part16

167 29 6
                                    

ڕۆژی دواتر
.
.
.
مایک ڕۆیشتە لۆس ئەنجڵس نامجون و جیمین چاودێری هەموو جوڵەیەکی جۆنگوک بوون جۆنگوکیش بەدوای کەسی دواتر و ئەو ئافرەتەوە بوو ئیسابێلا ئەو ئافرەتەی بینیبوو بەڵام نەیدەزانی لە کامە کڵێسایە لە کۆتاییدا جۆنگوک دۆزیەوە بڕیار بوو ئەمڕۆ لەگەڵ لیا بچنە ئەو کڵێسایە

Liya pov:
لەگەڵ جۆنگوک ڕۆشتینە ئەو کڵێسایە نزیک خۆرئاوا بوون بوو جۆنگوک بە پێش من کەوت و چەکەی لەدەست بوو پاشان هەردووکمان چووینە نزیک دەرگای کڵێساکە سێری ژوورەوەمان کرد بەڵام کەسی لێنەبوو

پاسان بڕیارماندا بچینە ناوەوە و تاکو نیوەی شەو لەوێ بین دەبێ ئەو ئافرەتە بێتە ئێرە چووینە ژوورەوە و چووینە قاتی دووەم لەوێ لە شوێنێک کە ناو ئەو هۆڵە گەورەیەمان هەمووی لێ دیار بوو ئیتر لەوێ

ماینەوە و قسەمان ئەکرد ئای ئەو زۆر قسە خۆشە بەڵام هەنێ جار زۆر ترسناکە بەڕاستی ئەو یەکەم کەسە لێی بترسم بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەنێ کات زۆر کیوتە

Dony pov:
زۆر پەیوەندیم بە مایک کرد بەڵام وڵامی نەبوو چوومە ماڵەکەیان لای باوکی و لەدرگام دا

ئاڵف:ئۆو بەخێر هاتی کوڕم

دۆنی:سپاس مامە ئالف تکایە بانگی مایک ئەکەیت

ئاڵف:ئێێ کوڕم مایک...(بیری دەکردەوە درۆیەک بدۆزێتەوە چونکە مایک وتی هیچ بە دۆنی مەڵێ)

دۆنی:مایک چیەتی؟؟

ئاڵف:داپیرە...داپیرەی نەخۆشە لە گوند لای ئەوە

دۆنی:ئەمە دادپەروەری نیە چۆن ئەتوانێت بەبێ ئاگاداری من بڕوات بەڵام سپاس مامە ئاڵف خوات لەگەڵ
(دۆنی ڕۆشت)ٚ

ئاڵف:خودایە کوڕەکەم بپارێزە
.
.
.
.
مایک:ئەرێ لە بەیانیەوە ئەمە چەندەم هۆتێل بوو جین؟

جین:ئەرێ چیپکەم ڕۆڵە کە ئەو دیار نەبێ من چیپکەم؟؟؟

مایک کاتێ گەشتە ئەوێ جیمین پاسەوانی بۆ دانەنا بەڵکو نزیکترین هاوڕێی خۆی کە جینە داینا لەلای مایک

جین:دەبێ لە هۆتێلی بەناوبانگ و گەورە بێت

مایک:ئەمە دەیەمین هۆتێلی بەناوبانگ بوو بگەڕێین نیە

جین:لەوانەیە ناوەکەی گۆڕیبێت

مایک:نەفرەت خۆ وێنەیەکی ئەویشمان لا نیە بیناسینەوە

جین:ئۆففف چیپکەین پەیوەندی بە جیمین کەین؟

مایک:نەخێر جارێ...ئاااا(خۆی بە کەسێک کێشا و قاوەکە ڕژایە سەر جلی کەسەکە)

خۆشویستنی پارێزەرێک...!!Where stories live. Discover now