جۆنگکووک: دەویست چی ؟؟؟ بەخێرایی لێرە بڕۆ بەر لەوەی سکاڵام تۆمار نەکردووە خاتوون
سکتێرەکە نیگایەکی توڕەی بە جۆنگکووک بەخشی و لە ژوورەکە ڕۆیشتە دەرەوە.........
یونگی: من ئەو گەمژەیە بەڕێ دەکەم
جۆنگکووک: باشە هیۆنگ………
کوڕە بچووکەکە بە توندی پارێزەرەکەی لەباوەش گرت
تایهیۆنگ: چی دەربارەی ئەوەی کە تۆ نەهاتبیتایە ؟؟؟ ئەو کات من لەناو دەچووم
« بە دەنگێکی نزیک لە گریان »جۆنگکووک: بیرکردنەوەی لەو جۆرە لە مێشکت دروست مەکە، سەیرکە تێپەڕی پێویست ناکات نیگەران بیت
پێکەوە لەسەر جێگای تۆ خەوەکە دانیشتن……
تایهیۆنگ: ئەوان وازم لێ ناهێنن، من چی بکەم ؟؟؟
جۆنگکووک: کەواتە ئێمەش واو لەوان ناهێنین، تێی هێمن بەرەوە گیانەکەم
یونگی گەڕایەوە بۆ ژوورەکەی کوڕە بچووکەکە ڕۆیشتە بەرامبەر بە کوڕە بچوکەکە……
یونگی: ڕۆژ بەڕۆژ ترسەکەت زیاتر دەبێت، بە شێوازێک گومان لە سادەترین وشە دەکەیت و دەترسیت ئەوە بڕیاری خۆتە بەڵام، من پێشنیار دەکەم کە خۆت ڕزگار بکەیت لەو ترسە و خۆت ڕادەست بکەیت، جۆنگکووک پارێزەرە ئەو ڕێگە نادات لە زیندان بمێنیتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر تێی بەباشی بیر بکەرەوە
جۆنگکووک: هیۆنگ ئەو هێشتا زۆر بچوکە بۆ ئەوەی بڕواتە زیندان و مرۆڤی ترسناک بناسێت
یونگی: بەڵام ناکرێت بەو جۆرە بەردەوام ترسا و شڵەژاو بێت
تایهیۆنگ: من، چیتر ناتوانم لەناو ئەم ترس و بیرکردنەوە زۆرەدا بژیم
جۆنگکووک: مەبەستت چییە تێی ؟؟؟
تایهیۆنگ: من، خۆم ڕادەست دەکەم
جۆنگکووک: تایهیۆنگ سەیرکە تکایە لەو بڕیارە پاشگەز بەرەوە زیندان بۆتۆ مەترسیدارە
کوڕە بچووکەکە دەستەکانی تێکەڵ بە دەستەکانی پارێزەرەکە کرد
تایهیۆنگ: من نیگەران نابم گەر بڕۆمە زیندان، زۆر باش دڵنیام کەتۆ ڕزگارم دەکەیت
جۆنگکووک: تایهیۆنگ تکایە وامەکە
کوڕە بچووکەکە پارێزەرەکەی لەباوەش گرت
تایهیۆنگ: من چیتر ناتوانم لەناو ترسدا بژیم جون
« بە دەنگێکی نزم »تایهیۆنگ: هیۆنگ دەتوانیت پەیوەندی بە جیمین هیۆنگەوە بکەیت دەمەوێت بیبینم
یونگی سەری وەکو بەڵێ جوڵاند و پەیوەندی بە هاوسەرەکەیەوە کرد
جیمین: گەر دوبارە بۆ داوای لێبوردن پەیوەندی دەکەیت ئەوا مەیکە سوێنۆ دەخۆم ئەمجارەیان پارچە پارچەت دەکەم