Part<17>

62 7 0
                                    

.
.
✧❁❁❁✧✿✿✿✧❁❁❁✧
.
.
هیوادارم بە دڵتان بێت 💗🥺🌷
.
.
ミミ◦❧◦°˚°◦.¸¸◦°'*•.¸♥ Let's go ♥¸.•*'°◦¸¸.◦°˚°◦☙◦彡彡
.
.
*************
ب.پارک: نەفرەتی ( بە هاوارەوە تەقەی کرد )
؟؟؟: ( جیمین ) نەخێر ( بەهاوارەوە )
( ب.پارک تەقەی کرد و جاک بەرەو لای جیمین ڕۆیشت بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبکات،
بەڵام گولەکە لە نزیک دڵی جاکیدا، هەموویان شۆک بوون )
جیمین: جاک ( بە خەمخۆریەوە و فرمێسک لە چاوی دەهاتە خوارەوە )
ئێلینا: جاک ( بەهاوارەوە )
( بەرەوە ڕووی جاک ڕۆیشت و دەستی لەسەر ئەو شوێنە دانا کە گولەکەی بەرکەوتووە )
جیمین: تەلەفۆن بۆ ئەمبووڵانس بکەن
مینجی: تەلەفۆن، تەلەفۆنەکەم لە کوێیە نەفرەت ( بە شپرزەییەکی زۆر زۆرەوە )
( مینجی لە کۆتاییدا تەلەفۆنەکەی دۆزیەوە و تەلەفۆنی کرد و لە کۆتاییدا گەیشتن و ڕۆیشتن
بۆ نوخۆشخانە تاکە کەس کە نەڕۆیشت ئەویش جیمین بوو، لە تووڕەیەکی زۆر زۆردا بوو
بەرامبەر بە باوکی، دەیویست تۆڵەی ئەو ئازارەنەی کە چەشتوێتی و برینداربوونی جاک بکاتەوە،
وە هەروەها شوگا و یانگ و تای لیتا ئاگەدارکردانەوە و ئێستا هەموویان لە نەخۆشخانەن جگە لە
تای و شوگا نەبێت کە لەگەڵ جیمینن بۆ تۆڵەکردنەوە لە باوکی )
جیمین: پاسەوان ئەو پیاوە نەفرەتیە بگرن نەهێڵن بۆ هیچ شوێنێک بڕوات
( لە کاتێکدا ب.پارک ویستی ڕابکات، بەڵام جیمین نەیهێشت لەژێر دەستی ڕزگاری بێت )
شوگا: ئێستا بیبەن و ڕادەستی پۆلیسی بکەن
جیمین: نەخێر
شوگا: چی!؟ بەڵام بۆچی!؟ ( بە شێوەیەکی سەرسوڕماو )
تای: بیبەن بۆ ژێرزەمینەکە
( تب: مەبەستی لە ژێرزەمینی ماڵی جیمین بوو )
پاسەوان: بەسەرچاو
( بردیانە ژێرزەمینەکە و بەستیانەوە )
جیمین: ئێ بەڕێز پارک، هیچ کاتێک نەمبینیوی بە بێ دەسەڵاتی دانیشی
و لێم بپاڕەیتەوە، تۆ ویستت من بکوژی وااااا چۆن توانیت کوڕی خۆت بکوژی
( بە گاڵتەجارانەوە )
ب.پارک: بمبورە تکایە بمبورە، کوڕم من باوکتم،
چۆن کوڕێک بەرامبەر باوکی بەوشێوەیە مامەڵە دەکات
جیمین: کەواتە چۆن باوکێک بوێری ئەوە دەکات کوڕەکەی خۆی بکوژێت
( بە تووڕەبونێکی زۆر زۆرەوە )
جیمین: تای پەڕاوەکانم بۆ بێنە
( تای پەڕاوەکانی هێناو دای بە جیمین )
جیمین: ئێستاش ئەو پەڕاوانە واژوو بکە
ب.پارک: ئەوە چیە!؟
جیمین: بیخوێنەوە
( ب.پارک دوای خوێندنەوەی وتی )
ب.پارک: جیمین، کوڕم تکات لێدەکەم وامەکە تکات لێدەکەم
جیمین: من کوڕی تۆ نیم ( بەهاوارەوە ) ئێستا بەخۆشی واژووی دەکەی یاخود
( چەکەکەی لەسەر سەری دانا ) هەڵبژێرە
ب.پارک: تەواو تەواو واژووی دەکەم
( بەترسێکی زۆر زۆرەوە چونکە هەرگیز کوڕەکەی بەوشێوەیە نەدیبوو،
دەستیان کردەوە بۆ ئەوەی پەڕاوەکان واژوو بکات، پەڕاوەکانی واژوو کرد و دەستیان بەستیەوە )
جیمین: ئێستاش زۆر زۆر دڵخۆشم، چونکە ئێستا هەموو پشکەکانی کۆمپانیا و هەموو پارەکان و
هەموو شتێک لەژێر دەستی دایکمە، بەڵام دڵخۆشتر دەبم کە ئازارت بدەم
ب.پارک: نەخێر ( بەترسەوە )
جیمین: ببورە باوکە بەڵام پێویستە ئازارەکانم بچێژیتەوە
( دەستی کرد بە ئازاردانی باوکی بە هەموو شتێک ئازاریدەدا دڵی ئاسودەبوو تۆڵەی ئازارەکانی کردەووە )
جیمین: ئێستاش کۆتا کار ماوە ( چەکەی دەرکرد و لەسەر دڵی باوکی داینا ) باوکە
هەر خۆی ئەگەر تۆ بدەمە دەست پۆلیس لەبەر ئازەرەکانی من لە منداڵیەوە چەشتوومە و بریندارکردنی جاک
وە سەرەڕای ئازارەکانی دڵی دایکم دەچیتە زیندان تا کۆتایی تەمەنت، بۆیە پێم باشتربوو
زووتر کۆتاییت پێبێنم
( بێئەوەی گوێی بۆ قسەی باوکی بکات تەقەی کرد )
جیمین: باوکە ناچارت کردم ببورە
شوگا: پاسەوان ئەو تەرمە فڕێ بدەنە دەریا، وە هەندێک پارە بدەن بە پۆلیس
بۆ ئەوەی واز لە کەیسی ب.پارک بێنن
پاسەوان: بەسەرچاو بەڕێزم
جیمین: بابڕۆین بۆ نەخۆشخانە
( ڕۆیشتن بۆ نەخۆشخانە و ئێلینایان بینی کە چەنێک وێران بووە )
جیمین: مینجی ( چاوی نقووم بوو لە فرمێسک )
( مینجی بە ڕاکرد ڕۆیشت بۆ باوەشی جیمین بۆ ئەوەی جیمین ئارام بکاتەوە )
مینجی: ئەو باش دەبێت، ئەو بەجێتان ناهێڵێت
( هەموویان دانیشتن چاوەڕێی دکتۆر بوون بۆ ئەوەی دەربچێت و بپرسن کە حاڵی جاک چۆنە )
خ.پارک: دکتۆرەکە وتی کە نەشتەرگەریەکە زۆری پێدەچێت
( هەموویان زیاتر کەوتنە دڵە ڕاوکێوە )
.
.
دوای 6 کاتژمێر
.
.
( هەموویان چاوەڕوانن )
( لەکۆتاییدا دکتۆرەکە هاتە دەرەوە )
جیمین: دکتۆر هاوڕێکەم چۆنە!؟ ئەو ئێستا باشە!؟
دکتۆر: ...........
.
.
━━━━━━ ◦ ❖ ◦ ━━━━━━
.
.
فۆڵەوی ئەو دوو هاوڕێیەم بکەن چیرۆکی زۆر خۆش دادەنێن
@Kimjeene7 And @btsarmysuga37
.
.
&85& Comment
&90& Vote
.
.
بای تاوەکو پارتی داهاتوو 👋🏻🌷🥺

𝐈 𝐅𝐞𝐥𝐥 𝐅𝐨𝐫 𝐚 𝒢𝒾𝓇𝓁 :) { تەواوکراوە } ✔️Where stories live. Discover now