Hyunjin's pov
واخەریکە دەگەم بە کۆمپانیا ئەمڕۆ لەخۆمەوە هەست بە بێزاری دەکەم نامەوێت کەس ببینم
دوێنێ دوای ئاهەنگەکە بوە دمەقاڵێی لەنێوان منو باوکم
دووبارە و سەد بارە سەرژەنستی کردم وەکو منداڵێک
کە بۆچی نەچومە لای ئەوان تەواوی شەوەکە خۆم ون کردبوو
ئەوە خەونی من نییە کەبمەوێت ببمە جێگرەوەی باوکم
من دەمەوێت ژیانی خۆم بژیم بەو جۆرەی دەمەوێت حەزم بە هونەرە
چەندجار هەوڵم داوە ببم بە گۆرانی بێژ بەڵام هەمیشە ڕێگر بوونە لەبەردەمم
کۆتا جار کە هەوڵمدا دایکم دەستی کرد بەگریان و وتی کە من دەبمە هۆی ناوزڕانی خێزانەکە
وازم لەوخەونە هێناو بۆ هەمیشە ناشتم لە دڵمدا لەوکاتەوە جارێکی تر هەستم بە خۆشی ڕاستەقینە نەکردەوە
وای لێکردم لەلای هیچ کەسێک هەست بەئاسودەیی نەکەم و خۆمیان لێ ونبکەم
جارێکی تر نەتوانم هەستەکانم بیروڕاکانم بۆ کەس باس بکەم
سەرەڕای پێکەنینە ساختەکەنم ڕوخۆشیەکەم کەس نایتوانیەوە هەست بەو بەتاڵیەیەی ناخم بکات
وە ئێستا دەستم کردوە بەوێنەکێشان کە دەتوانم هەستەکانمی بۆ دەرببڕم
بەڵام دوێنێ دوای چەندین ساڵ بۆ ماوەی چەند خولەکێک هەستم بە ئاسودەیی کرد
کە سەیری ناو چاوە پاکو بریقەدارەکەیم دەکرد کە لای وەستابوم وای لێ کردم هەست بەئاسودەیی بکەم
هیوادارم جارێکی تر بتوانم بیبینمەوە
ئێستا گەیشتەمە کۆمپانیا ئەو شوێنە بێزارم دەکات
Heon's pov
YOU ARE READING
A true self
Teen Fiction!بۆچی پێویست دەکات چاوەڕێی گۆڕانی ژیانم بم لەلایەن کەسێکەوە لەکاتێکدا ئەوە منم کارەکتەری ژیانی خۆمم؟؟ باسی کچێکیتەمەن ٢٣ ساڵ دەکات تاکە کچی تەواوی خێزانەیەکەیەتی کە کچێکی تەواو جیاوازە لە ...