You are in my hands ˎˊ˗ 5

79 27 29
                                    











〰︎〰︎




چەند رۆژێکی تر تێپەڕی هەموو رۆژ هەمان شت دووبارە دەبوویەوە .. تەنها راهێنان کردن و هەوڵدان..


ئێستا کچەکان کاتی پشوویانە

" یا چۆ سارانگ.. تەنها لەبەر ئەوەی سزا دراوی پێویست ناکا ئەوەنە بە سەختی هەوڵ بدەی "
سۆیوون وتی

" من باشم خەمی منتان نەبێت "
سارانگ وتی و بەردەوام بوو لە راهێنان کردن

" بەڵام تۆ زیاد لە پێویست خۆت ماندوو دەکەیت ئەوە دەزانیت؟ نەخۆش دەکەویت بەراستمە "
مینجی وتی بە خەم خۆریەوە

" بەرگری لەشم بەهێزە نەخۆش نابم سوپاس "
سارانگ بەردەوامبوو لە راهێنان کردن

دامی هەستایەوە و دەستی سارانگی گرت و بردیە دەرەوە .

" چیدەکەیت؟ بۆچی وادەکەی؟؟ "
سارانگ وتی ئەو کاتەی دامی بە دوای خۆی دا دەیبرد

" پێویستە هەندێ قسە بکەین "
دامی وتی و دواتر بەیەکەوە رۆشتنە دەست شۆر و دڵنیا بوونەوە کە کەسی لێ نییە .

" گوێم گرتووە"
سارانگ وتی و چاوەرێی دامی بوو تا قسە بکا

" سەرەتا پرسیارێک ؟ تۆ لەبەر پیدنیم راهێنان دەکەی یان بۆخۆت؟ "
دامی پرسی

" چ پەیوەندی بە پیدنیم هەیە ؟ من لەبەر خۆم هەوڵ دەدەم "
سارانگ وتی .

" بە ویستی خۆت هاتووی بۆ ئێرە ؟ "
دامی پرسی

" بە دڵنیاییەوە بە ویستی خۆم هاتووم "
سارانگ وەڵامی دایەوە

" کەوایە بۆچی وادەکەی؟ نابێ ئەوەنە بە سەختی کار بکەی "
دامی وتی
" مەبەستی من ئەوەیە بەڵێ دەبێ بە سەختی کار بکەی و هەوڵدەی بەڵام ئەوەی تۆ زیاد لە پێویستە "

𝖣𝗋𝖾𝖺𝗆𝗌 𝖢𝗈𝗆𝖾 𝖳𝗋𝗎𝖾 ⋆⭒˚.⋆ ✔️Where stories live. Discover now