Part 12

277 28 1
                                    


Pov:liza

گەڕامەوە ژوورەکەم دەرگاکەم داخست و پشتم نا بە دەرگاکەوە فرمێسکەکانم ئازاد کرد...خەریکە ئەخنکێم هەستێکم هەیە ناتوانم باسی بکەم زۆر دڵتەنگم لە ژیانم یەکەم جارە ئەم هەستەم هەبێت دڵم وەک ئەوەی بیگوشن ئازاری هەیە سەرم خەریکە دەتەقێت لەبەر بیرکردنەوە ئاخر ئەوە چ ئازارێکە دەبێت بڕۆمە ئاهەنگی خۆشەویستەکەم...چۆن بەرگە بگرم ببینم ئەڵقەی ئەو لە پەنجە دەکات؟چۆن بەرگە بگرم ببینم قۆڵی بکاتە قۆڵی خۆشەویستەکەم،چۆن بەرگە بگرم ببینم جلی زاوایەتی بۆ ئەوکچە بپۆشێت.....ناچارم...بەڵام ناچارم کە بڕۆم وە ئەو دیمەنە ببینم وە خۆم دڵخۆش دەرخەم چوومە گەرماوەکە دووشەکەم کردەوە لە ژێر ئاوەکە فرمێسکەکانم دەکەوتن بە بەردەوامی دوای 20 خولەک تەواو بووم هاتمە دەرەوە قژم وشک کردەوە کەمێک چاکم کرد بە پێچەوانەی هەمووانەوە من جلی ڕەشم لەبەر کرد وەک بەختم بۆنەکەم لە خۆم دا و چوومە خوارەوە

پێڵاوەکەی

پێڵاوەکەی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جلەکەی

بەو جلەوە بڕۆ لیزا خان جوقە چارەت دەکات🙂

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بەو جلەوە بڕۆ لیزا خان جوقە چارەت دەکات🙂

✫گەڕانەوە بۆ چەند کاتژمێرێک پێش ئێستە✫

pov:jungkook

دوای ئەوەی باوکم تەلەفونی بۆ کردم وتی بڕۆ جل هەڵبژێرە بەڕاستی میزاجی ئەوەم نیە ئەو شەیتانە ببینم خۆم دەچم جلی خۆم دەکڕم ئەویش چاوی دەربێت چوومە دوکانێت چەند جلێکم تاقی کردەوە لە کۆتاییدا دانەیەکم هەڵبژارد چوومەوە ماڵەوە بەڵام هەمووان مەژغوڵن ئەمە وتیان ئاهەنگەکە بچووکە مامۆژنم بینی بە خەندەیەکی بە فیزەوە لە باخچەکە سەیری دەکردم گوێم پێی نەداو چوومە ژوورەوە دایکم هات بەڵام باشبوو زوو پێم وت جلم کڕیوە چوومە ژوورەکەم گەرماوێکم کرد و هاتمە دەرەوە موبایلەکەم لەسەر مێزی خوێندەنەکەم دانا بەڵام......ئەو کتێبەم بینی کە لیزاپێ دام،لیزا ئاهـ دەبێت ئێستە چەند دڵتەنگ بووبێت دڵخۆشی هاتنەوەی باوکیم لێ تێکدا بەنەفرەت بم ئێستە زۆر دڵتەنگە...بڵێی بێت خۆزگە دەهات........ من گەمژەم یان تازە وام لێهاتوە بۆکوێ بێت بێت ببینێت خۆشەویستەکەی هاوسەرگیری دەکات هەرچۆنێک بێت خۆم گۆڕی و چوومە خوارەوە

کــوڕێــکــی خــراپ لـە خــۆشــەویـســتــیداWhere stories live. Discover now