part1

657 67 74
                                    

Estrella pov:
خەریکی کتێب خوێندنەوە بووم لەبەردەم پەنجەرەکەم گوێم لە باوکم بوو هاواری دەکرد منیش کتێبەکەم دانا و بە ڕاکردن چوومە خوارەوە بینیم باوکم هاوار بەسەر برا بچوکەکەمدا دەکات دۆنی منیش چوومە پێشی

ئیسترێلا:بۆ خاتری خودا باوکە چی نەفرەتیەک دەکەی؟

هاملێز(ناوی باوکی ئیسترێلا)
هامێلێز:تۆ تێکەڵ مەبە ئیسترێلا ئەو نمرەی کەمی هێناوە بۆیە من سزایەکی زۆر باشم بۆی داناوە دەیکەمە دەرەوە لەم ماڵە نابێە بگەڕێتەوە تاکو نمرەی بەرزم بۆ نەهێنێت(بە توڕەیی)

ئیسترێلا:ئەی هاوار باوکە ئەم کوڕە تەنها 14ساڵە تۆ چۆن دەتوانی بەو شێوە ڕەق بیت بەرامبەری ها؟

هاملێز:وتم بێدەنگبە ئیسترێلا من خۆم باش دەزانم چی لێدەکەم(هاملێز زۆر بە توندی پاڵی بە ئیسترێلاوە نا و سەری ئیسترێلا بەر مێزەکەی ئەوێ کەوت وە خوێنی لێهات)

هاملێز دۆنی لە ماڵەوە دەرکرد ئیسترێلاش چوویە ژوورەکەی بەبێ ئەوەی سەری تیمارکات سوویچی ئۆتۆمبیلەکەی و هەنێ پارەی هێنا و شاردیەوە لە هاملێزی باوکی وە چوویە دەرەوە و دای بە دۆنی

ئیسترێلا:گیانەکەم نیگەرانی ئەو مەبە تەنها تۆزێک توڕەبوو باشە هیچ شتێک نیە هەموو شتێک باشدەبێت باشە تۆ ئێسا ئەم پارەیە بگرە ئەزانم کەمیشە بەڵام هەرچی نەبێ دەتوانی بۆ ماوەی ڕۆژێک بێت لە هۆتێلێک بمێنیتەوە من باوکم چارە دەکەم وای لێدەکەم بهێڵێت بگەڕێیتەوە ماڵەوە باشە وە سوویچی ئۆتۆمبیلەکەشم ببە وە ئاگاداری خۆتبە باشە

دۆنی:دادە من...من ناتوانم ئەو پارە ببەم ئەوانە پارەی کۆلێژی تۆن من ناتوانم بیبەم تۆ بەهۆی منەوە بریندار بوویت ئێساش پارەکان و ئوتومبیلەکەت ببەم نابێت من چارەی خۆم دەکەم

ئیسترێلا:دۆنییی توڕەم مەکە هەم تۆ نمرەیەکی باشت هێنا دەی بڕۆ دەی

ئیسترێلا بەزۆری دۆنی نارد و خۆیشی چوویە ژوورەوە و چوویە سەر جێگاکەی خەوت

تێپەڕاندنی کات....کاتژمێر6:01 ئێوارەیه

Estrella pov:
بەهێواشی چاوەکانم کردەوە و دەستم بۆ مۆبایلەکەم برد هەڵسامەوە و سێرم کرد بینیم لیا کۆمەڵێک نامەی ناردووە دواتر پەیوەندیم پێوە کرد

لە تەلەفوون:

ئیسترێلا:سڵاو(بە خەواڵویی)

لیا:هایییی جەرگممم

ئیسترێلا:خێرە چیبووە؟

لیا:ئەوە تازە لە خەو هەڵساوی؟

ئیسترێلا:ئا بۆ؟

لیا:هەڵسە خۆت ئامادەکە وا لەبەر دەرگام

خۆشویستنی پارێزەرێک...!!Where stories live. Discover now