ڕۆژێکی گەرم بوو بە گشتی لەگەڵ کەش و هەوا تێک ناچم و خۆم ئەگونجێنم و بۆڵە بۆڵ ناکەم بەڵام ئەمجارە هەر بەڕاستی زۆر بێ ئارام بووم لە ڕێگابوو لەگەڵ باوکم ئەڕۆشتمە لادێکەی دایکم کە هەمیشە بۆی باس دەکردم و پێی دەوتم کە زۆر جوانە من دووجار هاتوومەتە ئەم
لادێیە بەڵام
بچوک بوومە و ئێستا گەورەم و نوسەرێکم و دایکم ئێستا لە ژیاندا نەماوە بەڵام من پێم ناخۆشنیە چونکە لە ئازار ڕزگاری بوو وە زوو بینیم و بە نەخۆشیەکی زۆر و زەلیل نەم بینی لەم بیرکردنەوانەدا بووم گەیشتم باوەشێکی گەرمم بە باوکم داکرد و خەندەم بەڕوویدا کرد بەنیازم چیڕۆکێک بنووسم و پشووی هاوینە ویستم لە کەشێکئ ئارام بنووسم و ئێرە باشترین شوێن بوو هەم داپیرەم و ئەوانەی لای دایکم لێرەن هەموویان داپیرەمم زۆر خۆشدەوێت وە باپیرەشم زۆر زیرەک و بەتوانایە بێگومان پیاوە بەتەمەنەکانی کورد بێ هاوتان لە زیرەکی و تیژبینیکاتێک گەیشتم سەرنجی شوێنەکەم دا دۆڵ و دەشتێکی جوان بوو هەواکەی فێنک ببوو وەک پيشتر نەبوو داپیرەم بەرەو ڕوومدا هات و باوەشێکئ توندی پێمدا کرد منیش تووند گرتمەوە بۆنی دایکمی لێدەکەم
داپیرەم بە خەندەوە: بەخێربێیت تاقانەکەم چۆنیت بەخێربێیت کوڕم
بەخێرهاتنی من و باوکمی کرد و بەرەو ژوورەوە پێشوازی لێکردینباوکم بە شيوە ئاساییەکەیەوەووتی : من دەبێ زوو بگەڕێمەوە ڕێگا زۆر قەڵەباڵغ دەبێت لای ئێوەم خۆش
باوەشێکی تری پێمداکرد
باوکم بە چاوانێکی پڕ هەستەوە دوا: تاقانەی بابەی هەرچیت ویست تێلم بۆ بکە باشە.؟
بەخەندەوە سەرم بۆی لەقاند و ڕۆشتلەگەڵ داپیرەم ڕۆشتمە ژوورەوە
داپیرەم بە جۆشەوە: بەیانیش کچە پورەکان و خاڵەکانت دێن دڵخۆش دەبن بە بینینت
تەنها سەرم دەلەقاند و سەرنجی خانوەکەم دەدا خانوێکی لەدار دروستکرابوو زۆر جوان و خنجیلە و بچوک بوو چونکە تەنها باپیرە و داپیرەم بوون بەتەنها دەژیان دایکم کۆتا منداڵ بووداپیرەم بە چاوە پڕ خەمەکانی کە لەدوای دایکمەوە ڕاهاتوون وا دەربکەون وتی : ژوورم بۆت ئامادە کرد دەزانم حەز دەکەیت بەتەنیا بیت وەک دایکت
وتم: نا داپیرەگیان کێشەم نیە هەرچۆنێک بێت
بەرەو ژوورەکە ڕۆشتم
داپیرەم کەم کەم چاوەکانی گۆڕان و تۆزێک ئاویان تیا ئەسیر بوو: ئەوە ژووری دایکت بوو تۆزێک دەستکاریم کردووە و بۆتم پاک کردۆتەوەفرمێسک لە چاوەکانی ئەسیر ببوون داپیرەم ڕێگەی نەدەدا بێنە خوارەوە و ئازاد بن بەسەر کوڵمە جوانەکانی ڕاستە تەمەنی گەورەبوو بەڵام بەڕادەی تەمەنی ڕووخساری چرچو لۆچ نەبوو دایکم هەمیشە دەیوت داپیرەت زۆر گرنگی بەخۆی دەدا زۆر خۆی خۆشدەوێت و دەڵێت خودا ئەو جەستەیەی بە شیاوی من زانیوە هەرچەندئ توانام هەبێ خزمەتی دەکەم و ئاگام لێی دەبێت دوای ئەوەی لە پرسەکە بینیم تۆزێک زیاتر پیری پێوە دیارە بێگومان بە مردنی دایکم ئەژنۆی شکا بۆ ژیان بەهەمان شێوە باپیرەشم
YOU ARE READING
لەبەر براکەم بووم بەخۆراکی گورگەکان."
حركة (أكشن)با ببم بە خۆراکی گورگەکان باشترە لەوەی شوو بە پیاوێک بکەم لەتەمەنی باپیرەم بێت باشترە لەوەی ببینم براکەم کە هۆکاری مردنی باوکمە لەپێش چاوم پێبکەنێت و ژیانی بەدڵخۆشی و بەبێ گوێدانە هیچ بەڕێ بکات. مافی ئەم چیڕۆکە و بڵاوکردنەوەی بۆخۆم دەگەڕێتەوە لە بیر...