C.11

57 10 16
                                    

.
.
.
..
...
..
.
.
.

ڕۆژی دواتر زۆر بە ئارامی تێ پەڕی دووبارە ئەو سێ کوڕە هاتن و سەردانی چێشتخانەکەیان کردینەوە

وە ڕۆژی دواتریش بە هەمان شێوە

کاسانێکی زۆر باش بوون

و لە دوای ڕۆژی ڕووداوەکەوە یۆنیۆ و دانشیم نەبینیەوە

و پرسیارم لە خزمەتکارەکانیتر کرد کەوا چیان بەسەر هاتووە

بەڵام ئەوان تەنها ئەیانوت کەوا کەس نازانێت و نابێت هەقمان بەسەریانەوە هەبێت چوونکە ئێمەش وەک ئەوانمان لێ دێت ئەگەر ئاگادار نەبین و ڕەفتاری خراپ بکەین وە هەندێکی تریان ئەیانوت کەوا گووایە ئەوانیان بردووە بۆ شوێنێکی دوور و کوشتویانن

بەهەرحاڵ شایەنی ئەوەبوون

ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژمە لەم ناوچەیە پێویستە بڕۆم بۆ شوێنێکی تر

بەڵام دواتر دەگەڕێمەوە بۆ ئێرە چوونکە کارێکی باشم دەست کەوتووە و خەڵکی باش و بەڕێزیشی لێیە وە شوێنەکەش خراپ نیە کەواتە بۆچی نا؟

لە کارەکەم تەواو بووم و بەڕێکەوتم بۆ شوێنی مانەوەکەم و لەویاش جانتاکەم پێچایەوە و خۆم ئامادەکرد

ناو دۆڵابەکان گەڕام و جلەکانم خستە ناو جانتاکە

بەڵام شتێکم بینی

ئەوەجانتاکەمە

ئەو جانتایەی کەوا پێش ئەوەی بێمە ئەم هەسارەیە لامبوو

ئەوەندەی بە بێرم بێت لە دارستانەکەشدا لامبوو

دیارە بەهۆی ئەو شتانەی کە ڕوویانداوە لەبیرم کردووە کەوا ئەویشم لایە

کردمەوە تا بزانم کەوا چی تیایە

مۆبایلەکەم یەکەم شت بوو کەوا بینیم

ویستم هەڵی بکەم بەڵام پاتریەکەی تەواو بوو بوو

لەناو جانتاکە گەڕام تا بزانم کەوا هیچ شەحنێک هەیە

دوای گەڕانێک بەناو جانتاکەدا و تێکدانی ئەو شتانەی کە تێیدابوو توانیم شەحنێک بدۆزمەوە

بەڵام بیرم کەوتەوە کەوا لێرە هیچ کارەبایەک یاخوود پلاکێک بوونی نیە تەنها مۆم بەکار دەهێنن بۆ ڕووناک کردنەوە یاخوود ئاگر و شت

مۆبایلەکەم و شەحنەکەم خستەوە ناو جانتاکەم و لە  ئەو شتانەی کەوا دەرمهێنابوون دەگەڕام تا بزانم چی تێدایە چوونکە بۆ ماوەی چەند مانگێکە ئەم جانتایە نەگەڕاوم و شتەکانم لەبیر چۆتەوە

پــاشــــای قـــەڵای ئــــەژدیـهــــا{B.C}Where stories live. Discover now