تایهیۆنگ: نەخێر ناتوانیت
« بە شڵەژاوی »سکرتێر: بەڵام بۆچی بەرێزم ؟؟؟
« بە ئاسای »تایهیۆنگ: چونکە...ئێ لە ڕاستیدا یوون ئۆل لە گەشتە
« بە شڵەژوای »سکرتێر: بەڵام یەک دوو ڕۆژ پێش ئێستا هەواڵی پێدام کە گەڕاوەتەوە لە ئەمریکا
« بە ئاسای »تایهیۆنگ: ئێ ئەو هاوسەری منە، بێگومان من ئاگادارم کە لەکوێیە بۆیە وا پێت دەڵێم لە گەشتە
« بە شڵەژاوی »سکرتێر: زۆر باشە......دەتوانم بێمە ژوورەوە دەمەوێت کەمێک قسە بکەین پێکەوە
« بە هێمنی »تایهیۆنگ: ئێ بێگومان فەرموو وەرە ژوورەوە
« بە شڵەژاوی »سکرتێرەکە هاتە ژوورەوە و بەڕێکەوت بۆ ژووری دانیشتنەکە لەسەر قەنەفەکە دانیشت کوڕە بچووکەکە بەخێرایی دەرگاکەی داخست و بەڕێکەوت بۆلای سکرتێرەکە لە بەرامبەری لەسەر قەنەفەکە دانیشت
سکرتێر: لە ڕاستیدا هەرچەند هەوڵ بدەم پەیوەندی پێوە بکەم وەڵام ناداتەوە
« بە گومانەوە»کوڕە بچووکەکە تا دەهات زیاتر و زیاتر دەشڵەژا......
تایهیۆنگ: خۆ پێم وتیت کە ئەو لە گەشتە
« بە کەمێک توڕەییەوە »سکرتێر: ئەوە یەکەمجارە کە بەڕێز یوون ئۆل بەبێ ئاگادارکردنەوەی کۆمپانیا بڕواتە گەشت
تایهیۆنگ: ئەوە ژیانی تایبەتی خۆیەتی هیچ پەیوەندییەکی بەتۆوە نییە
« بە توڕەییەوە »سکرتێر: زۆر باشە کەواتە ئیتر پێویستە من بڕۆم، تکایە گەر بەڕێز یوون ئۆل گەڕایەوە ئەوا هەواڵی پێ بدە کە چەندین کۆبوونەوە و گرێبەستی گرنگی لەدەستدا
« بە گومانەوە»تایهیۆنگ: زۆر باشە، بێ خەم بە پێی ڕادەگەیەنم ئێستاش دەتوانیت بڕۆیت
« بە توڕەییەوە »سکتێرەکە لە شوێنی خۆی هەستایەوە و نیگایەکی توڕەی بە کوڕە بچوکەکە بەخشی و بەڕێکەوت بۆلای دەرگاکە
سکرتێر: گەر بەڕێز یوون ئۆل گەشتەکەی زۆری خایاند ئەوا دوبارە دەگەڕێمەوە
« بە گومانەوە »تایهیۆنگ: بۆچی دەگەڕێیتەوە ؟؟؟!!!
« بە شڵەژوای »سکرتێر: ناکرێت بەو جۆرە بەبێ کار لە کۆمپانیا دانیشین سەرەڕای هەبوونی یەکجار کاری زۆر بەو پێیەی تۆ هاوسەری بەڕێز یوون ئۆلیت ئەوا دەبێت کارەکانی بەڕێز یوون ئۆل تۆ ئەنجامیان بدەیت
تایهیۆنگ: بەڵام من هیچ شتێک دەربارەی کاروباری کۆمپانیا نازانم
سکرتێر: من لەبەر ئەو هۆکارە دەگەڕێمەوە، بێ خەم بە من هەموو کارەکات بەباشی فێر دەکەم
تایهیۆنگی بچووک سەری وەکو بەڵێ جوڵاند
سکرتێر: ماڵئاوا بەڕێزم