Part 11

276 32 1
                                    


*دوای دوو هەفتە٭

ب.جیۆن:هەمووتان وەرن ئەمەوێت شتێکتان پێبڵێم

خ.جیۆن:چیبووە ئازیزم شتێکی خراپ ڕوویداوە؟؟

ب.جیۆن:نەخێر.....هانا کچم برۆ براکەت بانگ بکە

هانا:باش.........جۆنگکوک وەرە باوکم کاری بە هەموومانە

جۆنگکوک:هاتم..........

ب.جیۆن:مادەم هەمووتان لێرەن ویستم شتێکتان پێبڵێم...من تەمەنێکی زۆرم کردووە وا نزیک دەبمەوە لە مردن بۆیە ویستم پێش ئەوەی بمرم هەموو میراتەکەم بکەم بە ناوی منداڵەکانم

جۆنگکوک:چی دەڵێیت باوکە تۆ نەخۆشیت؟؟

خ.جیۆن:ئازیزم بۆچی بەم شێوەیە قسە دەکەیت وەک ئەوەی مردنت نزیک بێت؟؟

ب.جیۆن:من زۆر باشم هیچ شتێکم نیە بەڵام ئەوە ڕاستییە من تەمەنێکی زۆرم کردوە دەمەوێت کۆمپانیاکەم بکەم بە ناوی جۆنگکوکەوە من توانایی بەڕێوبردنیم نەماوە زۆر ماندووم دەکات

جۆنگکوک:واتە...من کۆمپانیا بەڕێوەدەبەم؟

ب،جیۆن:بەڵێ لەمەودوا لە چێشتخانەکەت کار ناکەیت دەچیتە کۆمپانیا وەک بەڕێوبەر و شوێنگرەوەی من کار دەکەیت

جۆنگکوک:من نازانم ئەو کارانە بکەم

ب.جیۆن:خەمت نەبێ فێرت دەکەم ئینجا خۆم دەڕۆم بەڵام.............دەبێت هاوسەرگیری بکەیت بۆ ئەوەی ببیت بە میراتگری خێزانی جیۆن

جۆنگکوک:ئێێ زۆر باشە من دەمەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ....٭بە دڵ خۆشیەوە قسەی کرد بەڵام قسەکەی بڕدرا٭

ب.جیۆن:هاوسەرگیری لەگەڵ یارا دەکەیت

جۆنگکوک:باوکە پێشتر باسی ئەو بابەتەمان کرد من نامەوێت

ب.جیۆن:دەبێت بیکەیت

جۆنگکوک:نامەوێت کۆمپانیاکەشم ناوێت چوونکە لە بەرامبەردا دەتەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ یارا بکەم

ب.جیۆن:کوڕم یارا کێشەی چییە ناتەوێت؟؟

جۆنگکوک:هیچ کێشەیەکی نیە بەڵام من خۆشەویستم هەیە

د.یارا:ئەی کچەکەی من چیبکات؟؟بیدەین بەو ماڵە؟؟

جۆنگکوک:مامۆژن یارا خوشکی منە بێگومان پێیان نادەین بەڵام لەبەر هەڵەیەکی ئەلێکس بۆچی دەبێت من باجەکەی بدەم

کــوڕێــکــی خــراپ لـە خــۆشــەویـســتــیداWhere stories live. Discover now