~قسەکردن بۆ یەکەم جار~

61 18 5
                                    

چۆن بۆ یەکەم جار قسە لەگەڵ کەسایەتییەکان بکەم:-
ESFJ:-
ئەوان ئارەزووی قسەکردن و بیستنی بەسەرهاتی ژیانی کەسانی تر دەکەن
وەESFJدەکەونە نێو دوو حاڵەتەوە«تەنها قسە کردن»یاخوود«تەنها گوێگرتن»،بابەتەکە لەسەر ئەوە کەوتووە کە تۆ خۆت ئەتەوێت گوێیان لێبگریت یان قسەیان بۆ بکەیت
،پرسیارێکیان لێبکە و لەئەنجامدا بۆت دەردەکەوێت کەسایەتی ئەوان چۆنە
وە هەندێ گاڵتەوگەپ و بەسەرهاتی چێژبەخش زیادبکە بۆ قسەکانت

ISFJ:-
کەسانی ISFJ دەتوانن هەندێک کات هەست بە کۆمەڵایەتی بوون بکەن و هەندێ کاتی دیکەش هەستکردن بە گۆشەگیری
گەر گەشتیت بەئەوان و بینیت بێدەنگن قسەی زۆریان بۆ بکە و پرسیاری زۆریان لێبکە
وە گەر ئەوان لایەنە ڕووخۆشەکەیان دەرکەوتبوو ئەوا هەردووکتان بەشێوەیەکی یەکسان قسە بکەن و خۆشی ببینن
عادەتەن لایەنە کۆمەڵایەتییەکەی ئەوان زۆر چێژبەخشە بۆ قسەکردن وە پێویستت بە هیچ چەکێکی تایبەتی نییە تا هانی بەردەوامی گفتوگۆکە بدەیت
تەنها نەرم و نیان بە و هاودەردی لەگەڵدا بکە و شتێکی سادە باس بکە

ISTP:-
لەسەرەتادا گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەوان قورسە
لەوانەیە ئەوان قسەت لەگەڵ بکەن لەکاتێکدا گومانیان لێت هەیە و هەست بە شتێکی نامۆ دەکەن لە تۆدا،هەربۆیە هەوڵ بدە هەست بە ئاسوودەیی بکەن
ئەوان زانیاری بەنرخیان هەیە دەربارەی بابەتە شاراوەکان هەربۆیە بیروڕا گۆڕینەوە دەربارەی ئەو بابەتانە وایان لێدەکات هەست بە ئاسوودەیی بکەن
بەشکردنی حەز و ئارەزووەکان و ئەزموونەکان کلیلی کردنەوەی دەرگای گفتوگۆیەکی باشە لەگەڵ ئەوان

ESTP:-
ئەوان دەتوانن ببن بە پەپولی کۆمەڵایەتی کاتێک بێزوو بە تێکەڵ بوونە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەکەن
زۆربەیان وا بیر دەکەنەوە پەیوەندی بەستنە نوێیەکان هۆکارێکە بۆ هاندانی خودی خۆیان،هەربۆیە دروستکردنی هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەواندا زۆر ئاسان دەبێت
ئەوان زۆر کراوە و هێمنن هەربۆیە قسەکردن لەگەڵیاندا هێمنانە و چێژبەخش دەبێت لەهەمان کار
هەوڵ مەدە دەست بەسەر گفتوگۆکەدا بگریت چوونکە ئەوە تووڕەیان دەکات
وە گەر زۆر زۆر قسەیان کرد بەشێوازێکی نەرم و نیان پێیان بڵێ کە
خەریکن زۆر قسە دەکەن

INTP:-
قورستر دەتوانی بیانناسیت چوونکە عادەتەن ئەوان یەکەم هەنگاو نانێن بۆ ناسینی ئەوانی دیکە
هەر بۆیە لەوانەیە پێویست بکات تۆ یەکەم هەنگاو بنێیت
وە عادەتەن ئارەزوو دەکەن قسەت لەگەڵ بکەن گەر سەرقاڵ نەبن
پرسیارێکی سادە بەڵام مێشک جووڵێنەریان لێبکە وە لەسەرەتادا تۆ زۆرتر قسە بکە،وە لەداهاتووشدا تۆ یەکەم کەسبە کە دەست بکەیت بە گفتوگۆ و قسەکردن لەگەڵیان تا بەم شێوەیە نیشیان بدەیت ئارەزوو دەکەیت ببیت بە هاوڕێیان
لەهەمان کات بەڕاشکاوی پێیان بڵێ کە دەتەوێت ببیت بە هاوڕێیان

ENTP:-
لەگەڵ زۆربەی ئەو کەسانە قسە ئەکەن کە خۆیان یەکەم کەس هەوڵ دەدەن لەگەڵ ENTP قسە بکەن،ئەوان زۆر قەشەنگن
وا دەردەکەوێت قسەکردن لەگەڵیاندا زۆر تۆقێنەر بێت،بەڵام لەڕاستیدا ئەوان زۆر هێمنن بەتایبەتی گەر تۆ سەرەتا بڕۆیت و قسەیان لەگەڵ بکەیت
قورسە بزانیت کە ئەوان تۆیان بەدڵە یاخوود نا
وە لەوانەیە بەزوویی وەڵامی نامەکانت نەدەنەوە بەڵام هێشتان وا بیر بکەنەوە قسەکردن لەگەڵ تۆ زۆر ناوازەیە
لەئەنجامدا پێویستە گوێیەکانت بەگەڕ بخەیت و ژیریت بەکار بهێنیت بۆ ئەوەی بزانیت تۆیان بەدڵە یاخوود نا

ENFJ:-
عادەتەن ئەوان زۆر کراوەن و بەئاسانی دەتوانیت یەکەم هەنگاو بنێیت بۆ ئەوەی پێیان بگەیت و قسەیان لەگەڵ بکەیت،وە لەهەمان کاتدا ئەوانیش زۆرجار بەکەسانی دیکە دەگەن و دەیانەوێت قسەیان لەگەڵدا بکەن
بابەتە سەختەکە ئەوەیە کە تۆ ناتوانیت بزانیت کە ئەوان گفتوگۆکەیان بەدڵە یاخوود تەنها ئەیانەوێت بەڕێز بن
ئەوان وا دەردەکەون ئارەزووی هەموو جۆرە گفتوگۆیەک بکەن،بەڵام لەڕاستیدا هەندێک نیشانەی درەوشاوەیان تێدا دەردەکەوێت کاتێک گفتوگۆکردنیان بەدڵە لەگەڵ تۆ
زمانی جەستەیان بدۆزەوە و لە زمانی بەکارهێنانی وشەکانیان تێبگە لەگەڵ ئەو نیشانانەی کە دەریدەخەن ئەوان کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن لەم گفتوگۆیەدا
هەوڵبدە یەکسان بیت لەگەڵیاندا لە قسەکردندا و ڕاستەوخۆ وەڵامی نامەکانیان بدەرەوە بۆ ئەوەی وێنەیەکی باشتری خۆت بنەخشێنیت لەلای ئەوان

INFJ:-
ئەوان لەو جۆرانە نین کە یەکەم هەنگاو بنێن بۆ قسەکردن و ناسینی ئەوانی دیکە
،بەڵام قسەت لەگەڵ دەکەن گەر سەرەتا تۆ دەستپێبکەیت
وە گەر زیاتر و زیاتر تۆیان بەدڵ بوو،ئەوا دەست دەکەن بەوەی ئەوان سەرەتا دەست بە گفتوگۆ بکەن
ئەوان ئارەزووی قسەکردن دەکەن دەربارەی هەر شتێک کە چێژبەخش بێت و بتوانرێت گفتوگۆکردن لەسەری بەردەوام بێت،تەنانەت گەر بابەتەکە زۆر سادەش بێت
ئەوان هێمنن وە زۆر بەشێوازێکی شاراوە بەرامبەرەکەیان دەخوێننەوە کاتێک بەرامبەرەکەیان قسە دەکات
کەسێکی جێگیر بە لەکاتی قسەکردندا،بەڵام کەسێک نا کە بەرگەی نەگیرێت

MBTI~worldWhere stories live. Discover now