ᴛᴡᴇʟᴇᴠ

192 45 11
                                    

چەندین جار تایهیۆنگی بچووکی بانگ کرد بەڵام ئەو هیچ وەڵامێکی نەبوو نەوێک لەنێوان برۆکانی دروست بوو ئەو دەترسا تایهیۆنگ بەبێ ئاگاداری ئەو خۆی ڕادەستی پۆلیس کردبێت

بەخێرایی بەرەو سەرەوە بەڕێکەوت دەرگای ژوورەکەی تایهیۆنگی کردەوە بینی تایهیۆنگی بچووک بەبێهێزیەوە لەسەر زەویەکە کەوتووە و لەهۆش خۆی چووە بەخێرایی ڕۆیشتە لای و سەری لەسەر قاچەکانی خۆی داناو و دەستی کرد بە بانگ کردنی و دەست لێدان لە کوڵمەکانی.......

جۆنگکووک: تایهیۆنگ گوێت لێمە ؟؟؟ چاوەکانتت بکەرەوە تێی چاوەکانت بکەرەوە.... نەفەرەت

تایهیۆنگی لەسەر زەویەکە داناو بەڕێکەوت بۆ خوارەوە پەرداخێک ئاوی هێناو گەڕایەوە سەرەوە، چەند دڵۆپێک ئاوی لە ڕووخساریدا تاوەکو بەئاگا بێتەوە و سەرکەوتووش بوو

تایهیۆنگی بچووک بەئاگا هاتەوە بە قورسی هەناسەی دەدا و ترس لە تەواوی جەستەی بەدی دەکرا بەتوندی کراسەکەی جۆنگکووکی گرتبوو.....

جۆنگکووک: تەواو هێمن بەرەوە تێپەڕی وا بیر بکەرەوە هیچ شتێک ڕەوینەداوە تۆ ویستت لە ڕوانگەی هاوسەری لێی جیابیتەوە بەڵام بۆ هەمیشە لێی جیابوویتەوە ئەوە شتێکی باش نيیە؟؟؟

تایهیۆنگ: بەتەواوی هێشتا شێوەی لەپێش چاومە چۆن بتوانم لەیادی بکەم.... من بوومە بکوژ... بوومە بکوژ
« بە گریانەوە »

جۆنگکووک: تایهیۆنگ خۆت کۆبکەرەوە، بوەستە لەم قسانە دەتەوێت تەواوی تەمەنت بەم قسە بێ مانانە بەڕێ بکەیت ؟؟؟؟ تۆ هێشتا ١٦ ساڵیت تەنانەت نەگەیشتوویت بە تەمەنی یاسای

تایهیۆنگ: هەرچیەک بێت لام گرنگ نییە...

لەناو باوەشی جۆنگکووک هاتە دەرەوە فرمێسکەکانی سڕی

جۆنگکووک: مەبەستت چییە ؟؟؟
« بە گرژی »

تایهیۆنگ سبەی خۆم ڕادەست دەکەم....
« بە ئاسای »

جۆنگکووک: زۆر باشە چیت دەوێ ئەوە بکە بەڵام ئێستا کاتژمێر ٢ی شەوە چاوەڕێ دەکەین تاوەکو بەیانی پاشان دەڕۆینە بنکەی پۆلیس خۆت ڕادەست بکە و منیش دەبمە پارێزەرت بۆ کەیسەکە ڕێکەوتین

تایهیۆنگ سەری وەکو بەڵێ جوڵاند

جۆنگکووک: من ئەم شەو لێرە دەمێنمەوە گەر لات ئاسای بێت

تایهیۆنگ: کێشە نییە بەڵام.... چی دەربارەی هاوسەرەکەت ئەو نیگەران نابێت؟؟؟

جۆنگکووک: نەخێر ئەو نیگەران نابێت بێ خەمبە، من لە خوارەوە لەسەر قەنەفەکان دەخەوم تۆش لێرە بخەوە تەنها پێخەفێکم پێ بدە ئەوە بەسە....

تایهیۆنگ بەڕێکەوت بۆلای دۆڵابەکە پێخەفێکی دەرهێناو و بە جۆنگکووکیدا

جۆنگکووک: سوپاس.... ئێستاش بخەوە و بیر لە هیچ شتێک مەکەرەوە
« بە زەردەخەنەوە»

تایهیۆنگ بەتوندی باوەشی بە جۆنگکووکدا کرد جۆنگکووک بەم کارەی تایهیۆنگی بچووک سەرسام بوو وە لەهەمان کاتدا خۆشحاڵ بوو بە زەردەخەنەوە باوەشەکەی گۆڕیەوە و چەند ماچێکی لە سەری تایهیۆنگ بەجێ هێشت

تایهیۆنگ: سوپاس کاکە جیۆن بۆ هەموو شتێک تەنانەت سوپاس کەهەیت
« بە دەنگێکی نزم »

جۆنگکووک بە زەردەخەنەوە تایهیۆنگی لە باوەشی خۆی دەرهێناو بە زەردەخەنەوە بە دەستەکانی ڕووخساری تایهیۆنگی گرت

جۆنگکووک: پێویست بە سوپاس ناکات تێی تەنها تۆ دڵخۆش بە و بە ئاسوودەیی بژی ئەوە  ڤیلسامی من

تایهیۆنگ: ئەوە مانای چییە؟؟؟
« بە گرژیەوە »

جۆنگکووک: کەکاتی خۆی هات دەیزانیت

ماچێکی لە نێوچەوانی تایهیۆنگ بەجێ هێشت و لە ژوورەکە ڕۆیشتە دەرەوە

تایهیۆنگ بەبێ دەنگی لەسەر جێگاکەی پاڵکەوت و جەستە بچووکەکەی بە پێخەفەکە داپۆشی سەرقاڵی بیر کردنەوە بوو لە سبەی هێندەی نەبرد خەو بردیەوە بەڵام، لە خوارەوە کەسێک هەیە کە هێشتا نەخەوتووە و هێشتا بیر لە باوەشەکە دەکاتەوە و بێ ویستی خۆی زەردەخەنە دەکات

ئەو بێ لە ڕووداوەکانی سبەی ناکاتەوە چونکە زۆر باش دەزانێت سبەی چی دەکات تاکە شت کە پارێزەر جیۆن بیری لێ بکاتەوە تایهیۆنگی بچووکە........

























............................................................................

لە پارتی داهاتوو دەتانبینمەوە پینکیەکانم 🫀

لە پارتی داهاتوو دەتانبینمەوە پینکیەکانم 🫀

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
ڤـیـلـسـامـی مـن Where stories live. Discover now