PARTE/11

137 21 16
                                    

نامجون:سڵاو براژن
کاتێک چەپکێک گوڵی تولیپی  بەدەستەوە بوو

سیۆیون:واھ کوڕینە بەخێربێن فەرموون وەرنە ژورەوە
کاتێک چەپکە گوڵەکەی لە نامجون وەرگرت و لەبەردەم دەرگاکە لاچوو
بەزەردەخەنەوە بەڵام ساختەنا لەخۆشی گوڵەکە پێدەکەنی

(گوڵی تولیپ دڵخوازی خۆمە جوانیەکەی نەبڕاوەیە لەکۆتایدا هەندێک ڕەسمی تان بۆ دائەنێم😍🌷)

سیۆیون ڕۆشت بەرەو چیشتخانەکە و
کوڕەکان ڕۆشتن بۆسەر قەنەفەکان دانیشتن جۆنکوک هاتە خوارەوە بینی سیۆیون ڕۆشت بەرەو چێشت خانەکە و پێئەکەنێت

جۆنکوک:سڵاو بەخێربێن

چاوەڕێی وەڵامی ئەوانی نەکرد ڕۆشت بەرەو چیشتخانەکە وئەوانی بەجێهێڵا
بینی سیۆیون بەدڵ خۆشی گۆزەیەکی پڕ ئاو کردوە
دەیەوێت گوڵەکانی تێبکات بۆنی گوڵەکان دەکات و
زەردەخەنە دەکات
جۆنکوک ڕۆشت لە دواوە باوشی لێدا سیۆیون
زۆر ترسا چونکە ئەمە زۆر لەپڕبوو هیچ کەسێک لە
چێشتخانەکە نەبوو جگە خزمەتکارەکان خێرا ڕوی کردە دواوە

سیۆیون:ئاااھ ئەوە چیەکەیت ناترسی بمان بینن
دورکەوە عەیبە
بەجدیوە وتی و هەوڵی ئەدا لەخۆی دوور بخاتەوە

جۆنکوک:بۆچی بەوشێوەیە زەردەخەنە دەکەیت
حەزت لەگوڵە.!؟

سیۆیون:ئهمم گوڵی تولیب دڵخوازی منە
بەزەردەخەنەیەکی کەمەوە وتی

جۆنکوک:بەڕا...
قسەکەی پێبڕا

جیمین:تکایە ئێستە وەختی دروستکردنی منداڵ
نییە ئێمە هاتوین بۆ ماڵ ئێوە
وتی کاتێک پاڵی دابوو بە سوچێکی دەرگەکەوە

تای:ڕاستەکات هەڵی گرن بۆ شەو
ئەویش پاڵی دابوو بە سوچێکی تری دەرگاکەوە

سیۆیون:ن.نەخێر ئێوە باسی چی..
جۆنکوک قسەکەی پێبڕی

جۆنکوک:ئێوە ناتانەوێت ببن بە مام کەواتە بیدەنگیش بن
بەساردی وتی کاتێک سەیری ئەو دووەی بەرامبەری ئەکرد

تای :ئەمانەوێت ببین بە مام بەڵام نامانەوێت
پڕۆسەکە لەبەر چاوی ئێمە بکرێت

سیۆیون سەر کوڵمەکانی سوور هەڵگەڕان بەقسەکانی تای و سەری داخست تای کاتێک سیۆیونی بینی زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد
جۆنکوکیش هەستی پێکرد کە سیۆیون شەرم ئەکات

جۆنکوک:باشە بڕۆن ئێستە ئێمەش دێین

تای و جیمین ڕۆشتن

﴿ئاشقی نەفرەت لێکراو﴾j.k🔚Where stories live. Discover now