PARTE/5

164 21 11
                                    





بەیانی سیۆیون چاوەکانی کردەوە کاتێک
جیۆن دەستی لەڕوخساری ئەدا بەڵام سیۆیون وەی ئەزانی کە کیتی یە

سیۆیون:یااا کیتی تکایە وامەکەبا کەمێکی تر بخەوم
وتی کاتێک هێشتا چاوەکانی نەکردبویەوە

جۆنکوک کەمێک توڕەبوو بەڵام کاتێک بیری کەوتەوە
کە کیتی پشیلەکەیەتی ئارام بویەوەو پێکەنینێکی کردو وتی

جۆنکوک:وای شیرینەکەم ئەوەکیتی نیە ئەوە منم
دەی هەڵسە ترسنۆکەکەم

سیۆیون چاوەکانی کردەوە کەمێک  توڕەبوو
هەستایەوەو سەیری جیۆنی کردو وتی

سیۆیون:هێی یەکەم من شیرینی تۆنیم
دووەم من ترسنۆک نیم تێگەشتی

هەمووی بەتوڕەییەکی کیوت وت جۆنکوک پێکەنی
ماچێکی کوڵمی کرد

جۆنکوک:دیارە دیارە سەیریکە ئەرزەکە بەڵگەیە

سیۆیون سەیرێکی ئەرزەکەی کرد پارچە شکاوەکانی
گۆزەکە هێشتا لەسەر زەویە کەبوون کوڵمەکانی سور هەڵگەران جۆنکوک پێکەنینێکی کرد و وتی

جۆنکوک:ئەگەر کەمێک وریا نەبوبام ئێستە مردبووم
بەهۆی تۆوە

سیۆیون:خۆزگە وابوایە
بەساردی وتی

جۆنکوک:ئەی ئەوکات کێ بەنەفرەتی ئەکردی
دوای هاوسەرگیری

سیۆیون کوڵمەکانی سور بونەوە بە توڕەی وتی

سیۆیون:بێڕەوشت

جۆنکوک:هەستە بڕۆگەرماو بکە بەڵام ئاگات
لە یان نا نا بۆستە

سیۆیونی هەڵگرت وەک بووک سیۆیون هەرهاواری ئەکرد دای بنێتە سەرزەوی چونکە
خۆی ئەتوانێت بڕوات بەڵام جۆنکوک ئەترسا
پێیەکانی زاماربێت بۆیە بەقسەی نەئەکرد

بردیە گەرماوەکە دای ناو وتی

جۆنکوک:کەگەرماوت کرد وەرە خوارەوە نان بخۆین
وەخزمەت کارێکیش ئەنێرم شوشەکان پاک بکاتەوە
ئەویش نەکوژیت هاا
بەتوانج و پێکەنینەوە

سیۆیون توڕەبوو وتی

سیۆیون:بەنەفرەتبی بڕۆدەرەوە

جۆنکوک بە پێکەنینەوە لەوێ هاتە دەرەوەو
چووەخوارەوە ڕۆشتە چێشتخانەکەو
بەیەکێک لە خزمەتکارەکانی وت

جۆنکوک:بڕۆ سەرەوە لەژورەکەمان شوشەیەک شکاوە‌ پاکی کەرەوە

خزمەتکار:بەڵێ گەورەم هەر ئێستە
بەڕێزەوە وتی و ڕۆشت

﴿ئاشقی نەفرەت لێکراو﴾j.k🔚Where stories live. Discover now