- 2 -

21 2 11
                                    

چێژی لێ ببینـە~

→←→←→←→←→←→←

٢٠ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠

' گــــــــێـــــــردااااااا
قـــــژ ســــــــوری گــــــــەمــــــژە!!!
گـــــــێـــــردا یــــــارمــــــــەتــــــــــــــــی
گـــــــــــــــێــــــــــــــردااااا '

هاوارەکانی ئیزابێڵ تەواوی ماڵەکەی گرتبۆوە
نەفرەت چەندە بێزارکەرە

بە خەواڵویی لەناو جێگاکەم هاتمە دەرەوە
دوو هەنگاوم نا و بۆ هەنگاوی سێیەم قاچم تێکئاڵا و کەوتم بەسەر زەوی داماو

' دەمێکە ماچم نەکردووی بیرم ئەکردی ئەزیزم '
بە گاڵتەجاڕییەوە ووتم

هەستامەوە سەر پێ و بەرەو چێشتخانەکە ڕۆیشتم وە بینیم کە ئیزابێڵ لەسەر کورسیەک وەستاوە و تاکە نەعلێکی بە دەستەوەیە

' گێردای نەفرەتی
ماڵەکەت زۆر ترسناکە '
دەنگی نزیک بوو لە گریان و
زۆر داماو دیاربوو

' چ کێشەیەکت هەیە بەم بەیانیە؟ '
بە بێزارییەوە ووتم

بە دەستی ئاماژەی بۆ شوێنێک کرد
منیش سێری شوێنەکەم کرد

ئۆو ئەوە دەیزیـ ـە!
هامستەرە ماڵییەکەم

چووم بۆ لای و بە نەرمی هەڵمگرت
ئای خودایە زۆر ژیکەڵەیە

سێری ئیزابێڵم کرد بە بێزاری

' بێڵ ئەوە تەنها هامستەرێکە
وە ئەو ئاژەڵی منە ناوی دەیزیـ ـە '

ئیزابێڵ بە باوەڕپێنەکراوییەوە سێری کردم
' بەڵام ئەو مشکە! '

چاوەکانم زەق بوونەوە کە ووتی مشک
ئای خودایە چۆن دەتوانێ بەم گیانەوەرە ژیکەڵەیە بڵێ مشک!

' بۆستە لەوەی غروری دەیزی بریندار بکەیت
ئەو هامستەرە نەک مشک! '

' کەواتە ئێستا تۆ لەبەر مشکێکی قێزەون جەنگ لە دژی من هەڵدەگیرسێنی؟! '
بە توڕەییەوە ووتی

' هێـی.. من پێت دەڵێم کە ئەو مشک نیە ئەو هامستەرە وە من هەموو کۆتایی هەفتەیەک ئەو دەشۆم دەتوانم بڵێم دەیزی لە تۆ پاکترە! '

بە توڕەییەوە ووتم
هەرشتێک بێت من دەیزیـ ـم زۆر خۆشدەوێ
قبوڵ ناکەم کەس سوکایەتی پێ بکات

' چۆن دەوێری مشکێک بە من بەراورد بکەی؟! '
بە توڕەییەوە ووتی کاتێ لەسەر کورسییەکە هاتە خوارەوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 16 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

بـەرلـەوەی لـە یـاددم نـەمـێنـیت..Where stories live. Discover now