We Hope ˎˊ˗ 8

100 28 103
                                    














〰︎〰︎


دامی لە رێگا بەرەو قاتی خوارەوەی بینایەکە دەرۆشت لە رێگەی ئاسن سوارەکە لە ناکاو وەستا ئەو کاتەی کەسێک ویستی سەرکەوێ ..

ـ یااا.. ئەمە .... نەخێر نەخێر دڵنیابە دامی تۆ خەون دەبینی.. هەموو کات هەر بیرت لەسەر سنگمینە بۆیە .. ئا.. هیچ نییە ـ
دامی لە مێشکی خۆی دەیوت

" سڵاو "
سنگمین بە رێزەوە وتی و سەرکەوت .

ـ چی؟ ئەو... بەراستی سنگمینە ؟؟ نا.. نا .. ئەو نییە من خەیاڵ دەکەمم.. بەڵام.. دەنگی.. بەڵێهــ دەنگی .. ئەوە هەوە .. دامی گەمژە وەڵامی بدەرەوە .. ئاخخ تازە درەنگە ئێستا بڵێم سڵاو لە مێشکی خۆی ئەڵێ تازە بە خەبەر دێت... ـ
دامی لە مێشکی خۆی دەیوت .
ـ بەڵام ئەگە نەڵێم زۆر بێ رێز دەردەکەوم.. ـ

" سڵاو "
دامی وتی .

سنگمینیش کەمێک سەری چەماندەوە وەک رێزێک دامیش بە هەمان شێوە .

" تۆ راهێنراوی گروپە نوێیەکەیت؟.. ئاهــ راستە من نمایشەکانم بینی "
سنگمین وتی

" بەڵێ.. "
دامی بە شڵەژاوی وتی

" تۆ زۆر باشیت. هیوادارم دابمەزرێی "
سنگمین وتی بە زەردەخەنەیەکەوە

" سوپاس.. زۆر سوپاس.. "
دامی بە شڵەژاوی و زەردەخەنەوە وتی

" شەوشاد "
سنگمین وتی و گەیشتنە ئەو نهۆمەی کە سنگمین دەرۆشت بۆی دوایی سنگمین سەری بە رێزەوە چەماندەوە و رۆشت .

" یا... کیم دامی... ئەو .. ئەو وتی هیوادارم دابمەزرێی؟؟ ها ؟؟؟ چی... ؟ من .. بەراستی بەبەختترین کەسممممم ئااااااااااااااا "
دامی دەیوت لە کاتێکدا بەتەنیا لە نێو ئاسنسوارەکە بوو
" یاا.. کیم سنگمین تۆ نازانی بەم قسەیە .. و بە بینینت دڵم چۆن دەهۆڵ لێدەدات؟؟ ئااا زۆر قۆز بووو ناتوانم باوەر بکەم.. من.. ئەوم بینی؟؟ یاااا لە رووبەروو زۆر جوانترەەە.. "








𝖣𝗋𝖾𝖺𝗆𝗌 𝖢𝗈𝗆𝖾 𝖳𝗋𝗎𝖾 ⋆⭒˚.⋆ ✔️Where stories live. Discover now