🎸 ˚ . ꒰ა [هەشت] ︵ ꒱ ₊ ★
جا
کۆمێنت و ڤۆت لەبیر مەکەن
😃🫰😊🌷
______________________________________<دوای قوتابخانە >
نت دەی ویست بچێتە ماڵەوە
بەڵام زۆر بێزار بوو بۆیە
چوو بۆ یانەی خلیسکێنەکە
وە ئەمڕۆ هیچ یاریەک نەبوو
بۆیە نت تەنها بەناو شوێنەکەدا دەسوڕایەوە
تا بەلای ژوری پشودانەکەدا تێپەڕی
کە دەرگای ژورەکە بەشێکی شوشە بوو
کە دەت توانی ناوەوەی ببینیت
نت سەیرێکی ژورەکەی کرد و بینی کە
هوون وەستاوە و خەریکی داکەندنی
جلی بەشی سەرەوەیەتی
سەرەتا نت چاوی گرت بەڵام دواتر
تۆزێک دەستی لەسەر چاوەکانی لادا
و دیمەنێکی بینی کە نتی شۆک کرد
هوون پشی و قۆڵی بریندار بوو
وە بەشێکی موور بۆتەوە
نت چاوەکانی تادوائاست کرانەوە و هەردوو دەستی لەسەر دەمی دانا سەیری هوونی دەکرد
کە هوون خەریکی پێچانەوەی
برینەکانی بوو بە لەفافێک کە تەواو
بوو جلەکانی لەبەر کردوە
و نتیش کە زانی هوون دەیەوێت بڕوات
ئەویش خۆی لە لایەک شاردەوە
تا هوون ڕۆشت و ئەویش
کەوتە سەر چۆک و بیری لە هوون دەکردەوە
زۆر بۆی خەمبار بوو دواتر
بە بێزاری هەلسا و چووە ماڵەوە.
Pov / sunghoon
ئەمڕۆ لە کاتی مەشق کردندا دوبارە
کەوتم و قۆڵ و پشتم زۆر ئازاری هەبوو
بۆیە چوومە شوێنی پشوو دان و قۆڵم
بە لەفافێک بەست تا ئازارەکەی کەمتر بێت
وە هەندێک مەڵحەمیشم لە پشتم دا لەبەر ئەوەی
شوێنەکەی موور ببوویەوە وە دواتر
جلەکانم لەبەر کرد و لە شوێنەکە ڕۆشتمە
دەرەوە و چوومە ماڵەوە
و لە دەرگام دا و خزمەتکارێک کردیەوە و
منیش چوومە ژورەوە زۆر بێزار بوو
جەستەم ئازاری هەبوو
بەهۆی برینەکان ناتوانم خۆم بشۆم بۆیە
تەنها جلەکانم گۆڕی وە بۆ نانی ئێوارە
چوومە نهۆمی خوارەوە لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتم لەگەڵ دایکم و باوکم خەریکی نا خواردن بووم زۆر بە بێدەنگیدایکی هوون : کوڕەکەم ئێستا حاڵت چۆنە
هوون : باش ( بە شاری کە سەریشی بەرز نەکردەوە )
باوکی هوون : خۆشحاڵم کە کوڕەکەم باشە
دایکی هوون : قسەم لەگەڵ ڕاهێنەرە کە کرد بۆتۆ بۆ ئەوەی....
هوون : پێویست ناکات ( قسەکانی بە داکی بڕی)
دایکی هوون : چۆن پێویست ناکات تۆ بارودۆخی خۆت نەبینوە ( بە هاورەوە)
باوکی هوون : تکایە ئازیکەم بوەستە
هوون : من زۆر باشم ( ئەوەیش دەنگی بەرز کردەوە)
YOU ARE READING
کوڕی خلیسکێنەی سەر سەهۆڵ
RomanceEND ✔️ کورتە : کوڕێک کە هەر لە منداڵیەوە حەز بەیاری خلیسکێنە دەکات کچێک کە ڕۆژێک ئەو کوڕە دەبینێت لە کاتی خلیسکێنە دا و کڕاشی لەسەر دەبێت بەبێ ئەوەی کوڕەکە پێی بزانێت بەڵام ئایە کچەکە هەستەکانی بۆ کوڕەکە دەر دەبڕێت ؟ نووسەر : خۆمممم دەست پێک = 29...