~قسەکردن بۆ یەکەمجارII~

48 11 0
                                    

چۆن بۆ یەکەم جار قسە لەگەڵ کەسایەتییەکان بکەم:-
ESTJ:-
ئەوان قسەت لەگەڵ دەکەن گەر بتەوێت قسەیان لەگەڵ بکەیت و لەهەمان کات دەتوانن یەکەم کەس بن بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بکەن
،بەڵام ئەوان بەردەوام دەبن لە خۆپارێزی و خۆ بەدوورگرتن تاوەک هەست بە شتێکی تایبەت دەکەن لە تۆدا
بەشێوەیەکی ڕەسەنانە بەتەواوەتی خودی خۆتبە لەبەرامبەریان
زەردەخەنەی زۆر بکە و زیاد لەپێویست جدی مەبە
بەسەر کەسایەتییە تایبەت هەڵکەوتووەکەیاندا هەڵبدە

ESFP:-
عادەتەن ئەوان زۆر ڕووخۆش و کراوەن بۆ ناسینی ئەوانی دیکە و تێکەڵ بوونیان
ئەوان باشن لەگەڵ خەڵکدا و عادەتەن یارمەتیت دەدەن بۆ ئەوەی بە گفتوگۆکەوە ببەسترێیتەوە
هەندێک کات تۆ ڕاستەوخۆ ئەتوانیت ببیت بە هاوڕێیان
تەنها ئاگاداربە گەر هەر بەزوویی دوای ناسینیان سیفەتێکی خراپی خۆتیان نیشان بدەیت،بۆماوەیەکی زۆر ئەتخەنە نێو لیستی کەسە گومان لێکراوەکانەوە
هەوڵێک بدە بۆ ئەوەی کەسێکی هێمن و ڕووخۆش بیت،بەڵام کەسێک نا کە بەرگەی نەگیرێت و زوو زوو بگۆڕێت

ISTJ:-
کەسانێکی زۆر داخراون،هەربۆیەش ناتوانن ڕاستەوخۆ تێکەڵی ئەوانی دیکە ببن
ڕێگا بدە شتەکان بەلەسەرخۆیی تێبپەڕن و لەگەڵیاندا ڕاستگۆ بە
لەوانەیە پێویست بکات زیاتر تۆ قسە بکەیت و بەردەوامی بە گفتوگۆکە بدەیت،بەڵام هەندێ پرسیاریان لێبکە بۆ ئەوەی ئەوانیش لە بەرگی بێدەنگیان بێنە دەرەوە
پێویستە ڕابێیت لەگەڵ بێدەنگیان ئەگەر نا وا هەست ئەکەیت گفتوگۆکە زۆر نامۆ و نائاسوودەیە
وە گەر ئەوان دەستیان کرد بەوەی زیاتر قسە بکەن،ئەوە لەوانەیە تۆیان بەدڵ بێت

ISFP:-
بەشێوەیەکی ئاسان دەتوانی قسەیان لەگەڵ بکەیت و بیانناسیت،لەوانەیە ئەوان یەکەم هەنگاو نەنێن بۆ ئەوەی بێن و تۆ بناسن،بەڵام ئەوان کاتت بۆ جیائەکەنەوە تاوەک قسەت لەگەڵ بکەن
نهێنییەکانیان تەنها لای بڕواپێکراوترین باشترین هاوڕێیان باس دەکەن،بەڵام بەشێوەیەکی گشتی زۆر کراوەن
گەر وا دەرکەوت میزاجی ئەوەیان هەیە قسە بکەن هەوڵبدە لە گفتوگۆدابن دەربارەی بابەتێکی سەرنجڕاکێش بەشێوازێکی سەرنجڕاکێش
ڕێیان بدە ئەوە بڵێن کە دەیانەوێت وە تۆش ئەوە بڵێ کە دەتەوێت
هەر بەم شێوەیە بابەتەکە سەردەگرێت

INTJ:-
لەوانەیە یەکەم هەنگاو بنێت یاخوود نەینێت بۆ قسەکردن
بۆیە گەر دەتەوێت قسەیان لەگەڵ بکەیت،تەنها دەستپێبکە
ئەوان تەنها لەکاتێکدا یەکەم کەس دەبن بۆ قسەکردن لەگەڵ کەسێک کە بزانن لەم گفتوگۆیەدا بەرژوەندییەکی گەورە هەیە
گەر دەستیانکرد بەوەی دەربارەی بابەتی قووڵتر قسە بکەن ئەوا لەوانەیە پەیوەندییەکی درێژ خایەنیان بووێت
زۆر ڕاستگۆبە دەربارەی مەبەستەکانت
دەربارەی داهاتوو و ئارەزووە هاوبەشەکان و بابەتە بنەڕەتییەکان قسە بکە
هیچ پێویست بە قەلەق بوون ناکات ئەوان بابەتێک دەهێننە کایەوە کە تۆ بتوانیت بەگفتوگۆکەوە ببەسترێیتەوە

INFP:-
سروشتێکی دوو کەسایەتی تایبەتیان هەیە
لەگەڵ بێگانەکاندا زۆر بێدەنگن،بەڵام لەگەڵ هاوڕێکانیاندا زۆر بە دەنگەدەنگ و بەزم و ڕەزمن،بەجۆرێک کە زۆر لە کەسە کۆمەڵایەتییەکان دەچن
لایەنە کۆمەڵایەتییەکەی ئەوان دەربخە و نیشانیان بدە کە چێژ لە قسەکردن لەگەڵ ئەوان وەردەگریت
پرسیار دەربارەی ئارەزووەکانیان پرسیار بکە و باسی نوکتە و بەسەرهاتی خۆش بکەن
ڕێگا مەدە گفتوگۆیەکی بێزارکەر بێتە نێو بابەتەکەوە

ENFP:-
کەسانێکی بە وزەن هەربۆیە ئەگەر زۆرە کە ئەوان سەرەتا دەست بە گفتوگۆ بکەن
لەوانەیە کەمێک سەریان لێبشێوێت کە تۆ چۆن کێشەت نییە لەگەڵ ئەو هەموو نامەیە بەڵام گرنگ نییە
هەوڵبدە ماوەی جارێک دەست بە گفتوگۆیەکی خێرا بکەیت بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوامی بە قسەکردن/نامە ناردن بدەن
بەدەنگە دەنگ بە و خودی خۆتبە،بەڵام بەجۆرێک نا کە ڕێ بەوان نەدەیت قسە بکەن،وە ڕاستگۆ بە گەر ئەتەوێت کەمتر قسە بکەیت یاخوود بۆشاییەک وەربگریت

ENTJ:-
قسەکەرێکی زۆر قسە لەڕوون،گەر ئەوان سەرەتا دەستیان بە قسەکردن کرد لەگەڵتدا ئەوا بزانە کە پێشتر بەشێوەیەکی چڕوپڕ بیریان لێکردووەتەوە کە قسەت لەگەڵ بکەن یاخوود نا
گەر تۆ سەرەتا قسەت لەگەڵ کردن ئامادە بە بۆ ئەوەی بڕووابەخۆبوو بیت چوونکە لەوانەیە ئەوان چاوەڕووانی زۆرت لێبکەن
پێویستە هەوڵبدەیت یەکەم گفتوگۆیەکی ئەرێنی دروست بکەیت و ڕێزیان لێبگریت
وە گەر لەلایەنی ڕۆمانتیکییەوە ئارەزووی ئەوان دەکەیت
ئەوا ڕاستەوخۆ پێیان بڵێ

MBTI~worldWhere stories live. Discover now