- 1 -

23 3 7
                                    

چێژی لێ ببینە~

→←→←→←→←→←→←

١٩ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠

بەسەر شەقامە ساردەکانی شیکاگۆدا دەڕۆیشتم، باشتر بڵێم سەمام دەکرد

و چێژم لە گوێ گرتن لە گۆرانی Last Christmas دەبینی و لەگەڵی سەمام دەکرد و دەموتەوە

ئووپـــس!
پێم وابێ خەڵکی هەمووی لە من دەڕوانن
لەوانەیە پێیان وابێ من سەر سورێکی شێتم
بەڵام گرینگ نییـە..

تەنها یانزە ڕۆژ ماوە بۆ کریسمس
هەمووان دڵخۆشن و خەریکی ڕازاندنەوەی ماڵەکانیانن وە کڕینی داری کریسمس و
داپۆشینی بە گڵۆپی ڕەنگاوڕەنگ و ئامڕازی بچووکی دیکە

یاخود دانانی پەیکەری سانتا کلۆز لەبەردەم دەرگای چونەژوورەوە و درووستکردنی بسکویتی بەتام و شیرێکی گەرم لە شەوی سەری ساڵ
و دانانی بۆ سانتا کلۆز تا بیخوات

گرەو دەکەم کە سانتا کلۆز بەبەختترینە
بۆ خواردنی ئەم هەمووە بسکویتە نایابانە

جوانترین دیمەنی کریسمس بارینی بەفرە بەلای منەوە، وە سەما کردن لەژێر ئەو بەفرە
و جەستەت هەست بە نەرمی و ساردی بەفرەکە بکات لەگەڵ گۆرانیەکی ئاشقانە بۆ سەمایەکی دووانی

بەڵام ئەوە بۆ من نابێت.. چوونکە من سینگڵم
نەفرەت لە سینگڵی!

دوای کەمێک گەیشتمە ئەو قاوەخانەیەیی
کە کاری تێدا دەکەم
قاوەخانەییەکی کلاسیک و کۆنە لەگەڵ چەند کڕیارێکی سادەی ڕۆژانە

هیچ شتێکی نوێ نییـە..

دەستم کرد بە ئامادەکردنی کورسی و مێزەکان وە پاک کردنەوەی مێزەکان
دوێنێ پشوم وەرگرتبوو و ئەو سەر زەردە لەبری من کاری کردبوو بە شەفتی شەوانە
بۆیە مێزەکانی پاک نەکردۆتەوە
بە نەفرەت بی سام!

لە پاککردنەوەی مێزەکان تەواوبووم و قاوەیەکی گەرمم بۆ خۆم ئامادە کرد
ئەمە باشترین شتە لە ئێستادا بۆ خۆم بیکەم
هیچ کڕیارێکیش نەهاتوە تا ئێستا

خۆی ئەوە شتێکی ئاساییە
چوونکە قاوەخانەکەمان ئەوەندە بەناوبانگ نییە، ئەوە ئاسوودەکەرترە لەوەی قەرەباڵغ بێت

زەنگی هاتنە ژوورەوەکە سەرنجی ڕاکێشام و ئاڕاستەی سەیر کردنەکانم گۆڕی بۆ ئەوەی پیاوێکی باڵا بەرزی نامۆ ببینم

کە پێدەچێت لە سەدەی حەفتاییەکان هاتبێ
زۆر ڕەش و سپی دیارە
ئەوە هەڵەی من نیە لە وەرزی زستان خەڵکی ئارەزوویی ڕەنگی تۆخ دەکەن یان ڕەش و سپی

بـەرلـەوەی لـە یـاددم نـەمـێنـیت..Where stories live. Discover now