جۆنگوک:وادەزانی نازانم؟؟
مایک:باشە تەنها یارمەتیم بدە پێت ئەڵێم
جۆنگوک:پێم بڵێ
جۆنگوک قژی مایکی گرت و ڕوویکردە خۆی
جۆنگوک:پێم بڵێێێێ(هاواری کرد)
مایک:ئاا..کەسی شەشەم بوونی نیە نا(ئازاری هەبوو)
جۆنگوک:زۆر باشە
مایک:بۆچی بۆچی ڕزگارم ناکەیت؟؟
جۆنگوک:گەر من ئیسترێلا..دان..ئێد..شوگا..جەی هۆپ..چانگبینم کوشتبێت پێت وایە بەزەییم پێت دا دێتەوە تۆ ڕزگار ئەکەم؟
لەو ساتەدا کەسێک چەکی لەسەر سەری جۆنگوک دانا ئەویش جین بوو ڕیکۆردەکەی تەواو کردبوو
جین:وازی لێ بێنە جیۆنی نەفرەتی
لەناکاو چەکێک هاتە سەری جین
جیمین:شەڕەفی کوشتنی جیۆن دەبێ بۆ من بێت
لەناکاو چەکێکی تر هاتە سەری جیمین
نامجون:من ئەو شکۆمەندیە وەردەگرم
لەناکاو چەکێکی تر هاتە سەری نامجون
تایهیۆنگ:من ڕۆحی جیۆن ئەبەم...
مایک سێری دەکرد و شۆک ببوو
مایک:توخوا سێرێک بکەن بزانن کەسی تر ماوە بێت
جین:نانا نماوە
مایک:توخوا بەجدی کوا دەوری دەن هەی نازانم چی
هەمووان دەوری جۆنگوکیان دا و جۆنگوکیش چەکەکەی دانا و مایک هەڵیگرتەوە و ڕایگرت
جۆنگوک:ئۆو ئەبینم گەڕاونەتەوە لای یەکتری
(سەیری تایهیۆنگ و نامجونی کرد)نامجون:بە خەونیش ئەوە نابێت
تایهیۆنگ:یەکمان گرتووە بۆ ماوەیەکی کاتی
جین:تاکو تۆیەکی پیس لەناو ببەین
جیمین:تۆڵەی کوژراوەکانیش بکەینەوە
مایک:تۆڵەی خوشکە گەورە دەکەمەوە
جۆنگوک:ئیسترێلا...بچکۆلەکەم
تایهیۆنگ بەوە زۆر توڕە بوو پەلاماری جۆنگوکی دا و چوویە سەری و زۆر بە خراپی لێیدا بە جۆرێک خوێن پریشکی هاوێشت بۆ ڕووخساری مایک و جین و جیمین و نامجون وە تایهیۆنگ دەستەکانی و ڕووخساری هەموو خوێن بوو
YOU ARE READING
خۆشویستنی پارێزەرێک...!!
Actionسڵاو هاوڕێیان ئەمە یەکەم چیرۆکمە لە واتپاد هیوادارم بەدڵتان بێت و ڤۆت و کۆمێنتیش بکەن دڵی منن...❤❤ --بەڵـام ئـەوە بـاش بـزانـە مـن تـۆم وەکـو پارێـزەرێـک خۆشـویـستـوە... --هـهـهـهـهـه منـیش هـەر دەمـویست تـۆ وایی خۆشتـوێم...