C. 6

32 13 4
                                    

.
.
.
.
.
.
.

دوای ماوەیەک بەناو شوێنەکەدا گەڕاین و یونهی ئەو ناوچەیەی پیشاندام و بردمی بۆ بازاڕەکە و بە چەندین شوێندا ڕۆیشتین و دوای کرد کە لەگەڵی بڕۆم بۆ ناو دارستانەکە لەوێ چەندین شتی جوانی لێیە و منیش ڕازیبووم


چووینە شوێنی چوونە ناوەوەی دارستانەکە و بەوێدا ڕۆیشتینە ناوەوە و چەندین شتی جوانم بینی

دوای ماوەیەک لە گەڕان گەیشتینە ئەو شوێنەی کە یونهی ئەیویست بیبینم

لەوێ چەندین گوڵی جوان هەبوو

لەشێوەی گوڵی ڕۆس و تلومپی و ئەرخەوان و نەعنا و چەندین جۆری تری گوڵ کە ئەو ناوەیان ڕازاندبوویەوە بە ڕەنگە کاڵ و پاکەکانیان کە وای لێت ئەکرد وا هەست بکەی کە لە جیهانێکی تردای


وا هەستم ئەکرد کە بەرەو ئاسمان بەرز ئەبمەوە کاتێک کە بۆنی گوڵەکانم ئەکرد بەڕاستی زۆر جوان بوون

شنەبایەکی هێمن و سارد هات و وای لێکردم کەمێک لەرز بە بڕبڕەی پشتمدا بێت و ئەو کەش و هەوا هێمن و ساردە وای لێکرد کەوا بۆنی گوڵەکان بڵاو ببنەوە


ماوەیەک لەو شوێنە ماینەوە و دەستمان کرد بە لێکردنروەی چەند گوڵێک و کەمێک یاریم لەگەڵ یونهیدا کرد و تەزریهەیەکم بە گوڵە جوانەکان بۆ دروست کرد کە هەر تاڵە و جۆرە گوڵێکە


دوای ماوەیەک کەمێکی تر بە شوێنەکەدا گەڕاین و دەریاچەیەکی بچووکمان دۆزیەوە کەوا پڕ بوو لە گوڵی لۆتۆسی زۆر جوان

بڕیارماندا کەمێک لە ئاوەکە بخۆینەوە و دەست و دەم و چاومام بشۆین کە دەستمان بەهۆی گوڵەکانەوە پیس بوو بوو و دەم و چاومان بەهۆی خۆرەکەوە کەمێک هەستی بە وشکی ئەکرد

کاتێک کە بە ئاوی دەریاچەکە دەست و ڕووخسارم شۆری و چاوەڕێم کرد تا ئاوەکە ڕوون ببێت تا بتوانم خۆم ببینم

بەڵام هەستم کرد شتێک لە دوامەوەیە بۆیە ڕووم وەڕگێڕا و سێری دواوەم کرد بەڵام هیچی ترم نەبینی جگە لە یونهی کەوا یاری دەکات لەگەڵ چەند لقەدارێکی بچووک لە لای دارەکانەوە





ئاوەکە ڕوون بوویەوە و ئەوەی بینیم سەرنجمی ڕاکێشا پیاوێک لە پشتمەوە بوو بە توڕەیەکی زۆر کە لە ڕوخساریدا ئەبینرا


ویستم هاوار بکەم بەڵام نەمتوانی و هیچ دەنگم دەر نەئەچوو

وەک ئەوەی شتێک وەک جادوو دەنگمی گرتبێت و نەهێڵێت هیچ دەنگێکم لێوەبێت

هەوڵمدا کە بەهێزی خۆم ڕووم وەرگێڕم و ڕابکەم

بەڵام کاتێک ئاوڕم دایەوەهیچ کەسێکی لێ نەبوو

دووبارە سێری ناو ئاوی دەریاچەکەم کردەوە بەڵام ئەمجارە هەمان پیاو بە فیزەوە سێری ئەکردم و زەردەخەنەیەکی لالێوی ترسناکی بە ڕوومدا کرد


لەو کاتەدا یونهی هاتە لام و کە پیاوەکە ئەوی بینی ون بوو

بەڵام لە ئاوەکەدا شتێکی وەک نوسین بەجێ هێشت

بەڵام من نەمتوانی بیخوێنمەوە چونکە شێوازی جۆسۆنیە کۆنەکان نووسرابوو

و نەها ئەو جۆرانەی کە من ئەیان زانم تەنها هیراگانە و کاتاکانە و کەمێک کانجی و هانگول بوو

بەڵام یونهی توانی. یخوێنێتەوە بەو پێیەی ئەو خەڵێ ئێرەیە

و من داماوام لێی کرد کەوا پێم بڵێت کەوا چی نوسراوە

و ئەویش وتی
" دەڵێت دەبێت باجی ئەوە بدەن کەوا گوڵەکانی ماڵەکەی منتان لێ کردۆتەوە بەبێ پرسی من، تەنها چاوەڕواب بن"
ترس بە چاوەکانی یونهیەوە دیار بوو

خێرا دەستی منی ڕاکێشا و بەرەو دەرەوەی دارستانەکە بەڕێ کەوتین

کاتێک هاتینە دەرەوەی دارستانەکە یونهی داوای لێکردم کەوا هیچ بە خاتوو سیونمی نەڵێم چوونکە بۆخۆمان باستر دەبێت

وە پێویستە ماوەیەک لە ژوورەوە بمێنمەوە چوونکە لەوانەیە ئەو پیاوەی ناو دەریاچەکە شتێک بکات کەوا چاوەڕوانی ناکە^ئەمە داواکاریەکەی یونهی بوو^

دواتر بەڕێ کەوتین بۆ خانووەکەی خاتوو سیونمی
و کاتێک گەیشتین خواردنی نیوەڕۆ ئامادە بوو

کاتەکەی لە نیوەڕۆ ئەچوو بۆیە دیار بوو کەوا درەنگە

بیرم کەردەوە کە دەبێ ئێستا دایک و باوکم چەندێک چاوڕێم بن تا بگەڕمەوە ماڵەوە بۆ لایان

هیواسارم کاتێکی زۆر نەخایەنێت لێرە و زوو بگەڕێمەوە


خواردنی نیوەڕۆمان بریتیبوو لە کەمێک برنج و شۆربای کەروێشکی کێوی و سەوزەی تاڵ وەک کیمچی کاهوو و خەیار و کەمێک سۆجۆ و ئاو



دوای نانخوارد بە زۆری بڕارمدا من قاپەکان بشۆم چوونکە خاتوو سیونمیننەی ئەهێش و هەر ئەو  خواردنەکەی ئامادە کردووە و ئەگەر من نەڕۆیشتبام لەگەڵ یونهی ئەوە بە دڵنیایەوە منیش یارمەتیم ئەیا



دوای کەمێک.........






.
.
.
.
..
...
....
.....
....
...
..
.
.
.
.





"SOME OF THE THINGS THAT I DIDN'T KNOW ABOUT THIS PLACE"

پــاشــــای قـــەڵای ئــــەژدیـهــــا{B.C}Where stories live. Discover now