Heon'spov
لەگەڵ {نابی} دانیشتوم و باسی ڕابردوو دەکەین و ئەو شتانەی لەو ٥ ساڵە رویداوە و پێدەکەنین
ئەو هەستەی ئێستا هەمە بەهەموو دونیایی ناگۆڕمەوە لەلای کەسیکم کە وام لی دەکات هەست بە ئاسودەیی ڕاستەقینە بکەم
خەریکە کات درەنگ دەبێت ئێمەش هەر دانیشتوین قسەدەکەین
وابزانم لەوەتەی یەک دەناسین ئەوەندە قسەمان نەکردوە
بەڕاستی دەمەوێت کات ڕاوەستیت هەر لێرە بمێنمەوە قسەبکەین و پێبکەنین
نابی:دەمەویت زۆرتر بمینمەوە بەڵام بەیانی پیویستە بچمە سەرکار وە کاتەکەی درەنگە ئێستا یوبی گەمژە تەلەفۆنم بۆ دەکات
*کێشە نیە من لێرە ئەمینمەوە و هەرکاتیک ویستمان ئەتوانین یەکتر ببینین بەزەردەخەنەوە ئەمەم بە {نابی} وت
نابی زەردەخەنەیەکی بۆ کردمەوە وتی باشە
بەدەم ڕیگاوە بەبیدەنگی دەڕۆشتین خواحافیزیم لێ کرد و تەکسیەکی گرت و ڕۆشت
منیش بەتەنیا دەڕۆم و ڕێدەکەم دەمەوێ بە پاس کەمێک شەقامەکان ببینم
چوومە شوێنی ڕاوەستانی پاس چاوەڕێی پاس دەکەم
هێدفۆنەکەم دەرهێناو خستمە گوێم کردمە سەر گۆرانی [xdinary heroes >little things]
پاسەکە گەیشت چوومە ناو پاسەکە ئەوەندە کەسەی تێدانەبوو تەنیا چەند کەسێکن کە بەدەست ئەژمێردرێن
پیاوێک کە لەتەمەنی ٤٠ەکانیێتی پێدەچێت تازە لە کارەکەی تەواو بوبیت ،ژنێکی پیر کە پێدەچێت فرۆشگای ماسی هەبێت
کوڕێک کە جلی قوتابخانەی لەبەرە خەوی لێکەوتوە
کچێک کە لەتەمەنی خۆم دەبێت خەریکی نامە نوسینەو بەشێوەیەکی سەیر پێدەکەنێت
YOU ARE READING
A true self
Teen Fiction!بۆچی پێویست دەکات چاوەڕێی گۆڕانی ژیانم بم لەلایەن کەسێکەوە لەکاتێکدا ئەوە منم کارەکتەری ژیانی خۆمم؟؟ باسی کچێکیتەمەن ٢٣ ساڵ دەکات تاکە کچی تەواوی خێزانەیەکەیەتی کە کچێکی تەواو جیاوازە لە ...