ئەبێت لەوێ چی ڕوبدات؟من بەڕاستی ڕقم لە باوەشە تەنانەت ڕقم لەوەیە دستیم بەردەستی کەسێک بکەوێت ئەگەر بە ڕێکەوتیش بێت بەڵام ئەبێت ئەم چەند ڕۆژە خۆم بگونجێنم

خواردنەکەم گەیشت ئۆۆ ئەوە بیبیمباپە خواردنی دڵخوازی منە هەرگیز لە بیبیمباپ تێر ناخۆم دوای ئەوە ڕامێن هات ئایا من لە بەهەشتم یان چی؟؟؟

لەکۆتایدا گەیشتینە کۆریا زۆر دڵخۆشم ئێستا بەڕاستی هەست بەئازادی دەکەم بەڵام زۆر ماندوم پێویستم بە خەوێکی ٢٠ سەعاتیە ئێستا دەمەوێت بچم بخەوم لەو کاتەدا دایکم بانگی کردم و وتی پێویستە ئێستا بڕۆین شۆفيرەکە لێرەیە چومە ناو ئۆتۆمبێلەکە بەڕێکەوتین لە شوشەی ئۆتۆمبێلەکەوە سەیری دیمەنە جوانەکەی سۆولم دەکرد بە ڕای من هیچ شوێنێکی دوونیا بەقەد سۆول خۆشنیە

لەناکاو ئۆتۆمبێلەکە وەستا وتم بۆچی وەستاین دایکم وتی ئێرە ماڵی باپیرەتە بەراستی هەست بە شڵەژانێکی زۆر دەکەم و نامەوێت بچمە خوارەوە

ئەمەوێت لەناو ئۆتۆمبێلەکە بمێنمەوە کەسێک دەرگاکەی کردوە من لە شوێنی خۆم نەجوڵام (خاتوون ٠٠٠٠٠ ئایە تۆ باشیت)ئەو پیاوێک بو لە کۆتایی تەمەنی سیەکان دەبوو وتم(ئااا٠٠٠بەڵێ باشم)هاتمە خوارەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکە هیوادرم ئەمڕۆ بە خێرایی بڕوات هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی

چوومە ژورەوە بەڵام ئەوەی من چاوەڕێم دەکرد بەم جۆرە نەبوو بەراستی ئێستا زۆر دلخۆشـم کەس لەوێ نەبوو چۆڵبوو

باوکم وتی ( بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لێرە دەمێنینەوە )

بۆچی من حەزم بەوە نیە لەبەر خۆمەوە وتم بێزارکەرە !

دواتر ژنێک هات وتی(خاتوون ژورەکەت لێرەوەیە) منیش بەدوای ئەودا چوم و ژورەکەی نیشاندام

وتی (هیچ شتێکت دەوێت بۆتی بێنم )منیش بە هێمنی وەڵامم دایەوە و وتم نەخێر>

دوای ئەوە چووم حەمامێکی گەرمم کردو چوومە ژێر جێگا نوێیەکەم و خەوتم

لەناکاو کەسێک لە دەرگای داو منیش بەشڵەژاوییەوە هەستام و ئەو هاتەژورەوە دایکمە وتی

(کەمێکی تر نانی ئێوارە ئامادە دەبێت جلەکانت بگۆڕە جلەسەیرەکانت لەبەر مەکە بە جلێکی کچانەوە وەرە باپیرەشت لەوێ دەبێت هەروەها پێویستە بزانیت چۆن هەڵسوکەوت دەکەی)

A true selfWhere stories live. Discover now