PARTE/14

148 19 107
                                    

ئێستە جۆنکوک و فیلێکس وتایهۆنگ
لەبەردەم خانووەکە وەستاون کە سیۆیونی لێیە
چواردەوری خانووەکە بە پاسەوانەکانی ئەوان
دەورە دراوە جای یۆن ژمارەیەکی کەم پاسەوانی
لایە لەئێستادا ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی کارەکە
ئاسان تربێت بۆ جۆنکوک و ئەوان

"یەک"

"دوو"

"سێ"

جۆنکوک وتی پاشان ڕۆشتن بەرەو خانووەکە
هەر لەگەڵ تای تەقەی لە یەکێک لە پاسەوانەکانی بەردەرگا کرد هەموو پاسەوانەکان هاتنە دەرەوە
دەستکرا بە شەڕکردن لەنێوان پاسەوانەکان فیلێکس
و تایهۆنگیش خەریکی شەڕکردن بوون جۆنکوک
لەگەڵ پاسەوانێکدا بەڕێکەوت بۆ ژورەوەی
خانووەکە لەناو خانووەکە چەند پاسەوانێکی کەمی
لێبوو جۆنکوک و پاسەوانەکە توانیان بە ئاسانی
بیان کوژن بەڵام کاتێک گەشتنە کۆتا ژور ئەو ژورەی کە جای یۆنی لێیە جۆنکوک نەی هێشت پاسەوانەکە
لەگەڵی بڕوات وتی کە دەیەوێت خۆی بە تەنها بڕوات ڕۆشتە ژورەوە بینی خەریکی کۆمپیوتەرەکەیەتی

جای یۆن:هێی گەمژە بۆچی بێ لەدەرگادان هێیتە ژورەوە هاا

بەتوڕەی و هاوارەوە وتی کاتێک سەری لەسەر کۆمپیوتەرەکەی بوو هێشتا چونکە وەی زانی پاسەوانەکانە

جۆنکوک:قەت بینیوتە فریشتەی ڕۆح کێشان لە دەرگا بدات

بە بزەیەکی لارەوە لەسەر لێوی کە تەواو ترسناکی کردبوو
جای یۆن زۆر زۆر ترسا ئەوەی کە لەناو قوڕگی
مابوو بە قورسی قوتی داو هەموو هێزی کۆکردەوەو
هاواری کرد

جای یۆن:پاسەوانەکان هەر ئێستا وەرن ئەم گەمژەیە لێرە ببەنە دەرەوە خێرا

جۆنکوک:هاوار مەکە چونکە هەرگیز کەس نایەت بۆ
ڕزگار کردنت .

جای یۆن:ت.تۆ باسی چی ئەکەیت

جۆنکوک چوەپێشەوە  مستێکی بەهەموو هێزی لێدا دواتر توند قوڕگی گرت

جۆنکوک: باسی ئەوە ئەکەم ئێستە تۆ بەدەستی من ئەمریت ئەی دایک سۆزانی

جای یۆنیش مستێکی توندی لە جۆنکوک داو خۆی لە ژێر دەستی ڕزگار کرد

جای یۆن:کێ وتی کەمن بە دەستی تۆ
ئەمرم ئەی  هیچ و پوچ

دەستیان کرد بەشەڕ کردن شەڕێکی زۆر قورس
ڕووی دا لە نێوانیان هەموو جەستەیان برین بوو
بەقورسی توانای  هەناسە  دانیان هەبوو جۆنکوک لەسەر زەویەکە بوو جای یۆنیش بە هەمان شێوە
تا جای یۆن هەستایەوەو چەکێکی لەناو مێزەکە دەرهێناو ڕوی کردە جۆنکوک

﴿ئاشقی نەفرەت لێکراو﴾j.k🔚Where stories live. Discover now